ئیشایا15ckb_bib

سروشێک سەبارەت بە مۆئاب

1سروشێک سەبارەت بە مۆئاب:عار لە مۆئاب وێران بوو،لە یەک شەودا کاول بوو!قییر لە مۆئاب وێران بوو،لە یەک شەودا کاول بوو!2دیڤۆنیش بۆ پەرستگاکەی سەرکەوت،بۆ نزرگەکانی سەر بەرزاییەکان بۆ گریان،مۆئاب بەسەر نیبۆ و مادەبادا شیوەن دەکات.هەموو سەرێک ڕووتاوەتەوە وهەموو ڕیشێک تاشراون.3لە شەقامەکانی جلوبەرگی گوش دەپۆشن،لە سەربانەکانی و لە گۆڕەپانەکانیهەموو شیوەن دەکەنبەخوڕ دەگریێن.4حەشبۆن و ئەلعالێ هاواریانە،دەنگیان لە یەهەچ دەبیسترێت.لەبەر ئەوە چەکدارەکانی مۆئاب هاوار دەکەنگیانیان دەلەرزێت.
5دڵم بۆ مۆئاب دەناڵێنێت،هەڵاتووەکانی بەرەو زۆعەر ڕادەکەن،هەتا عەگلەت شەلیشیا.بە گریانەوەلە هەورازەکەی لوحیت سەردەکەون،لە ڕێگای حۆرۆنایمهاواری شکست بەرز دەکەنەوە.6ئاوەکانی نیمریم وشک بوون،گیایەکەش سیس بوو،لەوەڕگا نەما وسەوزایی نەما.7لەبەر ئەوە ئەو سامانەی بەدەستیان هێنا و شتە ئەمبارکراوەکانیانهەتا شیوی ئەسپیندار هەڵدەگرن.8هاوار سنووری مۆئابی گرتەوە،واوەیلای دەگاتە ئەگلەیم،واوەیلای لە بیری ئێلیمە.9ئاوەکانی دیمۆن پڕن لە خوێن،بەڵام زیاتر بەسەر دیمۆندا دەهێنم،شێر بۆ سەر دەربازبووەکانی مۆئاب وبۆ پاشماوەی خاکەکە دەهێنم.