ئیشایا54ckb_bib

شکۆی داهاتوو بۆ سییۆن

1«ئەی نەزۆک، گۆرانی بڵێ،ئەی ئەوەی منداڵت نەبووە،ئەی ئەوەی ژانت نەگرتووە،لە خۆشیدا هاوار بکە و گۆرانی بڵێ،چونکە منداڵی ژنی بەجێهێڵراوزیاترن لەوەی مێردی لەگەڵیەتی،»یەزدان دەفەرموێت.2«شوێنی ڕەشماڵەکانت فراوان بکە،پەردەی نشینگەکانت لێک بکەرەوە،دەست مەگێڕەوە،گوریسەکانت درێژ بکە وسنگەکانت توند بچەقێنە،3چونکە بەلای ڕاست و چەپدا پەل دەهاوێیت،نەوەی تۆ نەتەوەکان دەردەکەن وشارە وێرانەکان ئاوەدان دەکەنەوە.
4«مەترسە، چونکە ڕیسوا نابیت.گاڵتەت پێ ناکرێت، چونکە شەرمەزار نابیت.ڕیسوایی سەردەمی گەنجیێتیت لەبیر دەکەیت،ئیتر شورەیی بێوەژنیێتیت بەبیر نایەتەوە،5چونکە مێردی تۆ دروستکەرەکەی تۆیە،ناوی یەزدانی سوپاسالارە.ئەوەی دەتکڕێتەوە پیرۆزەکەی ئیسرائیلە،پێی دەگوترێت خودای هەموو زەوی.6وەک ژنێکی بەجێماو و ڕۆح پڕ لە ژانیەزدان بانگت دەکاتەوە،وەک ژنێک کە لە گەنجیدا شووی کردبێت و ڕەتکرابێتەوە،»خودات دەفەرموێت.7«بۆ ساتێکی کەم بەجێم هێشتیت،بەڵام بە بەزەییەکی زۆرەوە کۆت دەکەمەوە.8بە زریانی تووڕەییەوەبۆ ساتێک ڕووی خۆمم لێت داپۆشی،بەڵام بە خۆشەویستی نەگۆڕی هەتاهەتاییبەزەییم پێتدا هاتەوە،»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، ئەوەی دەتکڕێتەوە.
9«ئەمە وەک لافاوی نوحە بۆ منئەوەی سوێندم خوارد، کە لافاوەکەی نوح جارێکی دیکە بەسەر زەویدا تێنەپەڕێت.ئاوا سوێندم خوارد، کە لێت تووڕە نەبم ولێت ڕانەخوڕم.10هەرچەندە چیاکان نامێنن وگردەکان دەهەژێن،بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕی من بۆ تۆ دەمێنێت وپەیمانی ئاشتیم ناهەژێت،»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، ئەوەی بەزەیی پێتدا دێتەوە.
11«ئەی شارە زەلیلەکە، زریان لێدراوەکە، دڵنەوایی نەکراوەکە،ئەوەتا من بەردەکانت بە بەردە پیرۆزە لەسەر ڕیز دەکەم،بە یاقووتی شین داتدەمەزرێنم.12قوللەکانت دەکەم بە یاقووت ودەروازەکانیشت بە بەردی پڕشنگدار،هەموو سنوورەکانیشت بە بەردی گرانبەها.13هەموو منداڵەکانت لە یەزدانەوە فێر دەبن وئاشتی منداڵەکانت زۆر دەبێت.14بە ڕاستودروستی دەچەسپێیتدوور لە جەوروستەم،چونکە هیچ هۆیەک نییە بۆ ئەوەی بترسیت،هەروەها دووریت لە تۆقینیش،چونکە لێت نزیک ناکەوێتەوە.15ئەگەر پەلامار درایت، ئەوە لەلایەن منەوە نابێت،ئەوەی هێرش دەکاتە سەرت، دەبێتە ژێر دەستت.
16«ئەوەتا من ئاسنگەرم بەدیهێناکە کوورەی ئاگری خەڵووز دەم دەدات،چەکی گونجاو دروستدەکات،هەروەها من لەناوبەرم بەدیهێنا بۆ ئەوەی بفەوتێنێت.17هەر چەکێک لە دژی تۆ شێوەی بکێشرێت سەرناکەوێت وهەر زمانێک لە دادگا لە دژی تۆ ڕادەوەستێت بەرپەرچی دەدەیتەوە.ئەمە میراتی خزمەتکارانی یەزدانە،بێتاوانیتان لەلایەن منەوەیە،»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.