ئیشایا30ckb_bib

قوڕبەسەر نەتەوەی کەللەڕەق

1یەزدان دەفەرموێت:«قوڕبەسەر کوڕانی کەللەڕەق،پلانێک جێبەجێ دەکەن کە هی من نییە،داڕێژراوێک دادەڕێژن کە لە ڕۆحی منەوە نییەبۆ ئەوەی گوناه لەسەر گوناه زیاد بکەن.2دەڕۆن هەتا بەرەو میسر شۆڕ بنەوەبێ ئەوەی پرس بە من بکەن،هەتا پەنا بدەنە پاڵ قەڵای فیرعەون،لە سایەی میسر پەناگیر بن.3بەڵام قەڵای فیرعەون بۆتان دەبێت بە ڕیسوایی وپەناگیریشتان لە سایەی میسر بە شەرمەزاری.4هەرچەندە میرەکانی وا لە چۆعەنن،نێردراوەکانی گەیشتنە شاری حانێس،5بەڵام هەموو شەرمەزار دەبنلە گەلێک کە بێ سوودە بۆیان،بۆ یارمەتیدان نییە و بۆ سوود بەخشین نییە،چونکە بۆ ڕیسوایی و بۆ شورەییە.»
6سروشێک سەبارەت بە ئاژەڵەکانی نەقەب:لە خاکی تەنگانە و ناخۆشیدا،ئەوەی شێرە مێ و شێری لێوە دێت،مار و ماری ژەهراوی باڵدار،سامانەکانیان لەسەر شانی گوێدرێژ بار دەکەن،لەسەر پشتی وشتریش گەنجینەکانیانبۆ لای گەلێک کە سوود نابەخشن،7چونکە پووچ و بەفیڕۆدانە یارمەتییەکەی میسر.لەبەر ئەوە ناوم لەمە نا:«ڕەهەڤ ئەوەی هیچ ناکات».
8ئێستا وەرە لەلایان لەسەر تەختەیەک بینووسە ولە تۆمارێک نەخشی بکە،هەتا بۆ ڕۆژگاری داهاتوو ببێت بەشایەتێک بۆ هەتاهەتایە.9ئەوان گەلێکی یاخین، کوڕانی درۆزنن،ئەو کوڕانەی نەیانویست گوێ لە فێرکردنی یەزدان بگرن.10بە پێشبینیکەر دەڵێن:«پێشبینی مەکە!»بەوەی پەیامی خودا ڕادەگەیەنێت دەڵێن:«پەیامی ڕاستمان پێ ڕامەگەیەنە!قسەی لووسمان بۆ بکە،خەونی تەفرەدەر ببینە!11لە ڕێگا لابدەن،ڕێچکە بەر بدەن،چیتر ڕووبەڕوومان مەکەنەوەلەگەڵ داواکارییەکانی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل!»12لەبەر ئەوە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل وا دەفەرموێت:«ئەم پەیامەتان ڕەتکردەوە ومتمانەتان بە زۆرداری و خواروخێچی کرد وپشتتان پێیان بەست،13لەبەر ئەوە ئەم تاوانەتان وەکدیوارێکی ناڕێک و بەرز درزی تێکەوتبێت،ئەوەی لەناکاو و دەستبەجێ دادەڕووخێت.14وەک شکانی گۆزەی گۆزەکەران دەشکێتبێ بەزەییانە وردوخاش دەکرێت،لەناو پارچە وردوخاشکراوەکانیپارچەیەک نابێت بۆ هەڵگرتنی ئاگر لە ئاگردانەوەیان بۆ ئاو دەرهێنان لە ئەمباراوەوە.»15یەزدانی باڵادەست، پیرۆزەکەی ئیسرائیل وا دەفەرموێت:«بە تۆبەکردن و ئارامگرتن ڕزگارتان دەبێت،پاڵەوانیتان لە هێمنی و لە دڵنیاییتان دەبێت،بەڵام نەتانویست،16گوتتان: ”وا نا، بەڵکو بە ئەسپ هەڵدێین،“لەبەر ئەوە هەڵدێن!گوتتان: ”سواری ئەسپی خێرا دەبین،“لەبەر ئەوە ڕاونەرانتان خێرا دەکەن!17لە ڕووی نەڕەی یەک کەسهەزار کەس هەڵدێت،لە ڕووی نەڕەی پێنج کەسهەمووتان هەڵدێن،هەتا وەک دار ئاڵا لەسەر لووتکەی چیا ووەک بەیداخ بەسەر گردەوە دەمێننەوە.»
18بەڵام یەزدان چاوەڕێی ئەوە دەکات هەتا لەگەڵتان میهرەبان بێت،لەبەر ئەوە هەڵدەستێت بۆ ئەوەی بەزەیی پێتاندا بێتەوە،چونکە یەزدان خودای دادپەروەرییە.خۆزگە بەوانەی چاوەڕێی دەکەن!19ئەی گەلی سییۆن کە لە ئۆرشەلیم نیشتەجێن، ئێوە ئیتر ناگریێن. بە تەواوی میهرەبان دەبێت لەگەڵتان، لەگەڵ دەنگی هاوارتان کە گوێی لێ دەبێت، بە دەنگتانەوە دێت.20هەرچەندە پەروەردگار نانی تەنگانە و ئاوی ناخۆشیتان دەداتێ، بەڵام ئیتر مامۆستاکانتان ناخرێنە پەنای چاوەکانتان، مامۆستاکانتان دەبینن.21کاتێک بەلای ڕاست یان چەپدا لادەدەن، گوێیەکانتان دەنگێک دەبیستێت لە دواتانەوە دەڵێت: «ئەمە ڕێگاکەیە، پێیدا بڕۆن.»22پەیکەرە داتاشراوە بە زیو ڕووکەشکراوەکانتان و بتە لەقاڵبدراوە بە زێڕ ڕووکەشکراوەکانتان بە گڵاو دادەنێن. وەک پەڕۆی پیسی ئافرەت فڕێیدەدەن، پێی دەڵێن: «بڕۆ دەرەوە!»23ئینجا بارانی تۆوەکەت دەداتێ کە زەوییەکەی پێ تۆو دەکەیت، نانی بەروبوومی زەوییەکە چەور و قەڵەو دەبێت. لەو ڕۆژەدا مەڕوماڵاتەکەت لە لەوەڕگایەکی پانوبەریندا دەلەوەڕێن.24گاجووت و نێرەکەرەکانت کە لە زەوییەکەت کار دەکەن ئالیکی پاککراو دەخۆن کە بە شەن و بێڵ شەن کرابێت.25جا لەسەر هەموو کێوێکی بڵند و لەسەر هەموو تەپۆڵکەیەکی بەرز ڕووبار و جۆگەی ئاو دەبێت لە ڕۆژی کوشتارە مەزنەکە، کاتێک قوللەکان دەکەون.26جا ڕووناکی مانگ وەک ڕووناکی خۆر دەبێت، ڕووناکی خۆریش حەوت ئەوەندە دەبێت وەک ڕووناکی حەوت ڕۆژ لەو ڕۆژەی یەزدان شکاوی گەلەکەی دەگرێتەوە و جێی لێدانەکانی تیمار دەکات.27ئەوەتا ناوی یەزدان لە دوورەوە هات،تووڕەییەکەی گڕی گرتووە و بارەکەی قورسە.لێوەکانی پڕن لە هەڵچوون وزمانی وەک ئاگرێکی لووشدەرە.28هەناسەی وەک ڕووبارێکی هەستاوەدەگات بە گەردن،بۆ لەبێژنگدانی نەتەوەکانبە بێژنگی لەناوچوون ولغاوی گومڕابوونیش لەدەم گەلانە.29گۆرانییەکتان بۆ دەبێتوەک شەوی تەرخانکردنی جەژن،خۆشی دڵیشوەک ئەوەی بەدەم بلوێرەوە بڕواتهەتا بێت بۆ کێوی یەزدان،بۆ تاشەبەردەکەی ئیسرائیل.30یەزدان وا دەکات دەنگی مەزنی ببیسترێت ودابەزینی بازووی ببینرێتبە هەڵچوونی تووڕەیی و گڕی ئاگری لووشدەر،بە ڕەشەبا و لێزمەی باران و تەرزەوە.31ئاشور لە دەنگی یەزدان لەرز دەیگرێت،بە داردەست لێدەدات.32جا هەموو لێدانێکی گۆچانی دادوەری،ئەوەی یەزدان بەسەریدا دەهێنێت،بە دەف و قیسارەوە دەبێت وبە ڕاوەشاندنی دەستی کە دەجەنگێت.33چاڵی تۆفەت لەمێژە ڕێکخراوە،بۆ پاشا ئامادە کراوە،قووڵە، بەرینە،کەڵەکە کراوەکەی ئاگرە و داری زۆرە.هەناسەی یەزدانوەک ڕووباری گۆگردەگڕی تێبەردەدات.