یەرمیا51ckb_bib

1یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئەوەتا من ڕۆحی لەناوبەر دەوروژێنملە دژی بابل و دانیشتووانی لێڤ قامای .2بێگانەکان دەنێرمە بابلبۆ شەنکردنیان و ڕووتکردنەوەی خاکەکەی،لە هەموو لایەکەوە دەوری دەدەنلە ڕۆژی بەڵای ئەودا.3ڕێ مەدە تیرهاوێژ ژێی کەوانەکەی ڕابکێشێت،ڕێ مەدە سەرباز زرێیەکەی بپۆشێت.دەستتان لە گەنجەکانی مەپارێزن،بەڵکو سوپاکەی بە تەواوی لەناوببەن .4کوژراوان لە بابل دەکەون،بریندارەکان بە سەختی لە شەقامەکانی،5چونکە ئیسرائیل و یەهودا بەجێنەهێڵدراونلەلایەن خودایانەوە، لەلایەن یەزدانی سوپاسالارەوە،هەرچەندە خاکی بابلییەکان پڕ لە تاوانەلە دژی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل.
6«لە بابلەوە هەڵێن!هەرکەسێک با خۆی دەرباز بکات!بە تاوانی ئەو لەناونەچن،چونکە کاتی تۆڵەسەندنەوەیە بۆ یەزدان،ئەو سزای شایستەی دەدات.7بابل جامێکی زێڕ بوو بە دەستی یەزدانەوە،هەموو زەوی سەرخۆش کرد.نەتەوەکان لە شەرابی ئەویان خواردەوە،لەبەر ئەوە نەتەوەکان شێت بوون.8لەپڕ بابل دەکەوێت و وردوخاش دەبێت.واوەیلای بۆ بکەن!هەتووانێک بۆ برینەکەی بهێنن،بەڵکو چاک بێتەوە.
9«”بابلمان تیمار کرد،بەڵام ناتوانێت چاک بێتەوە.وازی لێ بهێنن و با هەریەکەمان بچینەوە خاکەکەی خۆمان،چونکە کاتێک حوکمی بەسەردا درا هاواری گەیشتە ئاسمان،هەتا هەورەکان بەرز بووەتەوە.“
10«”یەزدان ئەستۆپاکی ئێمەی دەرخست،وەرن با لە سییۆنباسی کردەوەکەی یەزدانی پەروەردگارمان بکەین.“
11«تیرەکان تیژ بکەن،قەڵغانەکان هەڵبگرن!یەزدان ڕۆحی پاشایانی مادی وروژاندووە،چونکە پلانی وێرانکردنی بابل دادەنێت.یەزدان تۆڵە دەستێنێتەوە،تۆڵەی پەرستگاکەی.12لە دژی شووراکانی بابل ئاڵا هەڵبکەن!پاسەوانیێتی توند بکەن،چاودێر دابنێن،بۆسە بنێنەوە!خودا مەبەستی خۆی دەهێنێتە دی،بڕیارەکەی لە دژی خەڵکی بابل.13ئەی نیشتەجێی دەم ئاوە زۆرەکان،خاوەن گەنجینەی زۆر،کۆتاییت هات،کاتی لەناوچوونت.»14یەزدانی سوپاسالار بە گیانی خۆی سوێندی خوارد:«بە دڵنیاییەوە پڕت دەکەم لە سەرباز، وەک ڕەوە کوللە،هاواری سەرکەوتنت بەسەردا دەکێشن.»
15«خودا بە هێزی خۆی زەوی دروستکردووە،بە دانایی خۆی جیهانی دامەزراندووە،بە تێگەیشتنی خۆی ئاسمانی ڕاخستووە.16کاتێک دەنگ هەڵدەبڕێت، ئاوەکانی ئاسمان هاژەیان دێت،هەڵمەکان لەوپەڕی زەوییەوە بەرز دەکاتەوە،بروسکە بۆ باران دروستدەکات،با لە ئەمباری خۆی دەردەهێنێت.
17«هەموو کەسێک بێ زانیارییە و دەبەنگە،هەموو زێڕنگەرێک بە پەیکەرەکەی شەرمەزارە،چونکە داڕێژراوی درۆن وڕۆحیان تێدا نییە.18ئەوان پووچن، مایەی گاڵتەجاڕین،لە کاتی سزادانیان لەناودەچن.19بەڵام خودا، ئەوەی بەشی یاقوبە وەک ئەمانە نییە،چونکە ئەو دروستکەری هەموو شتێکە،هۆزی میراتی ئەویشی داناوە،یەزدانی سوپاسالار، ئەمە ناوی ئەوە.
20«تۆ گورزی منی،چەکەکانی جەنگی منی،بە تۆ نەتەوەکان تێکدەشکێنم،بە تۆ شانشینەکان لەناودەبەم،21بە تۆ ئەسپ و سوارەکەی تێکدەشکێنم،بە تۆ گالیسکە و سوارەکەی تێکدەشکێنم،22بە تۆ ژن و پیاو تێکدەشکێنم،بە تۆ پیر و گەنج تێکدەشکێنم،بە تۆ گەنج و لاو تێکدەشکێنم،23بە تۆ شوان و مێگەلەکەی تێکدەشکێنم،بە تۆ جوتیار و گاجووتەکەی تێکدەشکێنم،بە تۆ پارێزگار و فەرمانڕەواکان تێکدەشکێنم.24«لەبەرچاوی خۆتان سزای بابل و هەموو دانیشتووانی خاکی بابل دەدەم بەرامبەر بە هەموو ئەو خراپانەی لە سییۆن کردیان.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.25«ئەی کێوی لەناوبەر، ئەوەتا من لە دژی تۆم،تۆ ئەی لەناوبەری هەموو زەوی.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.«دەست درێژ دەکەمە سەرت،لەسەر بەردەکان گلۆرت دەکەمەوە،دەتکەمە کێوێکی سووتاو.26ئیتر نە بەردت لێ دەبەن بۆ بەردی قولینچک ،نە هیچ بەردێک بۆ بناغەکان،چونکە بۆ هەتاهەتایە دەبیتە چۆڵەوانی.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
27«ئاڵا لەسەر خاکەکە بەرز بکەنەوە،لەنێو نەتەوەکان فوو بە کەڕەنادا بکەن.نەتەوەکان لە دژی بابل ئامادە بکەن،ئەم شانشینانە لە دژی ئەو بانگ بکەن:ئارارات و مینی و ئەشکەنەز،ڕابەرێک لە دژی دابنێن،وەک ڕەوە کوللە ئەسپ بنێرن.28نەتەوەکان لە دژی ئەو ئامادە بکەن،پاشاکانی ماد،پارێزگار و هەموو فەرمانڕەواکان وهەموو خاکی ژێر دەسەڵاتیان.29ئینجا زەوی دەلەرزێت و ژان دەیگرێت،چونکە مەبەستی یەزدان لە بابل دێتە دی،بۆ ئەوەی خاکی بابل وێران بکات،ئیتر ئاوەدانی تێدا نابێت.30پاڵەوانەکانی بابل وازیان لە جەنگ هێنا،لە قەڵاکان دانیشتن.هێزیان لەبەر بڕا،وەک ژنیان لێهات.نشینگەکانیان سووتێنرا،شمشیرەی دەرگاکانیان شکێنرا.31نێردراوێک بەدوای یەکێکی دیکە دەکەوێت وپەیامنێرێک بەدوای پەیامنێرێکی دیکە،بۆ ئەوەی بە پاشای بابل ڕابگەیەننکە سەرتاسەری شارەکانی گیراون،32ڕووبارەکان دەستیان بەسەردا گیرا،زۆنگاوەکان بە ئاگر سووتێنران،جەنگاوەرەکان تۆقین.»33یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل، ئەمە دەفەرموێت:«شاری بابل وەک جۆخینێکەکاتی گێرەیەتی،پاش کەمێک کاتی بەرهەم دێت.»
34«نەبوخودنەسری پاشای بابل ئێمەی خوارد،ئومێدبڕی کردین،ئێمەی کردە گۆزەیەکی بەتاڵ.وەک ئەژدیها هەڵیلووشین،سکی خۆی پڕکرد لە چێژی ئێمە،ئینجا ئێمەی ڕشاندەوە.»35دانیشتووانەکەی سییۆن دەڵێن:«ئەو ستەمەی لە ئێمە کرا بەسەر بابل بێت.»ئۆرشەلیم دەڵێت:«خوێنم لە ملی دانیشتووانی خاکی بابلە.»36لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئەوەتا من داکۆکی لە کێشەکەت دەکەم،تۆڵەی تۆ دەکەمەوە،دەریاکەی وشک دەکەم،کانییەکانی کوێر دەکەمەوە.37بابل دەبێتە تەپۆڵکە وداڵدەی چەقەڵ،پەند و مایەی تانە و تەشەر،شوێنێک ئاوەدانی تێدا نییە.38پێکەوە وەک جوانە شێر دەنەڕێنن،وەک بەچکە شێرەکان دەمڕێنن.39کاتێک گەرم دەبن،داوەتیان دەکەم وسەرخۆشیان دەکەم،بۆ ئەوەی دڵخۆش بن،ئینجا هەتاهەتایە خەویان لێ دەکەوێت و بەئاگا نایەن.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.40«وەک بەرخ دەیانبەم بۆ سەربڕینوەک بەران و نێری.
41«شێشەخ چۆن دەگیرێت،شانازی هەموو زەوی چۆن دەستبەسەر دەکرێت!چۆن وێران بوو،بابل لەنێو نەتەوەکان!42دەریا بەسەر بابلدا هەڵدەچێت،بە هەڵچوونی شەپۆلەکانی دایدەپۆشێت.43شارۆچکەکانی وێران بوون،بوونە بیابان و دەشتی ڕووت،خاکێک کە نە کەس تێیدا نیشتەجێ دەبێت ونە ئادەمیزاد پێیدا تێدەپەڕێت.44لە بابل سزای بێل دەدەم وئەوەی قووتی داوە لە دەمی دەهێنمە دەرەوە.ئیتر نەتەوەکان بەرەو لای ئەو ڕێچکە ناگرن،هەروەها شووراکانی بابل دەکەوێت.
45«ئەی گەلی من لەناویدا وەرنە دەرەوە!هەرکەسێک خۆی لە گڕی تووڕەیی یەزدان دەرباز بکات!46ورە بەرمەدەن و مەترسن،کاتێک هەواڵی ئەو خاکە دەبیستن،هەواڵێک ئەم ساڵ دێت، ئینجا لە ساڵی پاشتر هەواڵێکی دیکە،هەواڵی ستەم لە خاکەکەدا وفەرمانڕەوا لە دژی فەرمانڕەوا.47لەبەر ئەوە بێگومان ڕۆژێک دێتسزای بتەکانی بابل دەدەم،هەموو خاکەکەی شەرمەزار دەبێت وکوژراوەکانی لە ناوەڕاستی دەکەون.48ئینجا ئاسمان و زەوی و هەرچی تێیاندایەهاواری خۆشی بەسەر بابلدا دەکەن،چونکە لە باکوورەوە بۆی دێن،تەفروتوناکەرەکان.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
49«دەبێت بابلیش لەبەر کوژراوەکانی ئیسرائیل بڕووخێت،وەک چۆن کوژراوەکانی هەموو زەویبەهۆی بابلەوە کەوتن.50ئەی دەربازبووان لە شمشێر،بڕۆن و مەوەستن!لە دوورەوە یادی یەزدان بکەنەوە،بیر لە ئۆرشەلیم بکەنەوە.»
51«شەرمەزار بووین،چونکە ڕیسوا بووین وشەرم ڕووی داپۆشین،چونکە بێگانەکان هاتنە ناوپیرۆزگاکانی ماڵی یەزدان.»
52یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە ڕۆژێک دێت،بتەکانی سزا دەدەم،لە هەموو خاکەکەیدابریندارەکان دەناڵێنن.53تەنانەت ئەگەر بابل بگاتە ئاسمانیش،ئەگەر قەڵای خۆشی قاییم بکات،تەفروتوناکەر لە دژی ئەو دەنێرم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
54«دەنگی هاوار دێت لە بابل،دەنگی شکستێکی گەورەلە خاکی بابلییەکان.55یەزدان بابل تەفروتونا دەکات،کۆتایی بە دەنگە مەزنەکەی دەهێنێت.شەپۆلی دوژمنەکانیان وەک ئاوێکی زۆر هەڵدەچێت،دەنگیان هاژەی دێت.56تەفروتوناکەر دێتە سەر بابل،پاڵەوانەکانی دەگیرێن،کەوانەکانیان دەشکێنرێت،چونکە یەزدان خودای سزادانە،بە تەواوی سزا دەدات.57میر و دانا و پارێزگار وفەرمانڕەوا و پاڵەوانەکانی سەرخۆش دەکەم،هەتاهەتایە خەویان لێ دەکەوێت و بەئاگا نایەن.»ئەوە فەرمایشتی ئەو پاشایەیە کە ناوی یەزدانی سوپاسالارە.58یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:«شوورا پانەکانی بابل بە تەواوی دەڕووخێنرێن،دەروازە بەرزەکانیشی بە ئاگر دەسووتێنرێن.گەلان بەخۆڕایی خۆیان ماندوو دەکەن وڕەنجی نەتەوەکانیش تەنها بۆ ئاگر دەبێت.»59ئەمە ئەو پەیامەیە کە یەرمیای پێغەمبەر دایە سەرایای کوڕی نێرییا کوڕی مەحسێیا، سەرۆکی ئۆردوگا، کاتێک لە ساڵی چوارەمی پاشایەتییەکەی لەگەڵ سدقیای پاشای یەهودا چوو بۆ بابل.60هەموو ئەوەی لەسەر بابل تۆمار کرابوو، لەگەڵ هەموو ئەو بەڵایەی بەسەری دێت یەرمیا نووسیبووی و کردبووی بە تۆمارێک،61بە سەرایای گوت: «کاتێک گەیشتییە بابل، دڵنیابە لە خوێندنەوەی تەواوی ئەم پەیامە بۆ خەڵکەکە،62ئینجا بڵێ: ”ئەی یەزدان، تۆ فەرمووت ئەم شوێنە لەناودەبەیت، تاکو ئەوەی مرۆڤ و ئاژەڵی تێدا نامێنێت، هەتاهەتایە دەبێتە چۆڵەوانی.“63کاتێک لە خوێندنەوەی ئەم تۆمارە بوویتەوە، بەردێکی پێوە ببەستە و فڕێیبدە ناو فورات.64ئینجا بڵێ: ”بابل ئاوا نوقوم دەبێت و لەژێر ئەو بەڵایە ڕاست نابێتەوە کە من بەسەری دەهێنم، خەڵکەکەی شەکەت دەبن.“» هەتا ئێرە وشەکانی یەرمیایە.