ئیشایا9ckb_bib

1بەڵام ئەوانەی لەژێر گوشار بوون لە تاریکی تەنگانەدا نامێنن، وەک سەردەمی پێشوو خاکی زەبولون و خاکی نەفتالی زەلیل کردەوە، سەردەمی کۆتایی ڕێز لە جەلیلی ناجولەکەکان دەگرێت، ئەوەی لە ڕێگای دەریایە، ئەوبەری ڕووباری ئوردون.2ئەو گەلەی لە تاریکیدا دەڕۆیشت،ڕووناکییەکی گەورەی بینی،دانیشتووان لە خاکی سێبەری مەرگڕووناکی بەسەریاندا هەڵهات.3ئەو نەتەوەیەت زۆر کرد وخۆشییەکی گەورەت پێی بەخشی،لەبەردەمت دڵخۆش بوووەک خۆشی کاتی دروێنە،وەک ئەوانەی شاد دەبنبە دابەشکردنی دەستکەوت.4لەبەر ئەوەی نیری بارگرانی ئەو وداری پشتی ئەو وکوتەکی بێگاری پێکردنی ئەوتوەک ڕۆژی میدیان شکاند.5هەموو پۆستاڵی جەنگاوەران لە گەرمەی شەڕدا وبەرگی لەناو خوێن گەوزاوبۆ سووتان دەبێت،سووتەمەنییە بۆ ئاگر،6چونکە کوڕێکمان دەبێت،کوڕێکمان پێدەدرێت وسەرکردایەتی دەکەوێتە سەرشانی.ناوی لێ دەنرێتسەرسوڕهێنەر و ڕاوێژکار، خودای بەتوانا،باوکی هەتاهەتایی، میری ئاشتی.7گەشەسەندنی سەرۆکایەتی و ئاشتییەکەیبێ کۆتایی دەبێت.لەسەر تەختی داود و بەسەر شانشینەکەیپاشایەتی دەکاتبۆ چەسپاندنی و بەهێزکردنی،بە دادپەروەری و بە ڕاستودروستیلە ئێستاوە و هەتاهەتایە.دڵگەرمی یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەکات.

تووڕەیی یەزدان لە دژی ئیسرائیل

8پەروەردگار وشەیەکی لە دژی یاقوب نارد وبەسەر ئیسرائیلدا کەوت.9گەل هەموو دەزانن،ئەفرایم و دانیشتووانی سامیرە،بە لووتبەرزی وفیزی دڵەوە دەڵێن:10«خشت ڕووخا،بەڵام بە بەردی تاشراو بنیاد دەنێینەوە؛هەنجیرە کێوی بڕایەوە،بەڵام داری ئورز لە شوێنی دادەنێین.»11یەزدان دوژمنانی ڕەچینی پاشای لێ هەڵدەستێنێت،ناحەزانی جۆش دەدات.12ئارامییەکان لە ڕۆژهەڵاتەوە و فەلەستییەکان لە ڕۆژئاواوەپڕ بە دەم ئیسرائیل هەڵدەلووشن.لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە،هێشتا دەستی درێژکردووە.
13گەل هێشتا نەگەڕایەوە لای لێدەرەکەی،ڕوویان لە یەزدانی سوپاسالار نەکرد.14یەزدان لە ئیسرائیل سەر و کلک دەبڕێت،دار خورما و قامیش لە یەک ڕۆژدا،15پیر و پیاوماقوڵ سەرەکەن،ئەو پێغەمبەرانەی کە فێرکردنی درۆیین فێر دەکەن کلکەکەن.16ڕابەرانی ئەم گەلە بوون بە چەواشەکار،ئەوانەی ڕابەرایەتی دەکرێن سەریان لێ شێواوە.17لەبەر ئەوە پەروەردگار دڵخۆش نابێت بە گەنجەکانیان،بەزەیی نایەتەوە بە هەتیو و بێوەژنەکانیان،چونکە هەموو خوانەناس و خراپەکارن،هەموو دەمەکان بە گێلی دەدوێن.لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە،هێشتا دەستی درێژکردووە.
18بێگومان بەدکاری وەک ئاگر دەسووتێت،دڕکوداڵ دەخوات،گڕ لە دەوەنی دارستان بەردەدات،ستوونی دووکەڵ لوول دەخوات.19بە جۆشی تووڕەیی یەزدانی سوپاسالارخاکەکە دەسووتێت،گەلیش دەبێت بە سووتەمەنی ئاگر،پیاو دڵی بە برای خۆی ناسووتێ.20لای ڕاست لێ دەکاتەوە وهەر برسییە،لای چەپ دەخوات وتێر نابێت.پیاو گۆشتی قۆڵی خۆی دەخوات:21مەنەشە ئەفرایم دەخوات و ئەفرایمیش مەنەشە،هەردووکیان پێکەوە لە دژی یەهودا هەڵدەگەڕێنەوە.لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە،هێشتا دەستی درێژکردووە.