یەرمیا2ckb_bib

وازهێنانی ئیسرائیل لە خودا

1فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:2«بڕۆ و بە ئۆرشەلیمی ڕابگەیەنە با خەڵکەکە بیبیستن، بڵێ:
«یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
«”بە یادی خۆمم هێنایەوە، دڵسۆزی کاتی مێردمنداڵیت وخۆشەویستی کاتی بووکێنیت،بەدوای مندا ڕۆیشتیت لە چۆڵەوانی،بە خاکێکدا کە کشتوکاڵی تێدا نەبوو.
3ئیسرائیل بۆ یەزدان پیرۆز بوو،یەکەمین بەرهەمی بەروبوومەکەیەتی.هەموو ئەوانەی خواردیان تاوانیان کرد،بەڵایان بەسەردا هات.“»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
4گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، ئەی بنەماڵەی یاقوب،ئەی هەموو خێڵەکانی بنەماڵەی ئیسرائیل،5یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«باوباپیرانتان چ کەموکوڕییەکیان لە مندا بینیکە لێم دوور کەوتنەوە؟چوون دوای بتی پووچ کەوتن وخۆیان پووچ کرد.6پرسیاریان نەکرد: ”کوا یەزدان،ئەوەی لە خاکی میسرەوە دەریهێناین،ئەوەی ئێمەی بەناو چۆڵەوانیدا برد،بە خاکێکی ڕووتەن و چاڵوچۆڵدا،بە خاکێکی وشک و سێبەری مەرگ،بە خاکێکدا کە کەسی پێدا تێنەپەڕیبوو،کەس لەوێ نیشتەجێ نەببوو؟“7ئێوەم هێنایە ناو خاکێکی بەپیتبۆ ئەوەی بەروبووم و بەرهەمە چاکەکانی بخۆن.بەڵام هاتن و زەوییەکەی منتان گڵاو کرد،میراتەکەی منتان قێزەون کرد.8کاهینەکان پرسیاریان نەکرد:”کوا یەزدان؟“ئەوانەی مامۆستای تەوراتن نەیانناسیم،ڕابەرەکان لێم یاخی بوون،پێغەمبەرەکان بەهۆی بەعلەوە پێشبینییان کرد،دوای بتی پووچ کەوتن.»
9یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە دیسان دادگاییتان دەکەم،منداڵی منداڵیشتان پەلکێشی دادگا دەکەم.10لە کەنارەکانی کیتیم بپەڕنەوە و ببینن،بنێرن بۆ قێدار و بە وردی سەرنج بدەن،ببینن ئاخۆ شتی وەک ئەمە بووە؟11ئایا هیچ نەتەوەیەک خوداوەندەکانی خۆی گۆڕیوە؟هەرچەندە خودا نین.بەڵام گەلەکەی من خودای شکۆمەندیان گۆڕییەوەبە بتی پووچ.12ئەی ئاسمان، لەبەر ئەمە واقت وڕبمێنێت،موچڕکەت پێدابێت و زۆر سەرسام بە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.13«گەلەکەم دوو خراپەی کردووە:وازیان لە من هێنا،من کە کانی ئاوی ژیانم،هەروەها ئەمباراویان بۆ خۆیان هەڵکەند،ئەمباراوی شکاو کە ئاو ڕاناگرێت.14ئایا ئیسرائیل کۆیلەیە؟ یان کوڕی کۆیلەی لەدایک بووی ماڵە؟بۆچی بوو بە تاڵانی؟15بەچکە شێران بەسەریدا نەڕاندیان،دەنگیان هات،خاکەکەیان وێران کردووە،شارۆچکەکانی سووتاون، بێ دانیشتووانن.16هەروەها نەوەی مەمفیس و تەحپەنحێستەپڵی سەری تۆیان تراشیووە.17ئایا تۆ ئەمەت بە خۆت نەکرد،کە وازت لە یەزدانی پەروەردگارت هێناکاتێک بە ڕێگادا دەیبردیت؟18ئێستا بۆچی دەچیتە میسربۆ خواردنەوەی ئاوی نیل؟ئێستا بۆچی دەچیتە ئاشوربۆ خواردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات؟19خراپەی خۆت تەمبێت دەکات وهەڵگەڕانەوەت سەرزەنشتت دەکات.جا بزانە و ببینە کە بۆتان خراپ و تاڵە،کاتێک واز لە یەزدانی پەروەردگارت دەهێنیت وترسی منت لە دڵدا نییە،»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، پەروەردگاری سوپاسالار.
20«تۆ لە کۆنەوە نیری خۆتت شکاندووە،کۆتەکانت پساندووە،گوتت: ”تۆ ناپەرستم!“تۆ بە ڕاستی لەسەر هەموو گردێکی بەرز ولەژێر هەموو دارێکی سەوزداوەک لەشفرۆشێک ڕاکشایت.21من وەک شامێوێکلە نایابترین جۆر تۆم چاند،ئیتر چۆن لێم گۆڕایت،گۆڕایت بۆ زڕمێو؟22هەرچەندە بە سۆدەش خۆت بشۆیت،زیاد سابوونیش لە خۆت بدەیت،هێشتا لەکەی تاوانەکەت لەبەردەممە.»ئەمە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.23«ئیتر چۆن دەڵێیت: ”گڵاو نەبووم،دوای بەعلەکان نەکەوتووم؟“تەماشای ڕێگاکەی خۆت بکە لە دۆڵەکە،بزانە چیت کردووە.تۆ وەک وشترە سووکەکەی کە لە ڕۆیشتندا بەلادادێی،24وەک کەرەکێوییەکەی کە فێری چۆڵەوانیت،لەتاو هەوەسی با هەڵدەمژێت،لە کاتی بەتەڵەب هاتنی کێ دەیگێڕێتەوە؟هەموو ئەوانەی داوای دەکەنبەبێ ماندووبوون لە کاتی زاوزێ دەیدۆزنەوە.25ئەوەندە مەگەڕێ تاوەکو ئەوەی پێیەکانت ڕووت بێتەوە وگەرووت وشک بێت.بەڵام گوتت: ”بێهوودەیە!نا! چونکە خوداوەندە بێگانەکانم خۆشویستووە،دوای ئەوان دەکەوم.“
26«وەک شەرمەزاری دز کە دەگیرێت،ئاوا بنەماڵەی ئیسرائیل شەرمەزاربوون،خۆیان و پاشا و میر وکاهین و پێغەمبەرەکانیان.27هەریەکەیان بە دار دەڵێت: ”تۆ باوکی منیت“ وبە بەرد: ”تۆ منت بووە.“پشتیان تێ کردمنەک ڕوو،بەڵام لە کاتی بەڵایاندا دەڵێن:”هەستە و ڕزگارمان بکە!“28ئیتر کوا خوداوەندەکانت کە بۆ خۆت دروستت کردن؟با هەستن، ئەگەر لە کاتی بەڵادا دەتوانن ڕزگارت بکەن!ئەی یەهودا،خوداوەندەکانت بەقەد ژمارەی شارۆچکەکانتن.»
29یەزدان دەفەرموێت: «بۆچی سکاڵام لێ دەکەن؟هەمووتان لێم یاخی بوون،30بەخۆڕایی سزای منداڵەکانتانم دا،تەمبێکردنیان وەرنەگرت،شمشێرەکانتان پێغەمبەرەکانتانی خوارد،وەک شێرێکی لەناوبەر.31«ئەی نەوە، ئێوە ئاگاداری فەرمایشتی یەزدان بن:«ئایا بۆ ئیسرائیل بووم بە چۆڵەوانی،یان خاکی تاریک و تنۆک؟بۆچی گەلەکەم دەڵێن: ”بەڕەڵا بووین،ئیتر بۆ لات نایەینەوە؟“32ئایا کچ خشڵی خۆی لەبیر دەکات،یان بووک جلی بووکێنی؟بەڵام گەلەکەی خۆم ڕۆژانێکی بێشومارمنیان لەبیر کرد.33تۆ چەند لێزانیت لە گەڕان بەدوای خۆشەویستیدا!تەنانەت سۆزانییەکانیشت فێری ڕێگای خۆت کرد.34هەروەها بە جلەکانتەوە دەبینرێت،خوێنی گیانی نەدارە بێتاوانەکان،هەرچەندە ئەوانت لە کاتی دیواربڕیندا نەگرت.بەڵام لە سەرووی هەموو ئەمانەشەوە35دەڵێیت: ”من بێتاوانم،خودا لە من تووڕە نییە.“بەڵام دادگاییت دەکەم،چونکە گوتت: ”گوناهم نەکرد.“36بۆچی زۆر دەگەڕێیتبۆ گۆڕینی ڕێگاکانت؟هەروەها لە میسریش شەرمەزار دەبیت،وەک چۆن لە ئاشور شەرمەزار بوویت.37هەروەها میسر بەجێدەهێڵیت ووەک دیل دەستەکانت بەسەر سەرتەوە دەبن،چونکە ئەوانەی تۆ پشتیان پێ دەبەستیت یەزدان ڕەتیکردنەوە،بەوان سەرکەوتوو نابیت.»