ئیشایا38ckb_bib

نەخۆشی حەزقیا

1لەو ڕۆژانەیحەزقیا نەخۆش کەوت، لە سەرە مەرگ بوو، ئیشایا پێغەمبەر کوڕی ئامۆچ هات بۆ لای و پێی گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: وەسیەت بۆ ماڵەکەت بکە، چونکە دەمریت و ناژیت.»2حەزقیا ڕووی لە دیوارەکە کرد و نوێژی بۆ یەزدان کرد،3گوتی: «ئای یەزدان، ئەوەت لەیاد بێت کە چۆن بە دڵسۆزی و پڕ بە دڵ دۆستایەتیم کردیت، ئەوەی پێت باش بوو کردم.» ئینجا حەزقیا بەکوڵ گریا.4جا ئیشایا فەرمایشتی یەزدانی بۆ هات، فەرمووی:5«بڕۆ و بە حەزقیا بڵێ: ”یەزدان، پەروەردگاری داودی باپیرە گەورەت ئەمە دەفەرموێت: گوێم لە پاڕانەوەکەت بوو و فرمێسکەکانتم بینی، پازدە ساڵ لە تەمەنت زیاد دەکەم و6فریای خۆت و ئەم شارەش دەکەوم، بەرگری لەم شارە دەکەم لە دەستی پاشای ئاشور.7«”ئەمەش نیشانە بێت بۆت لەلایەن یەزدانەوە، کە یەزدان ئەم کارە دەکات کە بەڵێنی دا:8ئەوەتا سێبەر دەگەڕێنمەوە بەو پلانەی پێی هاتووەتە خوارەوە، بە پلەکانی ئاحاز بە خۆر، دە پلە بەرەو دواوە.“» جا خۆر دە پلە گەڕایەوە بەو پلانەی پێی هاتبووە خوار.
9نووسراوی حەزقیای پاشای یەهودا، دوای ئەوەی نەخۆش کەوت و لە نەخۆشییەکەی چاک بووەوە:10گوتم: «ئایا لە هەڕەتی گەنجیمدامن دەچم بۆ جیهانی مردووان،چونکە یەزدان لە پاشماوەی ژیانم بێبەشی کردووم؟»11گوتم: «یەزدان نابینملە خاکی زیندوواندا،لەمەودوا چیتر سەیری ئادەمیزاد ناکەملەسەر ڕووی زەوی.12خانووم هەڵتەکا و لەلام ڕۆیشتوەک خێوەتی شوانان،وەکو جۆڵا ژیانی خۆمم پێچایەوە ولە تەونەکەمدا بڕیمەوە،شەو و ڕۆژ تۆ لەناوم دەبەیت.13بە ئارامییەوە هەتا بەرەبەیان چاوەڕێ دەکەم،بەڵام وەک شێر ئێسکم ورد دەکات،شەو و ڕۆژ تۆ لەناوم دەبەیت.14وەک پەڕەسێلکە و ڕیشۆڵە جیکە جیک دەکەم،وەکو کۆتر دەگمێنم،چاوم شل بوو هێندە لە ئاسمان بڕوانم.وەڕس بووم، ئەی پەروەردگار، بە هانام وەرە!»
15ئیتر چی بڵێم؟ئەو پێی فەرمووم و ئەو خۆی کردی.بە بێفیزی بە هەموو ساڵانمدا دەڕۆملەبەر تاڵاوی گیانم.16ئەی پەروەردگار، مرۆڤ لەسەر ئەمانە دەژین،ژیانی ڕۆحیم لە هەموو ئەمانەدایە.تۆ منت چاککردەوە وژیانت پێ بەخشیم.17بێگومان سوودی بۆ من هەبوو کەتاڵی لەسەر تاڵیم چێشت.لە خۆشەویستیدا تۆ گیانی منتلە تەڵەی لەناوچوون ڕزگار کرد،چونکە هەموو گوناهەکانی منتفڕێدایە پشت خۆتەوە.18جیهانی مردووان سوپاست ناکات ومردووانیش ستایشت ناکەن،هەروەها ئەوانەی لە گۆڕ دەنرێنهیوایان بە دڵسۆزی تۆ نییە.19زیندووان، تەنها زیندووان سوپاست دەکەن،باوکان دڵسۆزی تۆبە منداڵەکانیان دەناسێنن.
20یەزدان ڕزگارم دەکات،هەموو ڕۆژانی ژیانمانمۆسیقا دەژەنینلە پەرستگای یەزدان.21ئینجا ئیشایا گوتی: «با هەویری هەنجیر هەڵبگرن و بیخەنە سەر دوومەڵەکە، چاک دەبێتەوە.»22حەزقیاش گوتبووی: «نیشانە چییە، کە دەچمە پەرستگای یەزدان؟»