ئیشایا31ckb_bib

قوڕبەسەر ئەوانەی پشت بە میسر دەبەستن

1قوڕبەسەر ئەوانەی دادەبەزن بۆ میسر بۆ یارمەتی،پشت بە ئەسپ دەبەستن،متمانە بە زۆری گالیسکە وهێزی لە ڕادەبەدەری سوارەکانیان دەکەن،بەڵام پشتیان بە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل نەبەست وداوای یارمەتییان لە یەزدان نەکرد.2ئەویش هەروەها دانایە و کارەسات دەهێنێت،لە وشەی خۆی با ناداتەوە.هەڵدەستێتە سەر ماڵی خراپەکاران وبۆ سەر یارمەتیدەری ستەمکاران.3بەڵام میسرییەکان مرۆڤن نەک خودا،ئەسپەکانیان جەستەیین نەک ڕۆح.کاتێک یەزدان دەستی درێژ دەکات،یارمەتیدەر ساتمە دەکات ویارمەتیدراو دەکەوێت،هەموو پێکەوە لەناودەچن.4ئێستا یەزدان ئەمەم پێ دەفەرموێت:«وەک شێر و بەچکە شێر دەنەڕێنێتبەسەر نێچیرەکەیەوە،ئەوەی کۆمەڵە شوانهاواری لێ دەکەن،لە دەنگیان ناترسێت ولە هاتوهەرایان ناشڵەژێت،ئاواش یەزدانی سوپاسالار دادەبەزێتبۆ شەڕکردن لەسەر کێوی سییۆن و لەسەر گردەکانی.5وەک باڵندە فڕیوەکان،ئاوا یەزدانی سوپاسالار پارێزگاری لە ئۆرشەلیم دەکات،پارێزگاری دەکات و فریادەکەوێت،بەسەریدا تێدەپەڕێت و دەربازی دەکات.»6ئەی نەوەی ئیسرائیل، بگەڕێنەوە بۆ لای ئەوەی کە بە توندی لێی هەڵگەڕانەوە،7چونکە لەو ڕۆژەدا هەرکەسە و بتە زێڕ و زیوەکانتان ڕەت دەکەنەوە، ئەوەی دەستە گوناهبارەکانتان دروستی کردن.8«ئاشور دەکەوێت، بەڵام بە شمشێری مرۆڤ نا،شمشێری ئادەمیزاد نییە کە دەیخوات.جا لە ڕووی شمشێر هەڵدێت وگەنجەکانی بۆ بێگاری دەبن.9قەڵاکەیان لە ترسان دەکەوێت،میرەکانیشی لە ئاڵا دەترسن،»یەزدان دەفەرموێت،ئەوەی ئاگری هەیە لە سییۆن وتەنووری هەیە لە ئۆرشەلیم.