ئیشایا22ckb_bib

سروشێک سەبارەت بە ئۆرشەلیم

1سروشێک سەبارەت بە دۆڵی بینین:چیتانە وا سەرکەوتوون،هەموو بۆ سەربان،2ئەی شارە بە هاتوهاوارەکە،پڕ لە دەنگەدەنگ، شارۆچکە بە شانازییەکە؟کوژراوەکانت کوژراوی شمشێر نین ومردووی جەنگ نین.3فەرمانڕەواکانت پێکەوە هەڵاتن،بێ بەرگری بە دیل گیران.هەموو ئەوانەی گیران، پێکەوە بران بۆ زیندان،ئەوانەش کە دوور بوون و هەڵاتبوون.4لەبەر ئەوە گوتم: «وازم لێ بهێنن،بە تاڵییەوە دەگریێم،زۆرم لێ مەکەن بۆ دڵدانەوەملەسەر وێرانبوونی گەلەکەم.»
5یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالارڕۆژێکی هەیە لە دۆڵی بینینبۆ هاتوهەرا و سەرکوتکردن و سەرلێشێوانبۆ دیوار بڕین وهاوارکردن بۆ چیا.6ئیلام تیردانی هەڵگرتووەبە گالیسکە و پیادە و سوارەوە،قییریش قەڵغانی دەرخست.7جا هەڵبژاردەی دۆڵەکانت پڕ دەبێت لە گالیسکە و لە سوارەکان،ڕیزیان بەستووە ڕووەو دەروازەکە.
8داپۆشینی یەهودا نامێنێت.جا لەو ڕۆژەدا دەڕوانیتەچەکەکانی کۆشکی دارستان،9کەلێنەکانی شاری داود دەبینن کە زۆر بوون وئاوی گۆمی خوارێ کۆدەکەنەوە.10ماڵەکانی ئۆرشەلیم دەژمێرن وماڵەکان دەڕووخێنن بۆ پتەوکردنی شووراکە.11ئەستێلێک دروستدەکەن لەنێوان دوو شووراکە،بۆ ئاوی گۆمە کۆنەکە.بەڵام نەتانڕوانییە یەزدانی دروستکەری،ئەوەی لەمێژەوە شێوەی کێشابوو نەتانبینی.
12یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار،لەو ڕۆژەدا بانگەوازی کردبۆ گریان و شیوەن وسەرتاشین و پۆشینی جلوبەرگی گوش.13بەڵام ئەوەتا خۆشی و شادی،مانگا کوشتنەوە و مەڕ سەربڕین،گۆشت خواردن و شەراب خواردنەوە!«با بخۆین و بخۆینەوە،چونکە سبەی دەمرین.»14گوێم لێگرت یەزدانی سوپاسالار بۆی ئاشکرا کردم: «کەفارەت بۆ ئەم تاوانەتان ناکرێت تاکو دەمرن،» یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار دەفەرموێت.15یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:«بڕۆ بۆ لای ئەو کارگێڕە،شەڤنا ئەوەی سەرپەرشتیاری کۆشکەکەیە:16چیت هەیە لێرە و کێ ڕوخسەتی پێداویت،هەتا گۆڕێک بۆ خۆت هەڵبکەنیت،ئەی ئەوەی لە بەرزایی گۆڕی خۆتت هەڵکەندووە وبۆ خۆت لەناو تاشەبەرد ماڵت تاشیوە؟
17«ئەی پاڵەوان، ئەوەتا یەزدان خەریکە بە توندی تووڕت دەدات وبە هێزەوە لوولت دەکات،18وەک تۆپ بە توندی دەتپێچێتەوە وبەرەو خاکێکی بەرفراوان تووڕت دەدات.لەوێ دەمریت وگالیسکەکانی شکۆمەندیت لەوێ دەبێت،ئەی مایەی سووکایەتی ماڵی گەورەکەت!19لە پلەکەت دەرتدەکەم ولە پایەکەت فڕێدەدرێیتە خوارەوە.20«لەو ڕۆژەدا بانگی بەندەکەی خۆم، بانگی ئەلیاقیمی کوڕی حیلقیا دەکەم و21جلەکەی تۆی لەبەر دەکەم و بە کەمەربەندەکەی تۆ کەمەری توند دەکەم و دەسەڵاتی تۆ دەدەمە دەست ئەو و دەبێت بە باوک بۆ ئۆرشەلیم و بۆ بنەماڵەی یەهودا.22کلیلی ماڵی داود دەدەمە دەستی و ئەوەی ئەو دەیکاتەوە کەس ناتوانێت دایبخات و ئەوەی دایدەخات کەس ناتوانێت بیکاتەوە.23وەک سنگ دەیچەقێنم لە شوێنێکی چەسپاو و دەبێت بە تەختی شکۆمەندی بۆ بنەماڵەکەی.24هەموو شکۆمەندی بنەماڵەکەی بەوەوە هەڵدەواسن، چڵەکان و لقەکان، هەموو دەفرە بچووکەکان، لە دەفرە پەلەکانەوە هەتا دەفرە قووڵەکان.»25یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «بەڵام سەردەمێک دێت سنگە چەقاوەکە لە شوێنە چەسپاوەکە نامێنێت و دەشکێت و دەکەوێت، ئەو بارگرانییەی لەسەری بوو دەبڕدرێتەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.