ئیشایا17ckb_bib

سروشێک سەبارەت بە دیمەشق

1سروشێک سەبارەت بە دیمەشق:«بڕوانە، دیمەشق لەنێو شاران دەسڕێتەوە ودەبێتە تەپەیەکی ڕووخاو.2شارەکانی عەرۆعێر بەجێماون وبۆ مێگەلەکان دەبن،تێیدا ڕادەکشێن،کەس نییە بیانترسێنێت.3قەڵا لە ئەفرایم نامێنێت وپاشایەتیش لە دیمەشق.پاشماوەی ئارام وەکشکۆمەندی نەوەی ئیسرائیلی لێ دێت،»ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.
4«لەو ڕۆژەدا شکۆمەندی یاقوب نزم دەبێتەوە،قەڵەوی گۆشتەکەی لاواز دەبێت.5وەک کۆکردنەوەی دەغڵی بەپێوە ڕاوەستاو دەبێت لەلایەن دروێنەکەرانەوە،بازووشی گوڵەگەنم دەدروێتەوە.وەک هەڵگرتنەوەی گوڵەگەنم دەبێتلە دۆڵی ڕفایم.6وەک تەکاندنی دار زەیتوونکە پاشماوەی تێدا دەمێنێتەوە،دوو یان سێ دەنک لەسەر چڵەکان،چوار یان پێنج لە لقە بەردارەکان.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، خودای ئیسرائیل.
7لەو ڕۆژەدا مرۆڤ ئاوڕ لە دروستکەرەکەی دەداتەوە وچاوەکانیش بەرەو خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلە.8ئاوڕ لە قوربانگاکان ناداتەوەکە دروستکراوی دەستی خۆین،ئەوەی پەنجەکانی دروستی کردوون سەیریان ناکات،ستوونە ئەشێراکان و قوربانگاکانی بخوور.9لەو ڕۆژەدا شارە قەڵابەندەکانی وەک کەلاوەی چۆڵکراوی ناو دارستانەکان و چڵەدارەکانی لێدێت کە لە ڕووی نەوەی ئیسرائیل چۆڵیان کردن، جا وێران دەبێت.10خودای ڕزگارکەری خۆتت لەبیر چوو،تاشەبەردەکەت، قەڵاکەت بەبیر نەهاتەوە.لەبەر ئەوە ڕووەکی چاک دەچێننبەڵام نەمامی نامۆ سەرهەڵدەدات.11ئەو ڕۆژەی دەیچێنیت، وای لێ دەکەیت نەمام بکاتبۆ بەیانی وای لێ دەکەیت گوڵ بکات،بەڵام دروێنە لە ڕۆژی نەخۆشی و ئازاریبێ چارەسەردا لەدەست دەچێت.
12ئای لە هاژەهاژی خەڵکانێکی زۆر،وەک هاژەی دەریا کە دەهەژێت!خوڕەی نەتەوەکانوەک خوڕەی ئاوی زۆر کە خوڕەی دێت!13نەتەوەکان کە خوڕەیان دێت وەک خوڕەی ئاوی زۆر،بەڵام تێیان ڕادەخوڕێت و بۆ دوور هەڵدێن،وەک پووشی چیاکان لەبەردەم با ڕاو دەنرێت ووەک تەپوتۆز لەبەردەم ڕەشەبا.14دەمەو ئێوارە تۆقینێکی لەناکاوە!بەرەبەیانێکی زوو نامێنن!ئەمە بەشی تاڵانکارانمانە،بەختی ڕاوڕووتکارانمانە.