یەرمیا17ckb_bib

1«گوناهەکانی یەهودا بە قەڵەمی ئاسن نووسراوە،بە نووکی ئەڵماس هەڵکۆڵراوە،لەسەر پەڕەی دڵیان ولەسەر قۆچی قوربانگاکانیان.2تەنانەت منداڵەکانیشیان ئەوانەیان بەبیر دێتەوە،قوربانگا و ستوونە ئەشێراکانیانکە لەلای دارە سەوزەکان ولەسەر کێوە بەرزەکان بوون.3چیاکەی خۆم لە دەشتودەر وسامان و هەموو گەنجینەکانی تۆدەکەم بە تاڵانی،لەگەڵ نزرگەکانی سەر بەرزاییەکانت،چونکە لەنێو خاکەکەت گوناهت کرد.4بەخۆت دەستبەردار دەبیت لەو میراتەیکە بە تۆم بەخشی،دەتکەمە کۆیلەی دوژمنەکانتلە خاکێک کە نەتناسیبێت،چونکە ئاگرتان بەردایە تووڕەییمهەتاهەتایە گڕدەگرێت.»5یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«نەفرەت لێکراوە ئەو کەسەی پشت بە ئادەمیزاد دەبەستێت،متمانەی بە هێزی مرۆڤانە هەیە ودڵی لەسەر یەزدان لادەبات.6وەک بنچکێک لە بیابان دەبێت،چاکە نابینێت کاتێک دێت،لە گەرمەسێر نیشتەجێ دەبێت لە چۆڵەوانی،لە زەوییەکی خوێیین کە کەسی تێدا ناژیێت.
7«بەڵام بەرەکەتدارە ئەو کەسەی پشت بە یەزدان دەبەستێت ومتمانەی پێی هەیە.8وەک دارێک دەبێت، شەتڵکراو لەدەم ئاو،لەدەم جۆگە ڕەگ دادەکوتێت،لە گەرما ناترسێت،گەڵاکانی سەوزن،گوێ بە وشکەساڵی نادات،لە بەروبووم دان ناوەستێت.»
9دڵ لە هەموو شتێک فریودەرترە ودەرمانی نییە،کێ دەیناسێت؟
10«من یەزدانم، دڵ دەپشکنم،دەروون تاقی دەکەمەوە،بۆ ئەوەی هەریەکە بەگوێرەی ڕەفتارەکەی پێی بدەم،بەگوێرەی شایستەیی کردارەکانی.»
11وەک کەوێک کڕکەوتبێت بەسەر ئەو هێلکانەی خۆی نەیکردبێت،دەوڵەمەندێک بە ناڕەوایی دەوڵەمەند بووبێت،لە نیوەی تەمەنی وازی لێ دەهێنێت،لە کۆتاییشدا دەبێتە گێل.
12تەختی شکۆمەندییە، هەر لە سەرەتاوە بەرزە،شوێنی پیرۆزگاکەمان.13ئەی یەزدان، هیوای ئیسرائیل!هەموو ئەوانەی وازت لێ دێنن، شەرمەزار دەبن،ئەوانەی لە تۆ لادەدەن، لەسەر خۆڵ دەنووسرێن،چونکە وازیان لە یەزدان هێنا،لە کانی ئاوی ژیان.
14ئەی یەزدان، چاکم بکەرەوە، چاک دەبمەوە،ڕزگارم بکە، ڕزگار دەبم،چونکە ستایشی من هەر بۆ تۆیە.15ئەوەتا ناحەزانم پێم دەڵێن:«کوا فەرمایشتی یەزدان؟با ئێستا بێتە دی!»16منیش هەرگیز لەوە لام نەدا شوان بم لەلای تۆ،تۆ دەزانیت کە خوازیاری ڕۆژی کوشندە نەبووم.چی لە دەمم هاتووەتە دەرەوە لەبەردەمی خۆت بووە.17ئەی یەزدان، مەمتۆقێنە،تۆ پەناگای منی لە ڕۆژی لەناوچوون.18با ڕاونەرانم شەرمەزار بنبەڵام من شەرمەزار نەبم،با ئەوان بتۆقنبەڵام من نەتۆقم.ڕۆژی لەناوچوونیان بەسەردا بهێنە،دوو ئەوەندە وردوخاشیان بکە.

تەرخانکردنی ڕۆژی شەممە

19یەزدان ئاوای پێ فەرمووم: «بڕۆ و لەلای دەروازەی نەوەی گەل بوەستە، ئەوەی پاشاکانی یەهودا پێیدا دێنە ژوورەوە و دەچنە دەرەوە، هەروەها لە هەموو دەروازەکانی دیکەی ئۆرشەلیم بوەستە.20پێیان بڵێ: ”گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، ئەی پاشاکانی یەهودا و هەموو یەهودا و هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم، ئەوانەی لەم دەروازانەوە دێنە ژوورەوە.21یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئاگاداری خۆتان بن و لە ڕۆژی شەممەدا هیچ بارێک هەڵمەگرن و بەناو دەروازەکانی ئۆرشەلیمدا بیهێننە ژوورەوە.22هیچ بارێکیش لە ڕۆژی شەممەدا لە ماڵەکانتانەوە مەهێننە دەرەوە و هیچ کارێک مەکەن، ڕۆژی شەممە تەرخان بکەن، وەک ئەوەی فەرمانم بە باوباپیرانتان کرد.23بەڵام گوێیان نەگرت و گوێیان پێی نەدا و کەللەڕەقییان کرد، نەیانبیست و تەمبێ نەبوون.24بەڵام ئەگەر بە تەواوی گوێم لێ بگرن، لە ڕۆژی شەممە هیچ بارێک نەهێننە ناو دەروازەکانی ئەم شارە و ڕۆژی شەممەتان تەرخان کرد، بۆ ئەوەی هیچ کارێکی تێدا نەکەن،25ئەوا پاشایانی سەر تەختی داود لەگەڵ پیاوە گەورەکان بە دەروازەکانی ئەم شارەدا دێنە ژوورەوە، لەگەڵ پیاوە گەورەکان بە سواری گالیسکە و ئەسپەوە، لەگەڵ پیاوانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم دێن، ئەم شارەش هەتاهەتایە ئاوەدان دەبێت.26ئینجا لە شارۆچکەکانی یەهودا، لە دەوروبەری ئۆرشەلیم، لە خاکی بنیامین، لە زوورگەکانیخۆرئاوا، لە ناوچە شاخاوییەکان و لە نەقەبەوە دێن. قوربانی سووتاندن و قوربانی سەربڕاو، پێشکەشکراوی دانەوێڵە، بخوور و قوربانی سوپاسگوزاری دەهێننە ناو ماڵی یەزدانەوە.27خۆ ئەگەر گوێ لە من نەگرن بۆ تەرخانکردنی ڕۆژی شەممە، بەردەوام بوون لەوەی بە بارەوە بێنە ناو دەروازەکانی ئۆرشەلیم، ئەوا من ئاگرێکی نەکوژاوە بەردەدەمە دەروازەکانی ئۆرشەلیم کە قەڵاکانی لەناودەبات.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.