یەرمیا48ckb_bib
پەیامێک سەبارەت بە مۆئاب
1بۆ مۆئاب:یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت:«قوڕبەسەر نیبۆ، چونکە وێران دەبێت،قیریاتەیم شەرمەزار دەبێت و دەگیرێت،قەڵاکە شەرمەزار دەبێت و دەڕووخێت.2شانازی مۆئاب نامێنێت،لە حەشبۆن پیلانی خراپەیان لە دژی گێڕا،”وەرن، با کۆتایی بەو نەتەوەیە بهێنین.“هەروەها تۆش ئەی مەدمێن کپ دەبیت،شمشێر دوات دەکەوێت.3گوێ لە دەنگی هاوار بگرن لە حۆرۆنایمەوە دێت،هاواری لەناوچوون و وێرانبوونێکی گەورە.4مۆئاب تێکدەشکێت،بچووکەکانی هاواریان لێ بەرز دەبێتەوە.5سەردەکەون بۆ هەورازەکەی ڕێگای لوحیت،بەدەم ڕێگاوە بەکوڵ دەگریێن،لە ڕێگا نشێوەکەی بەرەو حۆرۆنایمهاواری شکست دەبیسترێت.6هەڵێن و خۆتان دەرباز بکەن!ببن بە سەرو لە چۆڵەوانی.7لەبەر پشتبەستنت بە کردار و گەنجینەکانت،تۆش دەگیرێیت،کەمۆش ڕاپێچ دەکرێت،کاهین و پیاوە گەورەکانی پێکەوە.8وێرانکەر بۆ هەموو شارۆچکەکان دێت،هیچ شارۆچکەیەک دەرباز نابێت.دۆڵ لەناودەچێت،دەشت وێران دەبێت،وەک ئەوەی یەزدان فەرمووی.9خوێ بەسەر خاکی مۆئابدا بکەن،چونکە دەبێتە چۆڵەوانی.شارۆچکەکانی وێران دەبن،بەبێ ئاوەدانی دەبن.10«نەفرەت لێکراوە ئەوەی بە تەوەزەلی کاری یەزدان دەکات!نەفرەت لێکراوە ئەوەی شمشێرەکەی لە خوێنڕشتن ڕادەگرێت!11«مۆئاب لە هەڕەتی گەنجییەوە دڵنیایە،ڕاپێچیش نەکراوە،وەک مەی بەسەر خڵتەکەیەوە مەنگە،لە دەفرێکەوە بۆ دەفرێکی دیکە نەشڵەقاوە،لەبەر ئەوە تامەکەی هەر ماوە وبۆنیشی نەگۆڕاوە.12یەزدان دەفەرموێت:لەبەر ئەوە ڕۆژێک دێت،بۆ تێکدانی ئەو کەسانەی بۆ دەنێرم کە لە ئەمباری مەی ئیش دەکەن،ئەوان دەیڕێژن ودەفرەکانی بەتاڵ دەکەن وگۆزەکانی وردوخاش دەکەن.13جا مۆئاب شەرمەزاری کەمۆش دەبێت،هەروەک بنەماڵەی ئیسرائیل شەرمەزاری بێتئێل بوونکە پشتیان پێی بەستبوو.14«چۆن دەڵێن: ”ئێمە پاڵەوانین وپیاوی بەهێزین بۆ جەنگ“؟15مۆئاب تەفروتونا دەبێت، شارۆچکەکانی داگیر دەکرێت،باشترین لاوەکانی بۆ سەربڕین دادەبەزن.»ئەمە فەرمایشتی پاشایە، ئەوەی ناوی یەزدانی سوپاسالارە.16«لەناوچوونی مۆئاب نزیک بووەتەوە،بەڵاکەی زۆر بە خێرایی دێت.17ئەی هەموو ئەوانەی لە دەوروبەری ئەون، بۆی بلاوێننەوە،ئەی هەموو ئەوانەی ناوبانگی دەزانن،بڵێن: ”چۆن داردەستی بەهێز شکا،شکۆ و دەسەڵاتی نەما!“18«لە شکۆمەندی خۆت وەرە خوارەوە ولەسەر زەوی وشک دابنیشە،ئەی دانیشتووانی شاری دیڤۆن،چونکە تەفروتوناکەرەکەی مۆئابدێتە سەر ئێوە،شارە قەڵابەندەکانی ئێوە کاول دەکات.19ئەی دانیشتووانی شاری عەرۆعێر،لەسەر ڕێگا بوەستن و بڕوانن.لە پیاوی هەڵاتوو و ژنی دەربازبوو بپرسن،بڵێن: ”چی ڕوویدا؟“20مۆئاب ئابڕووی چوو، چونکە شکێنرا.واوەیلا بکە و هاوار بکە!لەلای ڕووباری ئەرنۆنەوە ڕایبگەیەننکە مۆئاب تەفروتونا بووە.21حوکمدان بەسەر زەوی دەشتەکەدا هات،بەسەر حۆلۆن و یەهچا و مێفەعەت،22بەسەر دیڤۆن و نیبۆ و بێتدیڤلاتایم،23بەسەر قیریاتەیم و بێتگاموول و بێتمەعۆن،24بەسەر قەریۆت و بۆزرا،بەسەر هەموو شارۆچکەکانی خاکی مۆئاب، دوور و نزیکەکان.25هێزی مۆئاب بڕایەوە،بازووی شکا.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.26«سەرخۆشی بکەن،چونکە بەرامبەر بە یەزدان خۆی بە زل زانی.با مۆئاب لەناو ڕشانەوەکەی خۆی بگەوزێت،ببێتە مایەی گاڵتەجاڕی.27ئەی تۆ بە ئیسرائیل پێنەکەنیت؟ئایا ئەو لەنێو دزان گیرا،هەر کاتێک باست دەکرد،سەرت دەلەقاند؟28ئەی دانیشتووانی مۆئاب،شارۆچکەکان بەجێبهێڵن و لەناو بەردەکاندا نیشتەجێ بن.وەک کۆتر بن کە هێلانەکەیلەدەم ئەشکەوتدا دروست دەکات.29«لووتبەرزی مۆئابمان بیستووە،زۆر لووتبەرزە،خۆبەزلزانی و لووتبەرزی وفیز و شانازییەکەی لە دڵەوە.30یەزدان دەفەرموێت: من بێ شەرمی ئەوم زانیوە، بەڵام قسەی پووچە.کردارە پووچەکانی بێ سوودن.31لەبەر ئەوە واوەیلا بۆ مۆئاب دەکەم،بۆ سەراپای مۆئاب هاوار دەکەم،بۆ پیاوانی قییر حەراسەت دەنووزێمەوە.32ئەی مێوی سیڤما،وەک گریانی یەعزێر بۆت دەگریێم.لقەکانت لە دەریا پەڕینەوە،گەیشتنە دەریای یەعزێر.تەفروتوناکەر کەوتە سەرمیوە پێگەیشتوو و هێشووە ترێیەکانت.33خۆشی و دڵشادی داماڵرانلە ڕەزەکان و لە خاکی مۆئاب.شەرابم لە گوشەر ڕاگرت،بە هاواری خۆشییەوە پێپەست ناکرێت،ئەگەر هاوارکردن هەبێت،لە خۆشیدا هاوار ناکەن.34«دەنگی هاواریان بەرزبووەوە،لە حەشبۆنەوە هەتا ئەلعالێ و هەتا یەهەچ،لە زۆعەرەوە هەتا حۆرۆنایم و عەگلەت شەلیشیا،چونکە هەروەها ئاوی نیمریمیش وشک دەبێت.35لە مۆئاب کۆتایی دەهێنمبەوانەی لە نزرگەکانی سەر بەرزایی قوربانی پێشکەش دەکەن وبخوور بۆ خوداوەندەکانی دادەگیرسێنن.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.36«لەبەر ئەوە دڵم بۆ مۆئاب وەک شمشاڵ ناڵەی دێت،دڵم بۆ پیاوانی قییر حەراسەت وەک شمشاڵ دەناڵێنێت،چونکە ئەو سامانەی بەدەستیان هێنا لەناوچوو.37هەموو سەرێک تاشراوە وهەموو ڕیشێک کورت کراوەتەوە،هەموو دەستێک بریندار کراوە وهەموو ناوقەدێک بە جلوبەرگی گوش داپۆشراوە.38لەسەر هەموو سەربانەکانی مۆئاب ولە هەموو شەقامەکانیجگە لە گریان هیچی دیکە نییە،چونکە مۆئابم شکاند،وەک گۆزەیەک کەس نەیەوێت.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.39«چۆن شکا! چۆن واوەیلا دەکەن!چۆن مۆئاب لە شەرمان ڕووی وەرگێڕا!مۆئاب بووە مایەی گاڵتەجاڕی وترسناکی بۆ هەموو ئەوانەی دەوروبەری.»40یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«تەماشا بکەن! دوژمن وەک هەڵۆ بەرز دەفڕێت،بەسەر مۆئابدا باڵەکانی لێک دەکاتەوە.41قەریۆت دەگیرێت وقەڵاکان دەستیان بەسەردا دەگیرێت.لەو ڕۆژەدا دڵی پاڵەوانەکانی مۆئابوەک دڵی ژنی ژانگرتووی لێدێت.42مۆئاب لەوە دەکەوێت کە ببێتە گەل،چونکە بەرامبەر بە یەزدان خۆی بە زل زانی.43ئەی دانیشتووی مۆئاب،ترس و چاڵ و تەڵە چاوەڕێت دەکات.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.44«ئەوەی لە ترس هەڵدێتدەکەوێتە ناو چاڵەکەوە،ئەوەی لە چاڵەکە دێتە دەرەوەبە تەڵەکەوە دەبێت،چونکە ساڵی سزادانبەسەر مۆئابدا دەهێنم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.45«لە سێبەری حەشبۆنهەڵاتووەکان بە بێهێزی وەستاون،چونکە لە حەشبۆنەوە ئاگرێک دەرچوو،گڕێکیش لەنێو سیحۆنەوە،ناوچەوانی مۆئاب وکەللەسەری گەلی بە هاتوهاوار دەخوات.46قوڕبەسەرت مۆئاب!خەڵکی کەمۆش لەناوچوو،کوڕەکانی تۆیان ڕاپێچ کرد وکچەکانت بە دیل بردران.47«بەڵام لە ئاییندەدا،ڕاپێچکراوەکانی مۆئاب دەگەڕێنمەوە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.ئێرە کۆتایی حوکم بەسەردادانی مۆئابە.