ئیشایا6ckb_bib

دانانی ئیشایا لەسەر ئەرک

1لە ساڵی مردنی عوزیای پاشادا، پەروەردگارم بینی لەسەر تەختێکی بەرز و بڵند دانیشتبوو، دامێنیشی پەرستگاکەی پڕکردبوو.2سەرافیمەکانلەبەردەستی بوون، هەریەکە شەش باڵیان هەبوو، بە دووانیان ڕووی خۆی داپۆشی بوو، بە دووانی دیکەیان پێیەکانی داپۆشی بوو، بە دووانیش دەفڕی.3ئەمیان بانگی ئەوەی دیکەی کرد و گوتی:«یەزدانی سوپاسالار پیرۆزە، پیرۆزە، پیرۆزە!شکۆمەندییەکەی هەموو زەویی پڕکردووە.»4چوارچێوە و سەکۆی دەروازەکان لە دەنگی بانگدەر لەرینەوە و پەرستگاکە پڕبوو لە دووکەڵ.5گوتم: «قوڕبەسەرم، فەوتام! من کابرایەکی لێو گڵاوم و لەنێو گەلێکی لێو گڵاودا نیشتەجێم و لەگەڵ ئەوەشدا چاوەکانم پاشا، یەزدانی سوپاسالاریان بینی.»6ئینجا یەکێک لە سەرافیمەکان بۆ لای من فڕی و پشکۆیەکی بەدەستەوە بوو بە مەقاش لەسەر قوربانگاکەوە هەڵیگرت و7لە دەمی منی سووی و گوتی: «ئەوەتا ئەمە لە لێوت سوا، تاوانت داماڵرا و گوناهت کەفارەتی بۆ کرا.»8ئینجا گوێم لە دەنگی پەروەردگار بوو، دەیفەرموو: «کێ بنێرم و کێ بۆمان دەڕوات؟» منیش گوتم: «ئەوەتام، من بنێرە.»9ئەویش فەرمووی: «بڕۆ و بەم گەلە بڵێ:«”هەمیشە ببیستن بەڵام هەرگیز تێناگەن،هەمیشە سەیر بکەن، بەڵام هەرگیز نابینن.“10دڵی ئەم گەلە ڕەق بکە،گوێی گران بکە وچاوی بنوقێنە،نەوەک بە چاوی ببینێت وبە گوێی ببیستێت،بە دڵی تێبگات وبگەڕێتەوە و چاک ببێتەوە.»11منیش گوتم: «ئەی پەروەردگار، هەتا کەی؟» ئەویش فەرمووی:«هەتا شارەکان دەبن بە وێرانەیبێ ئاوەدانی وماڵەکانیش بێ خەڵک وکێڵگەکانیش وێران و چۆڵەوانی،12هەتا یەزدان هەموو خەڵک دووردەخاتەوە وشوێنی بەجێهێڵراو لەناو خاکەکە زۆر دەبێت.13ئەگەر دەیەکی تێدا مایەوە،جارێکی دیکە بۆ سووتان دەبێت.بەڵام وەک دارەبەن و دار بەڕوو،کە کاتێک دەبڕێنەوە بنەدارەکەیان هەر دەمێنێت،پاشماوەی ئەو گەلەش وەک بنەدارێکە و زیندوو دەبێتەوە.»