یەرمیا30ckb_bib

گەڕاندنەوەی ئیسرائیل

1ئەمە ئەو پەیامەیە کە لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات:2«یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ”هەموو ئەو وشانەی کە پێم فەرموویت، لە پەڕتووکێکدا بیاننووسە.“3یەزدان دەفەرموێت: ”سەردەمێک دێت، ئیسرائیل و یەهودای گەلەکەم لە ڕاپێچکراوی دەگەڕێنمەوە، دەیانهێنمەوە ئەو خاکەی بە باوباپیرانی ئەوانم دابوو، بۆ ئەوەی خاوەنداریێتی بکەن.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.4ئەمانەش ئەو وشانەن کە یەزدان سەبارەت بە ئیسرائیل و یەهودا فەرمووی:5«یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«”هاواری ترسمان بیست،تۆقین نەک ئاشتی.6بپرسن و ببینن:ئایا نێر سکی دەبێت؟ئەی بۆچی هەر پیاوێک دەبینموەک ژنی ژانگرتوو دەستی بە کەمەرییەوەیە وهەموو ڕووشی زەرد هەڵگەڕاوە؟7ئای! لەو ڕۆژە سامناکە!ڕۆژی ئاوا نابێت.ئەمە کاتی تەنگانەیە بۆ یاقوب،بەڵام لێی ڕزگار دەبێت.“
8«یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت،”لەو ڕۆژەدا، ئەو نیرە دەشکێنم کە لە ملیانە،پێبەندیان دەپسێنم وچیتر بێگانە نایانکەن بە کۆیلە.9بەڵکو یەزدانی پەروەردگاریان دەپەرستن وخزمەتی داودی پاشایان دەکەن،ئەوەی کە بۆیان دایدەنێم.“»
10یەزدان دەفەرموێت: «”ئەی یاقوبی بەندەم، مەترسە،ئەی ئیسرائیل، مەتۆقە.بە دڵنیاییەوە من لەم شوێنە دوورە ڕزگارت دەکەم،نەوەکەشت لەو خاکەوەی بۆی ڕاپێچ کراوە.یاقوب دەگەڕێتەوە و ئاسوودە دەبێت،دڵنیا دەبێت و کەس نایتۆقێنێت.11من لەگەڵتدام و ڕزگارت دەکەم.“یەزدان دەفەرموێت:”ئەگەر کۆتایی بە هەموو ئەو نەتەوانە بهێنمکە لەنێویاندا پەرتەوازەم کردیت،کۆتایی بە تۆ ناهێنم.تەمبێت دەکەم، بەڵام بە دادپەروەری،بێ سزا بەڕەڵات ناکەم.“12«یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«”شکاوییەکەت بێ چارەیە،برینەکەت سەختە.13کەس نییە داکۆکی لە کێشەی تۆ بکات،دەرمان نییە بۆ برینەکەی تۆ،تۆ چاک نابیتەوە.14هەموو هاوپەیمانەکانت لەبیریان کردوویت،هیچ گرنگی بە تۆ نادەن.وەک لێدان لە دوژمن لە تۆم دا،بە سەختی تەمبێم کردیلەسەر زۆری تاوانەکانت،لەسەر گەورەیی گوناهەکانت.15بۆچی لەبەر شکانەکەت هاوار دەکەیت،لەبەر ئازارەکەت کە چارەسەر ناکرێت؟بەهۆی زۆری تاوانەکانت و گەورەیی گوناهەکانت،منیش ئەمەم پێکردیت.
16«”بەڵام هەموو ئەوانەی تۆیان خوارد دەخورێن،هەموو دوژمنەکانت ڕاپێچ دەکرێن.ڕاووڕووتکەرانت ڕاووڕووت دەکرێن وهەموو تاڵانکەرانت دەکەم بە تاڵانی.17بەڵام تەندروستیت دەگەڕێنمەوە،برینەکانت چاک دەکەمەوە،چونکە ناویان لێنایت دوورخراوەکە،سییۆن، ئەوەی کەس گرنگی پێ نادات.“ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.18«یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«”من ڕاپێچکراوانی چادرەکانی یاقوب دەگەڕێنمەوە،بەزەییم بە نشینگەکانی دێتەوە.شار لەسەر گردەکەی خۆی بنیاد دەنرێتەوە،کۆشک لە شوێنی خۆی بنیاد دەنرێتەوە.19دەنگی گۆرانی سوپاسگوزاری وبەزمیان لێ بەرز دەبێتەوە.ژمارەیان زۆر دەکەم وکەم نابن،ڕێزیان لێ دەنێم وبچووک نابن.20کوڕەکانی وەک جاری جاران دەبن،کۆمەڵەکەی لەبەردەمم دەچەسپێت،سزای هەموو ئەوانە دەدەم کە ستەمی لێ دەکەن.21میرەکەیان یەکێک دەبێت لەنێو خۆیان،فەرمانڕەواکەیان لە خۆیان هەڵدەکەوێت.لە خۆمی نزیک دەکەمەوە و لێم نزیک دەبێتەوە،چونکە کەس ناوێرێت بەبێ ویستی من لێم نزیک بێتەوە.“»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.22«”ئێوە دەبن بە گەلی من ومنیش دەبم بە خودای ئێوە.“»
23ئەوەتا گەردەلوولی یەزدانتووڕەییە هەڵدەچێت،گەردەلوولێکی ڕاماڵە،لەسەر سەری بەدکاران هەڵدەکات.24گڕی تووڕەیی یەزدان دانامرکێتەوەهەتا نیازەکانی دڵی خۆیبە تەواوی بەجێنەگەیەنێت.لە ڕۆژانی داهاتوودالەمە تێ دەگەن.