یەرمیا4ckb_bib
1یەزدان دەفەرموێت: «ئەی ئیسرائیل، ئەگەر گەڕایتەوە،بگەڕێوە لای من.ئەگەر بتە قێزەونەکانت لەبەردەمم لابدەی،گومڕا نابیت،2ئەگەر بە ڕاستی و دادپەروەری و ڕاستودروستییەوەسوێند بخۆیت: ”بە یەزدانی زیندوو،“ئەوسا نەتەوەکان بەو بەرەکەتدار دەبن وشانازی بەوەوە دەکەن.»3یەزدان ئەمە بە پیاوەکانی یەهودا و ئۆرشەلیم دەفەرموێت:«زەوی بەیارتان بکێڵن ولەناو دڕکوداڵدا مەچێنن.4ئەی پیاوانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم،خۆتان بۆ یەزدان خەتەنە بکەن،دڵتان خەتەنە بکەن،نەوەک تووڕەییم بجۆشێت و وەک ئاگر بسووتێنێت،لەبەر خراپی کردەوەکانتان،بسووتێنێت و کەس ناتوانێت بیکوژێنێتەوە.»