ئیشایا55ckb_bib

بانگهێشتکردنی تینووەکان

1«هۆ ئەی هەموو تینووەکان، وەرن،وەرن بۆ ئاو ،ئەوانەش کە پارەیان نییە،وەرن، بکڕن و بخۆن!وەرن ئێوە پارە مەدەن، بەبێ نرخشەراب و شیر بکڕن.2بۆچی پارە بە شتێک بەهەدەر دەدەن کە نان نییە؟بۆچی کارێک دەکەن لە پێناوی شتێک کە تێرتان ناکات؟بە تەواوی گوێم لێ بگرن و ئەوە بخۆن کە باشە،با گیانتان تام لە چەوری وەربگرێت.3گوێتان شل بکەن و وەرنە لام،گوێ بگرن بۆ ئەوەی گیانتان بژیێت.پەیمانی هەتاهەتاییتان لەگەڵدا دەبەستم،خۆشەویستی نەگۆڕ و چەسپاوم بۆ داود.4ئەوەتا کردم بە شایەت بەسەر نەتەوەکانەوە،ڕابەر و فەرماندە بۆ نەتەوەکان.5ئەوەتا ئەو نەتەوانەی نایانناسیت بانگیان دەکەیت وئەو نەتەوانەی ناتناسن بۆ لات ڕادەکەن،لەبەر یەزدانی پەروەردگارت،لەبەر پیرۆزەکەی ئیسرائیل،چونکە شکۆمەندی کردیت.»
6ڕووتان لە یەزدان بکەن هەتا کاتی ماوە،لێی بپاڕێنەوە کە هێشتا نزیکە.7با بەدکار واز لە ڕێگای خۆی بهێنێت وخراپەکاریش لە بیرکردنەوەکانی،با بگەڕێتەوە لای یەزدان، ئەویش بەزەیی پێدا بێتەوە،بۆ لای خودامان، چونکە زۆر لێبوردەیە.
8«بێگومان بیرکردنەوەی من بیرکردنەوەی ئێوە نییە وڕێگاکانی ئێوەش ڕێگاکانی من نین،»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.9«هەروەک بەرزیی ئاسمان لە زەوییەوە،ئاوا بەرزە ڕێگاکانم بەسەر ڕێگاکانتاندا وبیرکردنەوەم بەسەر بیرکردنەوەتان.10هەروەک چۆن باران و بەفرلە ئاسمانەوە دێنە خوارەوە وناگەڕێنەوە ئەوێ،بەڵکو زەوی ئاو دەدەن ووای لێ دەکەن بەرهەم بدات و ڕووەکی لێ بڕووێت وتۆو بدات بۆ تۆوکردن و نان بۆ خواردن،11فەرمایشتەکەم ئاوا دەبێت کە لە دەممەوە دێتە دەرەوە:بە بەتاڵی ناگەڕێتەوە بۆم،بەڵکو ئەوەی من پێم خۆشە دەیکات وسەرکەوتوو دەبێت لەوەی بۆی دەنێرم.12ئەو کاتە بە خۆشییەوە دەچنە دەرەوە وبە ئاشتییەوە ڕابەرایەتیتان دەکرێت،چیاکان و گردەکانلەبەردەمتان دەکەونە هاواری خۆشییەوە،هەموو دارەکانی دەشتودەریشبە دەست چەپڵە لێ دەدەن.13لە جێی دڕک سنەوبەر دەڕوێت ولە جێی چقڵیش مۆرد دەڕوێت،بۆ یەزدان دەبێت بە ناوێک،نیشانەیەکی هەتاهەتاییکە لەناو ناچێت.»