ئیشایا41ckb_bib

یارمەتیدەری ئیسرائیل

1«ئەی خەڵکی دوورگەکان لەبەردەمم بێدەنگ بن!با نەتەوەکان هێزیان نوێ بکەنەوە!با نزیک بنەوە ئینجا قسە بکەن،با پێکەوە بچینە دادگاییکردن.
2«کێ لە ڕۆژهەڵاتەوە کەسە سەرکەوتووەکەی هەستاندووە،ئەوەی بە ڕاستودروستی بانگی کرد بۆ خزمەتەکەی؟نەتەوەکانی دەداتە پێشی،پاشایان ژێردەستەی دەکات.بە شمشێرەکەی وەک خۆڵیان لێ دەکات،بە کەوانەکەی وەک سەرکۆزەری بەباکراو.3ڕاویان دەنێت، بە سەلامەتی تێدەپەڕێت،بە ڕێگایەکدا کە پێیەکانی پێیدا نەڕۆیشتوون.4کێ کردوویەتی و کێ ئەنجامی داوە،لە سەرەتاوە بانگی نەوەکانی کردووە؟من یەزدانم،لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی، من هەر ئەوم.»
5دوورگەکان تەماشایان کردووە و دەترسن،هەر چوار لای زەوی دەلەرزن،نزیک بوونەوە و دێن،6هەریەکە و هاوکاری برادەرەکەی دەکات،بە براکەی دەڵێت: «ورەت بەرز بێت!»7دارتاش زێڕنگەر هاندەدات،ئەوەی بە چەکوش لووس دەکاتئاسنگەر هاندەدات لە دەستگاکەی بکوتێت،بە جۆشکردن دەڵێت: «باشە.»بە بزمارەکان توندی دەکات هەتا نەلەقێت.
8«بەڵام تۆ ئەی ئیسرائیلی بەندەم،ئەی یاقوب کە هەڵمبژاردووە،توخمی ئیبراهیمی خۆشەویستم،9ئەوەی لەوپەڕی زەوییەوە تۆم گرت،لە دوورترین گۆشەیەوە بانگم کردیت وبە تۆم گوت: ”تۆ بەندەی منیت،“تۆم هەڵبژاردووە و ڕەتم نەکردوویتەوە.10مەترسە، چونکە لەگەڵتدام،مەپەشۆکێ، چونکە من خودای تۆم.بەهێزت دەکەم و یارمەتیت دەدەم،بە دەستی ڕاستی دادپەروەریم پشتیوانیت دەکەم.
11«ئەوەتا شەرمەزار و ڕیسوا دەبنهەموو ئەوانەی لە تۆ تووڕەن،وەک هیچیان لێدێت و لەناودەچنئەوانەی دژایەتیت دەکەن.12بەدوایدا دەگەڕێیت و نایانبینیتەوەئەوانەی ناکۆکن لەگەڵت.ئەوانەی لە دژت دەجەنگنوەک هیچ و وەک نەبوو دەبن،13چونکە من یەزدانم، خودای تۆ،ئەوەی دەستی ڕاستی گرتوویت،ئەوەی پێت دەڵێت،مەترسە، من یارمەتیت دەدەم.14مەترسە ئەی یاقوبی کرم،ئەی ئیسرائیلی بچووک،من یارمەتیت دەدەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە،ئەوەی دەتکڕێتەوە، پیرۆزەکەی ئیسرائیل.15«ئەوەتا دەتکەمە جەنجەڕێکیتیژی نوێی دداندار.چیاکان دەکوتییەوە و وردوخاشیان دەکەیت،گردەکان وەک کا لێ دەکەیت.16شەنیان دەکەیت و با هەڵیاندەگرێت،ڕەشەبا پەرتوبڵاویان دەکات،بەڵام تۆ بە یەزدان دڵخۆش دەبیت،شانازی بە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل دەکەیت.
17«کڵۆڵ و هەژاران بەدوای ئاودا دەگەڕێن و نییە،لە تینووێتییان زمانیان وشک بوو.بەڵام من یەزدانم بە دەنگیانەوە دەچم،خودای ئیسرائیلم بەجێیان ناهێڵم.18ڕووباری ڕۆیشتوو لە گردۆڵکەکان دەردەهێنم،کانیاو لەناوەندی دۆڵەکانیش هەڵدەقوڵێنم.چۆڵەوانی دەکەم بە گۆلاو،زەوی وشک دەکەمە سەرچاوەی ئاو.19داری ئورز و ئەکاسیا و مۆرد و زەیتوونلە چۆڵەوانی دەڕوێنم،داری سنەوبەر و کاژ و سەروو پێکەوەلە بیابان دادەنێم،20بۆ ئەوەی پێکەوە ببینن و بزانن وسەرنج بدەن و تێبگەنکە دەستی یەزدان ئەمەی کردووە وخودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل بەدییهێناوە.»
21یەزدان دەفەرموێت: «بەرگری لە خۆتان بکەن.»پاشای یاقوب دەفەرموێت: «بەڵگەکانتان بخەنە بەردەستم.22بتەکانتان بهێنن و با پێمان ڕابگەیەننئەوەی ڕوودەدات.ئەوانەی ڕابردوو چین، پێمان ڕابگەیەنن،با مێشکمان بخەینە سەری وبزانین کۆتاییەکەیان چییە.یان داهاتوومان پێ بڵێن،23ئەوانەی لە داهاتوودا دێن، ڕایبگەیەننبۆ ئەوەی بزانین ئێوە خوداوەندەکانن،هەرچی بێت بیکەن، چاکە یان خراپە،هەتا پێکەوە سەرسام بین و ببینین.24بەڵام ئێوە هیچن وکارەکانتان لە هیچ کەمترن،قێزەونە ئەوەی ئێوە هەڵدەبژێرێت.
25«لە باکوورەوە هەڵمستاند و هات.لە ڕۆژهەڵاتەوە بە ناوی منەوە نزا دەکات،بەسەر پارێزگارەکاندا دێت وەک بەسەر قوڕدا،وەک گۆزەکەر قوڕ بشێلێت.26کێ لە سەرەتاوە ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی بزانین،پێشوەخت، هەتا بڵێین: ”ڕاستودروستە؟“بێگومان ڕاگەیەنەر نییە،بێگومان بەگوێدادەر نییە،بێگومان گوێگری وشەکانتان نییە.27سەرەتا بە سییۆن: ”ئەوەتا ئەوان!“بە ئۆرشەلیمیش مزگێنیدەرم دا.28بینیم کەس نییە،ئەمانە ڕاوێژکاریان تێدا نییەهەتا پرسیاریان لێ بکەم و بە وشەیەک وەڵام بدەنەوە.29تەماشا بکە، هەموو هەڵخەڵەتێنەرن!کارەکانیان هیچ نین،بتە داتاشراوەکانیان بە وێنەی بایە و پووچن.