ئیشایا62ckb_bib

سییۆن ناوێکی نوێی هەیە

1لە پێناوی سییۆن بێدەنگ نابم ولە پێناوی ئۆرشەلیم هێمن نابمهەتا بێتاوانییەکەی وەک گزنگی خۆر دەدرەوشێتەوە وڕزگاریشی وەک مەشخەڵ داگیرسێت.2ئەو کاتە هەموو نەتەوەکان بێتاوانییەکەت دەبینن،هەموو پاشاکانیش شکۆمەندییەکەت.ناوێکی نوێت لێ دەنرێتکە دەمی یەزدان دیاری دەکات.3دەبیت بە تاجی جوانی لە دەست یەزدان وتاجەگوڵینە لەناو لەپی خودات.4چیتر ناوت نانرێت «بەجێماو» وچیتر بە خاکەکەت ناگوترێت «وێرانە»،بەڵکو پێت دەگوترێت «حەفچیڤا »،خاکەکەشت، «بەعولە »،چونکە یەزدان بە تۆ دڵخۆش دەبێت،خاکەکەشت مێردی دەبێت.5وەک چۆن گەنج دەبێت بە مێردی کچێکی پاکیزە،ئاواش کوڕەکانت دەبن بە مێردت.وەک دڵخۆشی زاوا بە بووک،ئاواش خودات بە تۆ دڵخۆش دەبێت.
6ئەی ئۆرشەلیم، ئێشکگرم لەسەر شووراکانت داناوە،بەردەوام شەو و ڕۆژ بێدەنگ نابن.ئەی ئەوانەی یەزدانتان لە یادە،ئۆقرە مەگرن،7لێ مەگەڕێن یەزدان ئۆقرە بگرێت هەتا ئۆرشەلیم دەچەسپێنێت وناوداری دەکات لە زەویدا.
8یەزدان بە دەستی ڕاستی خۆی وبە هێزی بازووی سوێندی خوارد:«چیتر دانەوێڵەکەتناکەم بە خۆراک بۆ دوژمنەکانت وشەرابە نوێیەکەشت کە پێوەی ماندوو بوویت،نامۆکان نایخۆنەوە،9بەڵکو ئەوانە دەیخۆن کە گەنمیان بەرهەم هێناوە وستایشی یەزدان دەکەن،ئەوانەی ترێیان ڕنیوەتەوەلە حەوشەی پیرۆزگاکەم دەیخۆنەوە.»
10تێپەڕ بن! تێپەڕ بن لە دەروازەکانەوە!ڕێگای گەل خۆش بکەن.ئامادەی بکەن! ڕێڕەو ئامادە بکەن!لە بەرد پاکی بکەنەوە.ئاڵا بۆ گەل بەرز بکەنەوە.
11ئەوەتا یەزدانبە هەر چوار لای زەویدا ڕایگەیاندووە:«بە شاری سییۆن بڵێن،”وا ڕزگارکەرەکەت دێت!وا پاداشتەکەی لەگەڵیەتی وخەڵاتەکەی لەبەردەمییەتی.“»12ناویان لێ دەنێن، «گەلە پیرۆزەکە»،«ئەوانەی یەزدان کڕیونیەتیەوە»،تۆش ناوت لێ دەنرێت، «داواکراوەکە»،«شارە بەجێنەماوەکە».