ڕابەران5ckb_bib

سروودی دەڤۆرا

1ئینجا دەڤۆرا و باراکی کوڕی ئەبینۆعەم لەو ڕۆژەدا دەستیان بە گوتنی سروود کرد:2«کاتێک پێشەواکان لە ئیسرائیل ڕابەرایەتی دەکەن،کاتێک گەل خۆیان بەخت دەکەن،ستایشی یەزدان بکەن!
3«ئەی پاشایان، ببیستن! ئەی فەرمانڕەوایان، گوێ بگرن!من بۆ یەزدان سروود دەڵێم،مۆسیقا بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل دەژەنم.
4«ئەی یەزدان، بە هاتنەدەرەوەت لە سێعیر،بە بەرەوپێشچوونت لە خاکی ئەدۆم،زەوی لەرزی، ئاسمانیش دڵۆپەی کرد،هەروەها هەورەکانیش ئاویان لێ باری.5چیاکان هەرەسیان هێنا لە ڕووی یەزدانی پەروەردگاری شاخی سینا،لە ڕووی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل.
6«لە ماوەی ڕابەرایەتی شەمگەری کوڕی عەنات،لە سەردەمی یاعێل ڕێگا سەرەکییەکان وازلێهێنران وڕێبوارەکان بە ڕێڕەوی خواروخێچدا ڕۆیشتن.7گوندەکانی ئیسرائیل چۆڵ بوون،چۆڵ بوون، هەتا من کە دەڤۆرام هەستام،هەتا وەک دایکێک لە ئیسرائیل هەستام.8کاتێک شەڕ گەیشتە دەروازەکان،خودا ڕابەرە نوێیەکانی هەڵبژارد،بەڵام هیچ قەڵغانێک یان ڕمێکلەنێو چل هەزار کەس لە ئیسرائیل نەبینرا.9دڵم لەگەڵ سەرکردەکانی ئیسرائیلە،لەگەڵ خۆبەختکەرانی نێو گەل،ستایشی یەزدان بکەن!
10«ئەی ئەوانەی سواری ماکەری سپی بوون،دانیشتوو لەسەر زینی لباد وئەوانەی ڕێتان گرتووەتەبەر،گوێ بگرن11لە دەنگی گۆرانیبێژان لەلای بیرە ئاوەکان،لەوێ بە کردارە ڕاستودروستەکانی یەزدانیان هەڵدا،کردەوە ڕاستودروستەکانی جەنگاوەرانی ئەو لە ئیسرائیل.«ئینجا گەلی یەزدانبەرەو دەروازەکان ڕۆیشتن.12”هەستە، هەستە، ئەی دەڤۆرا!هەستە، هەستە، سروود بڵێ!هەستە، ئەی باراک!ئەی کوڕی ئەبینۆعەم دیلەکانت بگرە.“
13«ئینجا پاشماوەی گەلهاتنە خوارەوە بۆ لای بەگزادەکان،گەلی یەزدان بۆ لام هاتنە خوارەوە،لەگەڵ پاڵەوانەکان.14هەندێکیان لە ئەفرایمەوە هاتن، ئەوانەی بارەگایان لەنێو عەمالێقە،لە دواتەوەن، نەوەی بنیامین لەگەڵ گەلەکەت.لە ماکیرەوە سەرکردەکان دابەزین ولە زەبولونەوە ئەوانەی داردەستی پێشەوایان بەدەستەوەیە.15سەرۆکەکانی یەساخار لەگەڵ دەڤۆرا هاتن ونەوەی یەساخار لەگەڵ باراک،بەرەو دۆڵەکە بە پەلە بەدوایدا دەڕۆیشتن.لەنێو خێڵەکانی ڕەئوبێندڵەڕاوکێیەکی زۆر هەبوو.16بۆچی لەنێو پەرژینەکان دانیشتبوون،بۆ گوێگرتن لە دەنگی بلوێرلێدان بۆ مێگەلەکان؟لەنێو خێڵەکانی ڕەئوبێندڵەڕاوکێیەکی زۆر هەبوو.17گلعاد لەوبەری ڕووباری ئوردون مایەوە،بۆچی دان لەلای کەشتییەکان چاوەڕێی دەکرد؟ئاشێریش لەلای کەناری دەریا دانیشت ولە بەندەرەکانی مایەوە.18زەبولون گەلێکە گیان لەسەر دەستلەگەڵ نەفتالی لە بەرزاییەکانی گۆڕەپانی جەنگ.
19«پاشایان هاتن و جەنگان،ئینجا پاشایانی کەنعان جەنگانلە تەعنەک لەلای ئاوی مەگیدۆ،هەندێک زیویشیان دەست نەکەوت.20ئەستێرەکان لە ئاسمانەوە جەنگان،لە خولگەکانی خۆیانەوە لە دژی سیسرا جەنگان.21ڕووباری قیشۆن ڕایماڵین،ڕووباری قیشۆن، ڕووبارێکی دێرینە.ئەی گیانی من بە ئازایەتییەوە بەرەو پێشەوە بڕۆ!22ئینجا سمی ئەسپەکان دەنگەدەنگەیان دەدا،لە غارەغاری ئەسپە بەتاوەکانی.23فریشتەی یەزدان فەرمووی: ”نەفرەت لە مێرۆز بکەن،بە توندی نەفرەت لە دانیشتووانی بکەن،چونکە نەهاتن بۆ یارمەتیدانی یەزدان،یارمەتیدانی یەزدان لە دژی پاڵەوانان.“
24«بەرەکەتدار بێت لەنێو ئافرەتان،یاعێلی ژنی حەڤەری قێنی،بەرەکەتدار بێت لەناو هەموو ئەو ئافرەتانەی چادرنشینن.25داوای ئاوی کرد شیری پێدا،لەناو کاسەی شازادان، دەڵەمەی بۆ هێنا.26دەستی درێژکرد بۆ مێخی چادرەکە ودەستی ڕاستی بۆ چەکوشی کرێکار.لە سیسرای دا و سەری شکاند،کاسە سەری وردوخاش کرد و لاجانی کون کرد.27لەبەر پێیەکانی ڕۆچوو،کەوت، ڕاکشا،لەبەر پێیەکانی ڕۆچوو، کەوت،لەکوێ ڕۆچوو، لەوێ کەوت و مرد.
28«دایکی سیسرا لە پەنجەرەوە تەماشای کرد ولە کڵاوڕۆژنەوە دەستی بە شیوەن کرد.”بۆچی گالیسکەکانی لە هاتن دواکەوتن؟بۆچی دەنگی ناڵی وڵاخی گالیسکەکانی دواکەوتن؟“29ئینجا داناترین شازادەی وەڵامی دایەوە،بەڵکو خۆی بوو وەڵامی خۆی دایەوە:30”ئایا دەستکەوتێکیان دەست نەکەوتووە و بەشی ناکەن،کیژێک یان دووان بۆ هەر پیاوێک،تاڵانکردنی جلی ڕەنگکراو بۆ سیسرا،جلی ڕەنگکراو و نەخشێنراو،جلی نەخشێنراو لە هەردوو ڕوو بۆ گەردنم،هەمووی وەک تاڵانی؟“
31«ئاوا هەموو دوژمنانت لەناودەچن، ئەی یەزدان!بەڵام با ئەوانەی کە تۆیان خۆشدەوێت وەک خۆر بنکاتێک لە بەهێزیدا هەڵدێت.»ئینجا خاکەکە چل ساڵ لە ئاشتیدا بوو.