ئیشایا8ckb_bib

ئیشایا و منداڵان وەک نیشانە و هێما

1یەزدان پێی فەرمووم: «پارچە چەرمێکی گەورە بۆ خۆت ببە و بە پێنووسی قامیش لەسەری بنووسە: ”مەهێر شالال حاش بەز.“»2هەروەها دوو شایەتی سەرڕاست بۆ خۆم بکەم بە شایەت، ئوریای کاهین و زەکەریای کوڕی یەڤەرەخیا.3لە پێغەمبەرە ژننزیک بوومەوە و سکی بوو و کوڕێکی بوو. یەزدانیش پێی فەرمووم: «ناوی بنێ: مەهێر شالال حاش بەز،4چونکە بەر لەوەی منداڵەکە بزانێت بڵێت ”بابە“ و ”دایە،“ سامانی دیمەشق و دەستکەوتی سامیرە دەهێنرێتە بەردەم پاشای ئاشور.»5ئینجا یەزدان دووبارە قسەی لەگەڵمدا کردەوە و فەرمووی:6«لەبەر ئەوەی ئەم گەلەئاوی هێمنی شیلۆوەحی ڕەتکردەوە،دڵخۆش بوو بە ڕەچین وکوڕەکەی ڕەمەلیاهو،7لەبەر ئەوە پەروەردگار خەریکەئاوی ڕووبارە بەهێز و زۆرەکە بەسەریاندا هەڵدەستێنێت،مەبەست لە پاشای ئاشور و هەموو شکۆمەندییەکەیەتی.جا بەسەر هەموو جۆگەکانیدا سەردەکەوێت وبەسەر هەموو کەنارەکانیدا دەڕوات،8بەناو یەهودا ڕەت دەبێت، هەڵدەچێت وتێدەپەڕێت هەتا دەگاتە گەردن،لێککشانی باڵەکانی پڕ بە پانتایی خاکەکەتە،ئەی ئیمانوێل!»
9ئەی گەلینە، گەلەکۆمە بکەن و بشکێنەوە!ئەی هەموو خاکە دوورەکانی جیهان، گوێ بگرن:خۆتان توند بکەن و بشکێنەوە!خۆتان توند بکەن و بشکێنەوە!10ڕاوێژ بکەن، پووچ دەبێت،قسە بکەن، سەرناگرێت،چونکە خودا لەگەڵمانە.11یەزدان بەم جۆرەی پێ فەرمووم، کە دەستی گرتم و ئاگاداری کردمەوە بە ڕێگای ئەم گەلەدا نەڕۆم:12«مەڵێ ”پیلانگێڕییە!“بە هەموو ئەوەی ئەم گەلە پێی دەڵێت پیلانگێڕی،مەترسە لەوەی کە ئەوان لێی دەترسن،مەتۆقە.13تەنها یەزدانی سوپاسالار بە پیرۆز دابنێ ودەبێ لەو بترسی،لەو بتۆقی.14ئەو دەبێتە پیرۆزگا،بەڵام بۆ هەردوو بنەماڵەکەی ئیسرائیلدەبێتە بەردێک بۆ کۆسپ،تاشەبەردێکیش کە لێی بکەونە خوارەوە.بۆ دانیشتووانی ئۆرشەلیمدەبێت بە تەڵە و داو.15زۆر کەس ساتمەی لێ دەکەن و دەکەون،دەکەون و تێکدەشکێن،بە داوەوە دەبن و دەگیرێن.»
16ئەم شایەتییە بۆ ئاگادارکردنەوە بپێچەوە،فێرکردنەکە بە قوتابییەکانم مۆر بکە.17چاوەڕێی یەزدان دەکەم،ئەو کە ڕووی خۆی لە بنەماڵەی یاقوب شاردووەتەوە،من پشت بەو دەبەستم.18ئەوەتا خۆم و ئەو منداڵانەی کە یەزدان پێیداوم، لەناو ئیسرائیلدا وەک نیشانە و هێمای یەزدانی سوپاسالارین کە لە کێوی سییۆن نیشتەجێیە.

تاریکی دەبێتە ڕووناکی

19کە پێتان دەڵێن: «”پرسیار لە نێوانگرەکانو ڕۆح ئامادەکارانبکەن کە ورتەورت و چپەچپیانە،“ پێیان بڵێ: ”ئەی گەل، لە خوداکەتان بپرسن. ئایا لە پێناو زیندووان پرسیار لە مردووان دەکەن؟“20بەرەو فێرکردنەکە و بەرەو شایەتییەکە! ئەگەر وەک ئەم قسەیە نەکەن، گزنگی بەیانییان نابێت.21بە سەختی و برسیێتییەوە پێیدا تێدەپەڕن، کاتێک برسی دەبن و قینیان هەڵدەستێت نەفرەت لە پاشای خۆیان و خودای خۆیان دەکەن و سەر هەڵدەبڕن.22ئینجا تەماشای زەوی دەکەن، ناخۆشی و تاریکی و ڕەشی دەبینن، فڕێدەدرێنە ناو تەنگانە و سێبەری مەرگ.»