ئیشایا57ckb_bib

1ڕاستودروستان لەناودەچن،کەسیش لە دڵی خۆیدا بیر لەمە ناکاتەوە.خودا خۆشەویستانی بۆ لای خۆی دەگەڕێنێتەوە،بەڵام کەس تێناگاتکە ڕاستودروست بۆ لای خۆی دەگەڕێنێتەوەبۆ ئەوەی لە خراپە ڕزگاریان بکات.2ئەوەی ڕێگای ڕاستی گرتووەتەبەردێتە ناو ئاشتییەوە،لەناو تابووتەکانیان دەحەسێنەوە.
3«بەڵام ئێوە، ئەی کوڕانی ژنە بەخت خوێنەرەکە،توخمی داوێنپیسە لەشفرۆشەکان، وەرنە پێشەوە!4گاڵتە بە کێ دەکەن؟لە کێ دەم دەکەنەوە وزمان درێژ دەکەن؟ئەی ئێوە کوڕانی یاخیبوون وتوخمی درۆ نین؟5ئێوە لەنێو دار بەڕووەکان،لەژێر هەموو دارێکی سەوزدا جۆش دەستێنن،ئەوانەی منداڵان لە شیوەکان ولەژێر کەلەبەرەکانی تاوێرەکاندا دەکەنە قوربانی.6بەشت ئەو بتانەیە کە لەنێو بەردە لووسەکانی شیوەکانن،بێگومان ئەوان پشکی تۆن.هەروەها بۆ ئەوان شەرابی پێشکەشکراو وپێشکەشکراوی دانەوێڵەت پێشکەش کرد.ئایا لەبەر ئەمە پاشگەز ببمەوە؟7جێگای نوستنت لەسەر کێوێکی بەرز و بڵند داناوە،بۆ ئەوێ سەرکەوتیت تاوەکو قوربانی سەرببڕیت.8لە پشت دەرگا و چوارچێوەکەیهێمای بتەکەتت داناوە.پشتت لە من کرد و خۆتت ڕووت کردەوە،سەرکەوتیتە سەر جێگای خەوی خۆت و فراوانت کرد.پەیمانت لەگەڵ بتەکاندا بەست،حەزت کرد داوێنپیسییان لەگەڵ بکەیت،ناموسی ئەوانت بینی.9بە زەیتەوە چوویتە لای مۆلەخ وبۆنوبەرامی خۆتت زیاد کرد.نێردراوەکانت بۆ دوور نارد،شۆڕ بوویتەوە هەتا جیهانی مردووان!10درێژی گەشتەکانت ماندووی کردیت،کەچی نەتگوت: ”ئەمە بێ ئومێدییە.“هێزێکی نوێت دۆزییەوەلەبەر ئەوە شەکەت نەبوویت.
11«لە کێ ترسایت و تۆقیتوا ناپاکیت لەگەڵ کردم،منت لە دڵت نەهێشتەوە ولەبیرت کردم؟ئایا لەبەر ئەوەی من ماوەیەکی زۆرە بێدەنگملە من نەترسایت؟12من ڕاستودروستی و کردەوەکانت دەخەمە ڕوو،کە هیچ سوودیان بۆت نییە.13کاتێک هاوار دەکەیت،با بتە کۆکراوەکانت فریات بکەون!بای گێژەڵوکە هەموویان هەڵدەگرێت،تەنانەت شنەبا دەیانبات.بەڵام ئەوەی پەنای داوەتە پاڵ مندەبێت بە میراتگری خاکەکە،کێوی پیرۆزم دەبێت بە موڵکی.»

ژیاندنەوەی دڵشکێنراوەکان

14یەزدان دەفەرموێت:«ڕێگاکە بنیاد بنێنەوە، بنیادی بنێنەوە و ئامادەی بکەن!کۆسپ لە ڕێگای گەلەکەم هەڵبگرن.»15خودای بەرز و بڵند کە بە نەمری نیشتەجێیە،ناوی پیرۆزە، ئەمە دەفەرموێت:«لە جێی بەرز و پیرۆز نیشتەجێم،هەروەها لەگەڵ ئەوانەدامکە دڵشکێنراون و بێفیزن،بۆ ئەوەی بێفیز و دڵشکێنراوەکان بژیێنمەوە.16هەتاسەر کێشمەکێش ناکەم وهەتا کۆتایی تووڕە نابم،چونکە ڕۆح لەبەردەمم گرژ دەبێت،هەناسەی مرۆڤ کە من دروستم کردووە.17لەبەر تاوانی چاوچنۆکییەکەی تووڕە بووم،لێم دا، لە تووڕەییدا ڕوخساری خۆمم شاردەوە،بەڵام هەر بە ڕێگای دڵی خۆی بەردەوام بوو لە یاخیبوون.18ڕێگاکانی ئەوم بینی بەڵام چاکی دەکەمەوە،ڕێنمایی دەکەم و دڵی خۆی و شیوەنگێڕەکانیشی دەدەمەوە،19وا دەکەم بەرهەمی لێوەکانیان سوپاسگوزاری بێت.ئاشتی! ئاشتی بۆ دوور و بۆ نزیک،چاکیشی دەکەمەوە،»یەزدان دەفەرموێت.20بەڵام بەدکاران وەک دەریای هەڵچوونکە ناتوانێت ئارام بێتەوە،ئاوەکانی لیتە و قوڕاو فڕێدەدات.21خودام دەفەرموێت: «ئاشتی بۆ بەدکاران نییە.»