ئیشایا33ckb_bib

تەنگانە و یارمەتی

1قوڕبەسەرت ئەی تێکدەر،کە تێکیان نەدایت!قوڕبەسەرت ئەی ناپاک،کە ناپاکییان لێ نەکردوویت!کاتێک لە تێکدان تەواو دەبیت،خۆت تێکدەدرێیت؛کاتێک لە ناپاکی بوویتەوە،خۆت ناپاکیت لێ دەکرێت.
2ئەی یەزدان، لەگەڵماندا میهرەبان بە،هیوامان بە تۆیە.هەموو بەیانییەک ببە هێزمان وهەروەها ڕزگاریمان لە کاتی تەنگانەدا.3لە نەڕەی دەنگت گەلان ڕایانکرد،کە ڕاپەڕیت نەتەوەکان پەرت بوون.4ئەی نەتەوەکان، دەستکەوتەکانتان کۆ دەکرێنەوە وەک چۆن کوللە لە دەغڵ دەدات،وەک ڕەوە کوللە خەڵک ڕووتتان دەکەنەوە.
5یەزدان پایەبەرزە، چونکە نیشتەجێی بەرزاییە،سییۆن لە ڕاستودروستی و دادپەروەری پڕ دەکات.6یەزدان دەبێتە مایەی دڵنیایی کاتەکانت.گەنجینەی ڕزگاری و دانایی و زانینە،لەخواترسی کلیلی ئەو گەنجینەیە.
7ئەوەتا دلێرەکانیان لە دەرەوە دەقیژێنن،نێردراوانی ئاشتی بە تاڵی دەگرین.8ڕێگاکان چۆڵ بوون،بڕانەوە ڕێبواران.پەیمان شکا وشایەتەکانی ڕەتکرانەوە وکەس بە هیچ دانانرێت.9زەوی شیوەن دەکات و سیس بوو،لوبنان ڕیسوا بوو، داڕزا،شارۆن وەک بیابانی عەراڤای لێهات،باشان و کارمەل ڕووتانەوە.
10یەزدان دەفەرموێت: «ئێستا هەڵدەستم،ئێستا بە گەورە دەزانرێم،ئێستا بڵند دەکرێمەوە.11بە گیا دووگیان دەبن وکاتان دەبێت،هەناسەتان ئاگرە و خۆتان دەخوات.12گەلان دەبن بە گەچ،وەک چقڵی بڕاوە بە ئاگر دەسووتێنرێن.»
13ئەی دوورەکان گوێتان لێ بێت چیم کردووە،ئەی نزیکەکان هێزم بزانن!14گوناهباران لە سییۆن تۆقین،گڵاوەکان لەرز دایگرتن:«کێ لە ئێمە لەناو ئاگری لووشدەر دەمێنێتەوە؟کێ لە ئێمە لەناو سووتانی هەمیشەیی دەمێنێتەوە؟»15ئەوەی بە ڕاستودروستی هەڵسوکەوت دەکات وڕاستی دەڵێت،ئەوەی قازانجی زۆرداری ڕەت دەکاتەوە وڕێگری دەکات لە دەستەکانی بۆ وەرگرتنی بەرتیل،ئەوەی لە بیستنی خوێنڕشتن گوێی خۆی کەڕ دەکات ولە بینینی خراپە چاوی خۆی دەنوقێنێت،16ئەو لە بەرزایی نیشتەجێ دەبێت،قەڵای چیاکان پەناگایەتی،نانی دەدرێت وئاوی مسۆگەرە.
17چاوت پاشا لە جوانی خۆیدا دەبینێت،سنوورێکی فراوان دەبینن.18دڵت لە تۆقین ڕادەمێنێت:«کوا خامەی نهێنی و کوا باجگر؟کوا بەرپرسی قوللەکان؟»19ئیتر گەلی دڕندە نابینن،گەلێک قسەیان ئاڵۆزە بۆ بیستن،زمانیان گرانە تێیان ناگەیت.
20بڕوانە سییۆن شاری جەژنمان،چاوەکانت ئۆرشەلیم دەبینن،ماڵێکی ئاسوودە، چادرێک ناگوازرێتەوە.سنگەکانی هەرگیز هەڵناکەنرێن،هیچ کام لە گوریسەکانی ناپسێن.21بێگومان لەوێ یەزدانی توانادار پشتگیرمان دەبێت.شوێنی ڕووبارەکان و کەناری جۆگە فراوانەکان دەبێت.کەشتی سەوڵدار پێیدا ناڕوات وکەشتی مەزن پێیدا تێناپەڕێت.22یەزدان دادوەرمانە،یەزدان فەرزدانەرمانە،یەزدان پاشامانە،ئەو ڕزگارمان دەکات.
23گوریسەکانت شل بوون،بنکەی دار ئاڵای کەشتییەکەیان توند ناکەن،چارۆکە بڵاو ناکەنەوە.ئینجا دەستکەوتی زۆر دابەش کرا،شەلەکانیش تاڵانییان تاڵان کرد.24دانیشتووی سییۆن ناڵێت، «نەخۆش کەوتم،»ئەو گەلەی تێیدا نیشتەجێیە تاوانەکانی بەخشراو دەبێت.