ئیشایا13ckb_bib

سروشێک سەبارەت بە بابل

1سروشێکسەبارەت بە بابل ئەوەی ئیشایای کوڕی ئامۆچ بینی:2لەسەر کێوێکی ڕووت ئاڵایەک هەڵبکەن،دەنگیان لێ بەرز بکەنەوە،دەست ڕابشەکێنن با بێنە ژوورەوەبۆ ناو دەرگای میران.3من فەرمانم بە تەرخانکراوەکانم کرد،هەروەها بانگی پاڵەوانەکانی خۆمم کرد لەبەر تووڕەییم،ئەو پاڵەوانانەی دڵخۆشن بە سەرکەوتنم.
4گوێ بگرن، دەنگی هەراوهۆریا لە چیاکان دێت،وەک دەنگی خەڵکێکی ئێجگار زۆر!گوێ بگرن، دەنگی هاتوهەرای شانشینەکان دێت،وەک دەنگی نەتەوەکان کۆبوونەتەوە!یەزدانی سوپاسالارسوپایان لێ پێکدەهێنێت بۆ جەنگ!5لە خاکێکی دوورەوە دێن،لەوپەڕی ئاسمانەوە دێن،یەزدان و چەکەکانی تووڕەیی،بۆ تێکوپێکدانی سەراپای زەوی.
6واوەیلا بکەن، چونکە ڕۆژی یەزدان نزیک بووەتەوە،وەک وێرانبوون لەلایەن خودای هەرە بەتواناوە دێت.7لەبەر ئەوە هەموو دەستەکان شل دەبن،هەموو دڵێکی مرۆڤ دەتوێتەوە.8ڕادەچڵەکێن،ئازار و ژان دەیانگرێت،وەک منداڵبوو دەتلێنەوە.پیاو واقی وڕدەمێنێت لە هاوڕێکەی،ڕوویان وەک ڕووی گڕی ئاگرە.
9ئەوەتا ڕۆژی یەزدان دێت،سەختە، توندوتیژ و تووڕەیی بە جۆشە،بۆ ئەوەی زەوی وێران بکات وگوناهبارانی لێ ببڕێتەوە.10ئەستێرەکانی ئاسمان و کەلووەکانیڕووناکییان دەرناخەن،خۆر لە کاتی هەڵاتنی تاریک دادێت،مانگیش ڕووناکییەکەی نادرەوشێتەوە.11سزای جیهان دەدەم لەسەر خراپەکەی،بەدکارانیش لەسەر تاوانەکانیان،کۆتایی دەهێنم بە فیزی لووتبەرزان وسەری بێ ویژدانەکان شۆڕ دەکەم.12مرۆڤ لە زێڕی بێگەرد دەگمەنتر دەکەم وئادەمیزادیش لە زێڕی ئۆفیر.13لەبەر ئەوە ئاسمان دەهەژێنم وزەویش لە شوێنی خۆی دەلەرزێت،لەبەر تووڕەیی یەزدانی سوپاسالار ولە ڕۆژی هەڵچوونی تووڕەییەکەی.
14وەک مامزی ڕاونراو دەبێت ووەک ڕانە مەڕ کەس نەبێت کۆی بکاتەوە،هەرکەسە ڕوو لە گەلەکەی خۆی دەکات وهەرکەسە بەرەو خاکەکەی خۆی هەڵدێت.15ئەوەی بدۆزرێتەوە دەدرێتە بەر خەنجەر وئەوەی بگیرێت بە شمشێر دەکوژرێت.16منداڵەکانیان لەبەرچاویان پارچەپارچە دەکرێن وماڵیان تاڵان دەکرێت و ژنەکانیان زەوت دەکرێن.
17ئەوەتا من مادەکان لە دژیان هەڵدەستێنم،ئەوانەی گوێ بە زیو نادەن وکەیفیان بە زێڕ نایەت.18کەوانەکانیان لاوان تێکدەشکێنن،بەزەییان بە کۆرپەکاندا نایەتەوە،دڵیان بە منداڵان ناسووتێت.19بابلی شکۆمەندی شانشینەکان وجوانی شانازی بابلییەکانوەک سەدۆم و عەمۆرا دەبێت،کە لەلایەن خوداوە سەرەوژێر کرابێت.20هەتاهەتایە ئاوەدان ناکرێتەوە ونەوە دوای نەوە کەس تێیدا نیشتەجێ نابێت،عەرەب لەوێ دەوار هەڵنادات،شوانەکان لەوێ مێگەل مۆڵ نادەن.21بەڵام لەوێ دڕندە بیابانییەکان ڕادەکشێن،چەقەڵ خانووەکانی پڕ دەکەن؛کوندەپەپوو لەوێ نیشتەجێ دەبێت،تەگە لەوێ سەما دەکەن.22کەمتیار لەناو قەڵاکانی بابل دەلوورێنێت،چەقەڵیش لەناو کۆشکەکانی.کاتەکەی نزیکە بۆ هاتن،ڕۆژگاری درێژە ناکێشێت.