ئیشایا43ckb_bib

تاکە ڕزگارکەری ئیسرائیل

1ئێستاش یەزدان ئەمە دەفەرموێت،بەدیهێنەرت، ئەی یاقوب،شێوەکێشت، ئەی ئیسرائیل:«مەترسە، چونکە تۆم کڕیوەتەوە،بە ناوی خۆتەوە بانگم کردوویت، تۆ هی منیت.2کە بەناو ئاودا بپەڕیتەوە، من لەگەڵتدام،بەناو ڕووبارەکانیشدا، نوقومت ناکەن.بەناو ئاگردا بڕۆیت، داغ نابیت،بڵێسەش ناتسووتێنێت،3چونکە من یەزدانم، خودای تۆم،پیرۆزەکەی ئیسرائیل، ڕزگارکەری تۆ.میسرم کردووە بە کەفارەتی تۆ،کوش و سەبا لە جێی تۆ.4لەبەر ئەوەی تۆ بەنرخ بوویت لەلام،سەنگین بوویت و من خۆشم ویستیت،لە جێی تۆ خەڵکی دەدەم،لە جیاتی گیانت نەتەوەکان.5مەترسە، چونکە من لەگەڵتدام.لە ڕۆژهەڵاتەوە نەوەکانت دەهێنم ولە ڕۆژئاواوە کۆت دەکەمەوە.6بە باکوور دەڵێم: ”بیاندەرێ!“ وبە باشووریش: ”مەیانگرە!“کوڕانم لە دوورەوە بهێنە وکچانم لەوپەڕی زەوییەوە.7هەموو ئەوانەی بە ناوی منەوە بانگ دەکرێن،بۆ شکۆمەندیی خۆم بەدیم هێناون،شێوەم کێشاون و دروستم کردوون.»
8دەریبخە ئەو گەلەی کوێرە، بەڵام چاوی هەیە،کەڕە، بەڵام گوێی هەیە.9با هەموو نەتەوەکان پێکەوە کۆببنەوە،با نەتەوەکان خڕ ببنەوە.کێ لەوان ئەمە ڕادەگەیەنێت وسەرەتاکانمان پێ دەڵێت؟با شایەتەکانیان بهێننە پێش و ڕاستی پێشبینییەکانیان دەربخەن،یان گوێیان لێ بێت و بڵێن: «ڕاستە.»10یەزدان دەفەرموێت: «ئێوە شایەتی منن،بەندەی هەڵبژاردەم،بۆ ئەوەی بزانن و باوەڕم پێ بهێنن وتێبگەن کە من ئەوم،پێش من شێوەی هیچ خودایەک نەکێشراوە وپاش منیش نابێت.11منم، منم یەزدان،لە من بەولاوە ڕزگارکەر نییە.12من ئاشکرام کرد و ڕزگارم کرد و ڕامگەیاند،منم، نەک خوداوەندێکی بێگانە لەنێوتاندا بێت.ئێوە شایەتی منن کە من خودام.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.13«لەو ڕۆژەوە من ئەوم،کەس لە دەستم دەرباز نابێت.هەرچی بکەم، کێ ڕەتی دەکاتەوە؟»

بەزەیی خودا و بێوەفایی ئیسرائیل

14یەزدان ئەوەی دەتانکڕێتەوە،پیرۆزەکەی ئیسرائیل، ئەمە دەفەرموێت:«لە پێناوی ئێوە دەنێرم بۆ بابل وهەموو هەڵاتووەکانی بەدەردەنێم،بابلییەکانیش بەو کەشتییانەی کە هاواری شادییان تێدا کردبوون.15منم یەزدان، پیرۆزەکەتان،بەدیهێنەری ئیسرائیل، پاشاکەتان.»
16یەزدان، ئەوەی لەناو دەریا ڕێگای داناوە،لەناو ئاوە بەهێزەکان ڕێچکە،17ئەوەی گالیسکە و ئەسپی دەرکرد،سوپا و هێزی پێکەوە ڕاکێشا و هەڵنەستانەوە،کپ بوون، وەک پڵیتەیەک کوژانەوە،ئەو ئەمە دەفەرموێت:18«باسی سەرەتاکان مەکەن،لە دێرینەکان ڕامەمێنن.19ئەوەتا من شتێکی نوێ دەکەم!ئێستا سەرهەڵدەدات، ئایا نایزانن؟لە چۆڵەوانی ڕێگا دادەنێم ولە بیابان ڕووبارەکان.20ئاژەڵە کێوییەکان شکۆمەندم دەکەن،چەقەڵ و کوندەپەپوو،چونکە ئاوم خستە چۆڵەوانییەوە،ڕووبارەکان لە بیاباندابۆ ئاودانی گەلەکەم، هەڵبژاردەکەم،21ئەم گەلە بۆ خۆم شێوەم کێشاوەباسی ستایشم دەکەن.
22«بەڵام نزاتان بۆ نەکردم، ئەی یاقوب،لە پێناوی من کۆششتان نەکرد، ئەی ئیسرائیل.23بەرخی قوربانی سووتاندنەکەی خۆتت بۆ من نەهێنا،بە قوربانییە سەربڕدراوەکانت ڕێزت لێ نەگرتم.بە پێشکەشکراوی دانەوێڵە بارگرانم نەکردیت،بە قوربانی بخوور ماندووم نەکردیت.24بە زیوەکەت قامیشی بۆنخۆشت بۆ نەکڕیم،بە پیوی قوربانییە سەربڕدراوەکانت تێرت نەکردم،بەڵکو بە گوناهەکانت بارگرانت کردم،بە تاوانەکانت ماندووت کردم.
25«منم، منم کە یاخیبوونەکانت دەسڕمەوە،لە پێناو خۆم،گوناهەکانیشت بەبیری خۆم ناهێنمەوە.26بەبیرم بخەرەوە،با پێکەوە بکەوینە دادگاییکردن،بە بەڵگە بێتاوانییەکەت بسەلمێنە.27باوکی یەکەمت گوناهی کرد وپەیوەندی ڕێکخەرانت لێم یاخی بوون.28لەبەر ئەوە میرانی پیرۆزگا گڵاو دەکەم ویاقوب دەدەمە قڕکردن وئیسرائیلیش بۆ جنێوپێدان.