ئیشایا32ckb_bib

شانشینی ڕاستودروستی

1ئەوەتا پاشایەک بە ڕاستودروستی پاشایەتی دەکات ومیرانیش بە دادوەری سەرۆکایەتی دەکەن،2مرۆڤ وەک حەشارگەیەک دەبێت لە ڕووی با ووەک چەتر لە ڕووی لێزمەی باران،وەک جۆگەی ئاو لە شوێنێکی وشکدا ووەک سێبەری تاشەبەردێکی گەورە لە خاکی ماندووبووندا.
3چاوی بینەران کز نابێت وگوێی گوێگرەکان دەبیستێت.4دڵی هەڵەشەکان دەزانن و تێدەگەن وزمانی زمانگرانەکان بە ڕوونی و ڕەوانی دەدوێن.5ئیتر گێل بە «ڕێزدار» بانگ ناکرێت،بە فێڵبازیش ناگوترێت «خانەدان»،6چونکە گێل بە گێلی دەدوێت ودڵیشی خراپە دەکات،بۆ ئەوەی گڵاوی ئەنجام بدات،لە دژی یەزدان بوختان هەڵدەبەستێت،بۆ ئەوەی برسی تێر نەبێت وتینوو لە خواردنەوە بێبەش بێت.7ڕێبازی فێڵبازیش خراپە وپیلانی بەدکاری دەگێڕێت،هەتا بە قسەی درۆ کڵۆڵان تەفروتونا بکاتئەگەر قسەی نەدارانیش ڕاست بێت.8بەڵام ڕێزدار بە ڕێزداری پلان دادەنێت ولەسەر ڕێزیش جێگیر دەبێت.

ئافرەتانی ئۆرشەلیم

9ئەی ئافرەتە لەخۆڕازییەکان،هەستن گوێ لە دەنگی من بگرن!ئەی کیژە دڵنیاکان،گوێ شل بکەن بۆ قسەی من!10ئەی دڵنیاکان، ڕۆژانێک پتر لە یەک ساڵلەرز دەتانگرێت،چونکە ڕەزچنین بەسەرچوو وکۆکردنەوە نایەت.11ئەی ئافرەتە لەخۆڕازییەکان، بلەرزن!ئەی کیژە دڵنیاکان لەرز بتانگرێت!جلتان دابکەنن و خۆتان ڕووت بکەنەوە،گوش لە کەمەرتان ببەستن.12لە سنگی خۆتان بدەن بۆ کێڵگە بەردارەکان،بۆ ڕەزی بەردار،13بۆ خاکی گەلەکەمدڕکوداڵ دەڕوێت،بەڵێ، بۆ هەموو ماڵە شادەکان،بۆ شارە گەشاوەکە.14بێگومان کۆشک چۆڵ دەکرێت،شاری قەرەباڵغ چۆڵ دەبێت،قەڵا و قوللەی چاودێری لەگەڵ زەوی تەخت دەبن بۆ هەتاهەتایە،دەبن بە سەیرانگای گوێدرێژەکان، لەوەڕگا بۆ مێگەلەکان،15هەتا ئەو کاتەی لە بەرزاییەوە ڕۆحی خودا بەسەرماندا دەڕژێت،جا چۆڵەوانی دەبێت بە باخ وباخیش بە دارستان دادەنرێت.16جا دادپەروەری یەزدان لە چۆڵەوانی نیشتەجێ دەبێت وڕاستودروستییەکەشی لەناو باخ دادەنیشێت.17جا ئەنجامدانی ڕاستودروستی ئاشتی دەبێت وکاری ڕاستودروستیش ئارامی و ئاسوودەیی هەتاهەتایی.18ئینجا گەلی من لە ئاشتی و ئاوەدانی نیشتەجێ دەبێت ولە نشینگەی ئاسوودەیی وشوێنی پشوودانەکانیان بە ئارامی.19تەرزە دەبارێت و دارستانەکان دەکوتێت،شارەکە بە تەواوی دەکەوێنێت،20بەڵام خۆزگە بە خۆتانکاتێک تۆو لەدەم هەموو ئاوەکان دەچێنن وگا و گوێدرێژەکانتان دەلەوەڕن.