ئیشایا14ckb_bib
1یەزدان بەزەیی بە یاقوبدا دێتەوە ودیسان ئیسرائیل هەڵدەبژێرێتەوە،لە خاکەکەی خۆیان دەیانحەسێنێتەوە،نامۆکان خۆیانی پێوە دەلکێنن ودێنە پاڵ بنەماڵەی یاقوب.2گەلان دەیانگرن ودەیانبەن بۆ شوێنی خۆیان،بەڵام بنەماڵەی ئیسرائیل دەستیان بەسەردا دەگرن ودەیانکەن بە کۆیلە و کەنیزە لە خاکی یەزدان،دەبنە ڕاپێچکەری ڕاپێچکەرانیان ودەسەڵاتدار دەبن بەسەر ستەمکارانیاندا.3ئەو ڕۆژەی یەزدان لە ناخۆشی و هەراسانی و ئەو کۆیلایەتییە سەختەی چێژتت دەتحەسێنێتەوە،4ئەم پەندە بەسەر پاشای بابلدا هەڵدەدەیت و دەڵێیت:زۆردار چۆن کۆتایی پێ هات!خۆبەزلزانەکە چۆن کۆتایی هات!5یەزدان گۆچانی بەدکارانی شکاند،داردەستی فەرمانڕەواکان،6ئەوانەی بە قینەوە لە گەلەکانیان دەدا،لێدانێکی بێ بڕانەوە،بە تووڕەییەوە دەسەڵاتیان لەسەر نەتەوەکان پەیڕەو دەکرد،بێ بەزەیی دەیانچەوساندنەوە.7هەموو زەوی حەسایەوە و دڵنیابووبە هوتاف لێدان دەنگیان هەڵبڕی.8هەروەها دار سنەوبەر و ئورزی لوبنانیششادن بەوەی بەسەرت هاتووە و دەڵێن:«لەو کاتەوەی تۆ ڕاکشایتداربڕ نەهاتووەتە سەرمان.»9جیهانی مردووان لە ژێرەوە دەوروژێنێتبۆ پێشوازی لە هاتنت،ڕۆحی مردووەکان بۆ تۆ هەڵدەستێنێت،هەموو سەرکردەکانی جیهان،لەسەر تەختەکانیان هەڵیاندەستێنێت،هەموو پاشایانی نەتەوەکان.10هەموو وەڵام دەدەنەوە و پێت دەڵێن:«هەروەها تۆش وەک ئێمە لاواز بوویت،وەک ئێمەت لێ هات.»11مەزنیت شۆڕکرایەوە ناو جیهانی مردووانبەدەم ئاوازی سازەکانت،لە ژێرت مۆرانە ڕادەخرێت وکرمیش دەبێتە لێفەت.12چۆن لە ئاسمانەوە بەربوویتەوە،ئەی ئەستێرەی پڕشنگدار، کوڕی بەرەبەیان!بەرەو زەوی بڕایتەوە،ئەی بەزێنەری نەتەوەکان!13تۆ کە لە دڵی خۆتدا گوتت:«سەردەکەوم بۆ ئاسمان،لە سەرووی ئەستێرەکانی خوداوەتەختی خۆم بەرز دەکەمەوە،لەسەر کێوی ژووان دادەنیشم،لەسەر لووتکەی چافۆن.14سەردەکەومە سەر بەرزاییەکانی هەور،خۆم وەک خودای هەرەبەرز لێدەکەم.»15بەڵام بەرەو جیهانی مردووان شۆڕ بوویتەوە،بەرەو قووڵایی بیری بێ بن.16ئەوانەی دەتبینن تەماشات دەکەن،لێت ورد دەبنەوە:«ئایا ئەمە ئەو پیاوەیە کە زەوی لەرزاند،شانشینەکانی هەژاند،17ئەوەی جیهانی کردە چۆڵەوانی،شارەکانی جیهانی تەفروتونا کرد،ئەوەی دیلەکانی بەرەو ماڵی خۆیان بەڕەڵا نەکرد؟»18هەموو پاشایانی نەتەوەکان بە ڕێزەوە ڕاکشان،هەریەکە و لە ئارامگای خۆی.19بەڵام تۆ لە گۆڕەکەتەوە تووڕ هەڵدەدرێیتوەک چڵەدارێکی ڕەتکراوە.دادەپۆشرێیت بە تەرمی کوژراوانکە بە شمشێر لێیان دراوە،شۆڕبووەوەکان بەرەو بەردەکانی بیری بێ بن.وەک لاشەی پێشێلکراو،20لە ناشتن لەگەڵیاندا یەک ناگریت،چونکە خاکەکەی خۆتت کاول کرد،گەلەکەی خۆتت کوشت.با توخمی خراپەکارانهەتاهەتایە ناویان نەیەت.21سەربڕین بۆ کوڕەکانیان ئامادە بکەنلەسەر تاوانی باوکانیان،با هەڵنەستن بۆ ئەوەی زەوی داگیر بکەن وڕووی جیهان بە شار پڕ بکەنەوە.22«هەڵدەستمە سەریان،»یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت.«لە بابل ناو و پاشماوە ونەوە و وەچە ڕیشەکێش دەکەم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.23«دەیکەم بە میراتی کوندەپەپوو وگۆمی ئاو،بە گسکی نەمان گسکی دەدەم،»یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت.