ئیشایا47ckb_bib

کەوتنی بابل

1«دابەزە و لەسەر خۆڵ دابنیشە،ئەی بابلی کچە پاکیزە .بەبێ تەخت لەسەر زەوی دابنیشە،کچی بابلییەکان،چونکە چیتر پێت ناگوترێتناسک و نازدار.2دەستاڕ ببە و باراش بهاڕە،عەبات فڕێبدە،دامێن هەڵبکە و قاچ بەدەرخە،لە ڕووبارەکان بپەڕەوە.3ڕووتیت دەردەکەوێت،هەروەها ڕیسواییت دەبینرێت.تۆڵەی خۆم دەکەمەوە ولە کەس نابوورم.»
4ئەوەی دەمانکڕێتەوە ناوی یەزدانی سوپاسالارە،پیرۆزەکەی ئیسرائیلە.
5«بێدەنگ دابنیشە و وەرە ناو تاریکییەوە،شاری شاهانەی بابلییەکان،چونکە چیتر پێت ناگوترێتشاژنی شانشینەکان.6تووڕە بووم لە گەلی خۆم ومیراتی خۆمم گڵاوکرد.ئەوانم دا بە دەست تۆوە،تۆش لەگەڵیاندا بە بەزەیی نەبوویت.تەنانەت لەسەر پیرەکانیشنیری خۆتت زۆر قورس کرد.7گوتت: ”بۆ هەتاهەتایەدەبمە شاژن!“بەڵام لەم ڕووداوانە وردنەبوویتەوە،بیرت لە کۆتاییەکەی نەکردەوە.
8«ئێستا گوێ لەمە بگرە، ئەی سۆزانی،ئەی دانیشتوو بە ئاسوودەیی،ئەی ئەوەی لە دڵی خۆیدا دەڵێت:”هەر خۆم و بەس!نە بێوەژن دەبم ونە سک سووتاوی دەزانم.“9لەپڕ لە یەک ڕۆژدائەم دووانەت بەسەردێت،سک سووتان و بێوەژنیێتی.بە تەواوی بەسەرت دێت،سەرەڕای زۆری جادووگەری وسەرەڕای لە ڕادەبەدەر نوشتەکردنت.10پشتت بە خراپەکارییەکانت بەست وگوتت: ”کەس نامبینێت.“داناییەکەت و زانینەکەت تۆیان لەڕێ لادا،لە دڵی خۆتدا گوتت:”هەر خۆم و بەس.“11خراپەیەکت بەسەردێت،سەرهەڵدانەکەی نازانیت،بەڵایەکت بەسەردێت.ناتوانیت ڕەتی بکەیتەوە،لەپڕ کاولبوونێکت بەسەردێتپێی نازانیت.
12«جا بەردەوام بە، بە نوشتەکانت وبە زۆری جادووگەریت،ئەوەی لە مێردمنداڵیتەوە تێیدا ماندوو بوویت،بەڵکو سوودی هەبێ بۆت،بۆ ئەوەی بیانترسێنیت!13هێزت لەبەر بڕا لە زۆری ڕاوێژەکانت!با ئەستێرەناسەکانت بێنە پێشەوە،ئەوانەی ئاسمان دابەش دەکەن وچاو لە ئەستێرەکان دەبڕن ومانگ لەدوای مانگ پێشبینی دەکەن،با ئەوانە ڕزگارت بکەنلەوەی بەسەرت دێت.14ئەوەتا وەک پووشیان لێدێت،ئاگر دەیانسووتێنێت.لە دەست بڵێسەفریای گیانی خۆیان ناکەون.ئەو پشکۆ خەڵووزە بۆ خۆگەرمکردنەوە نییە،ئەو ئاگرەش بۆ دانیشتن لەبەردەمی نییە.15ئەو جادووگەرانەی لە مێردمنداڵیتەوە هەڵسوکەوتت لەگەڵدا دەکردن وپێیانەوە ماندوو بوویت،بەو دەردە دەچن.هەرکەسە و ملی ڕێی خۆی دەگرێت،کەس نییە ڕزگارت بکات.