ئیشایا40ckb_bib

حەسانەوە بۆ گەلی خودا

1دڵنەوایی گەلەکەم بکەن، دڵنەواییان بکەن،خوداتان دەفەرموێت،2بە دڵنەرمی لەگەڵ ئۆرشەلیم بدوێن،پێی ڕابگەیەننکە ڕەنجکێشانەکەی تەواو بووە،کە تاوانەکەی بەخشراوە،چونکە بە دەستی یەزدانلەسەر گوناهەکانی دووقاتی وەرگرتەوە.
3کەسێک هاوار دەکات و دەڵێت:«لە چۆڵەوانی ڕێگا بۆ هاتنی یەزدان ئامادە بکەن،لە بیابان شاڕێگا بۆ خودامان ڕێکبخەن.4هەموو دۆڵێک هەڵدەچێت وهەموو چیا و گردێک ڕۆدەچێت.خوار ڕاست دەبێتەوە،هەورازیش دەبێت بە دەشت،5شکۆمەندی یەزدان دەردەکەوێت وهەموو مرۆڤایەتی پێکەوە دەیبینن،چونکە دەمی یەزدان فەرمووی.»
6دەنگێک دەڵێت: «بانگەواز بکە!»منیش گوتم: «بانگەوازی چی بکەم؟»«هەموو مرۆڤێک وەک گژوگیا وایە وهەموو دڵسۆزییەکەی وەک گوڵی کێوی وایە.7گژوگیا وشک دەبێت و گوڵ هەڵدەوەرێ،چونکە هەناسەی یەزدان هەڵیکردە سەری،بێگومان گەل وەکو گژوگیان.8گژوگیا وشک دەبێت و گوڵ هەڵدەوەرێ،بەڵام پەیامی خودامان بۆ هەتاهەتایە چەسپاو دەبێت.»
9ئەی مزگێنیدەر بۆ سییۆن،بڕۆ سەر کێوێکی بەرز،بە هێزەوە دەنگت بەرز بکەرەوە،بەرزی بکەرەوە، مەترسە.ئەی مزگێنیدەر بۆ ئۆرشەلیم،بە شارۆچکەکانی یەهودا بڵێ:«ئەوەتا خوداتان!»10ئەوەتا یەزدانی باڵادەست بە هێزەوە دێت،بە بازووی فەرمانڕەوایەتی بۆ دەکات.ئەوەتا پاداشتەکەی لەگەڵیدایە وخەڵاتەکەی لەبەردەمی.11وەک شوان مێگەلەکەی دەلەوەڕێنێت:بە بازووی خۆی بەرخەکان کۆدەکاتەوە وبە باوەش هەڵیاندەگرێت،بە نەرمی شیردەرەکان بە پێش خۆی دەدات.
12کێ بە چنگ ئاوی پێواوە وبە بست ئاسمان؟کێ خۆڵی زەوی بە قزناغ پێواوە؟کێ چیاکانی بە قەپان کێشاوە وگردەکانیش بە تەرازوو؟13کێ لەبیری یەزدان تێگەیشتووەیاخود وەک ڕاوێژکار فێری کردووە؟14یەزدان ڕاوێژی بە کێ کرد و تێیگەیاند،ڕێگای دادپەروەری فێرکرد؟کێ زانینی فێرکرد وڕێگای تێگەیشتنی پێ ناساند؟
15ئەوەتا نەتەوەکان وەک دڵۆپێک ئاوی ناو سەتڵ وبە تۆزی تەرازوو دادەنرێن.ئەوەتا دوورگەکان وەک پووش هەڵدەگرێت.16داری لوبنان بەس نییە بۆ سووتەمەنی قوربانگا وئاژەڵەکانی بەس نین بۆ قوربانی سووتاندن.17هەموو نەتەوەکان وەک هیچن لەبەردەمی،لەلای ئەو بە نەبوو و پووچ دادەنرێن.
18جا خودا بە چی هاوشێوە دەکەن،چ وێنەیەک بەو یەکسان دەکەن؟19پەیکەرێک کە وەستا دایدەڕێژێت،زێڕنگەریش بە زێڕ ڕووکەشی دەکات،زنجیری زیویش زیوگەر.20دەستکورتیش بۆ پێشکەشکردنی پیتاکدارێکی ساغ هەڵدەبژێرێت کە نەڕزیبێت.داوای وەستایەکی شارەزا دەکاتبۆ ئەوەی پەیکەرێکی نەلەقیوی بۆ دابنێت.
21ئایا نازانن؟ئایا نابیستن؟ئەی لە سەرەتاوە پێتان ڕانەگەیەنراوە؟ئایا لەو کاتەوەی زەوی بەدیهێنراوە تێنەگەیشتوون کە22ئەو لەسەر ئاسۆی زەوی دادەنیشێت ودانیشتووانەکەی وەک پێکوڕە وان؟ئەو ئاسمان وەک پڵاس بڵاو دەکاتەوە،وەک ڕەشماڵ هەڵیدەدات بۆ نیشتەجێبوون.23ئەو مەزنەکان وەک نەبوو لێدەکات وحوکمڕانانی جیهان دەکات بە هیچ.24هەر ئەوەندەی نێژران، چێنران وقەدیان لە زەوی ڕەگی داکوتا،فووی لێکردن و وشک هەڵگەڕان،ڕەشەبا وەک پووش هەڵیاندەگرێت.
25خودای پیرۆز دەفەرموێت: «لەگەڵ کێ هاوشێوەم دەکەن؟من هاوتای کێم؟26چاوتان بۆ بەرزی هەڵبڕن وببینن کێ ئەمەی بەدی هێناوە،کێ ئەستێرەکانی بە ژمارە دەردەهێنێت وناو لە هەموویان دەنێت؟لەبەر زۆری هێز و توندی توانایهیچ کامیان ون نابێت.
27«ئەی یاقوب، بۆ دەڵێیت،ئەی ئیسرائیل، بۆ سکاڵا دەکەیت:”ڕێگای من لە یەزدان شاردرایەوە،دادی من لە خودام تێپەڕی“؟28ئایا نەتزانی،یان نەتبیست؟یەزدان خودای هەتاهەتاییە،بەدیهێنەری ئەمسەر و ئەوسەری زەوی.نە ماندوو و نە شەکەت دەبێت،کەس پەی بە تێگەیشتنی ئەو نابات.29توانا بە ماندوو دەدات وبۆ داهێزراویش هێز زۆر دەکات.30گەنجەکان ماندوو و شەکەت دەبن،لاوەکان پێیان هەڵدەکەوێت و دەکەون،31بەڵام ئەوانەی چاوەڕوانی یەزدانن،هێزیان نوێ دەبێتەوە،وەک هەڵۆ لە شەقەی باڵ دەدەن،ڕادەکەن و شەکەت نابن،دەڕۆن و ماندوو نابن.