ئیشایا27ckb_bib

ڕزگاریی ئیسرائیل

1لەو ڕۆژەدا،یەزدان بە شمشێرەڕەق و گەورە و بەهێزەکەی،سزای لیڤیاتان دەدات کە مارە هەڵاتووەکەیە،لیڤیاتان کە مارە پێچ خواردووەکەیە،ئەژدیهاکەی ناو دەریاش دەکوژێت.2لەو ڕۆژەدا«گۆرانی بۆ ڕەزەمێوی بەردار بڵێن:3من یەزدانم، چاودێری ئەوم،هەموو ساتێک ئاوی دەدەم.بە شەو و بە ڕۆژ چاودێری دەکەمنەوەک ئازار بدرێت.4هەڵچوونم نییە.وای ئەگەر لە جەنگدا دڕکوداڵیان دەخستە بەرپێم!من پێشێلم دەکردن و دەمسووتاندن،گڕم لە هەموویان بەردەدا.5بەڵام ئەگەر پەنا بداتە پاڵ منلەگەڵ من ئاشتی دەبەستێت،ئاشتی لەگەڵ من دەبەستێت.»
6لە داهاتوودا، یاقوب ڕەگ دادەکوتێت،ئیسرائیل گوڵ دەکات و لق دەردەکات،ڕووی جیهان پڕ بەروبووم دەکات.
7ئایا یەزدان لێیدانبەو شێوەیەی لەوانەی دا کە لێیان دەدان؟یان ئەوەندەی لێ کوشتنوەک لە بکوژانی ئەوانی کوشت؟8بە دوورخستنەوە و بە ڕاپێچکردن دژایەتی ئەوت کرد،ڕایماڵی بە بای بەهێزی خۆیلە ڕۆژێکی بای ڕۆژهەڵاتیدا.9لەبەر ئەوە بەمە کەفارەت بۆ تاوانی یاقوب دەکرێت،ئەمەش هەموو بەروبوومی داماڵینی گوناهەکەیەتیبەوەی هەموو بەردەکانی قوربانگاکەوەک بەردی گەچی وردوخاشکراو لێ بکات،نە ستوونە ئەشێراکان و نە قوربانگاکانی خۆربە پێوە نەمێنێت.10شاری قەڵابەند تەنهایە،ماڵ چۆڵ و بەجێماوە وەک چۆڵەوانی،لەوێ گوێرەکە دەلەوەڕێت ولەوێ پاڵ دەداتەوە ولقەکانی تێکدەدات.11کە وشک دەبێت پۆپکەکانی دەشکێن وژنان دێن ئاگریان تێبەر دەدەن،چونکە گەلێکی تێگەیشتوو نییە،لەبەر ئەوە دروستکەرەکەی بەزەیی پێیاندا نایەتەوە وشێوەکێشەکەی لەگەڵیدا میهرەبان نابێت.12لەو ڕۆژەدا یەزدان دەیکوتێت لە ئاوەڕۆی فوراتەوە هەتا دۆڵی میسر، ئێوەش یەک بە یەک هەڵدەگیرێنەوە، ئەی نەوەی ئیسرائیل.13لەو ڕۆژەدا فوو بە کەڕەنایەکی گەورەدا دەکرێت، جا ونبووەکان لە خاکی ئاشور و دوورخراوەکان بۆ خاکی میسر دێن و کڕنۆش بۆ یەزدان دەبەن لە کێوی پیرۆز لە ئۆرشەلیم.