ئیشایا11ckb_bib

لقەکە لە بنەماڵەی یەسا

1چڵێک لە بنەداری یەسا دەردەچێت،لقێکی نوێ لە ڕەگەکەیەوە دەڕوێت.2ڕۆحی یەزدان لەسەری دەنیشێتەوە،ڕۆحی دانایی و تێگەیشتن،ڕۆحی ڕاوێژ و ئازایەتی،ڕۆحی زانین و لەخواترسی،3بە لەخواترسی شادمان دەبێت.بەگوێرەی بینینی چاوی خۆی دادوەری ناکات،بەگوێرەی بیستنی گوێی خۆی بڕیار نادات،4بەڵکو بە ڕاستودروستی دادوەری بۆ هەژاران دەکات وبە ڕاستی بڕیار بۆ نەدارانی جیهان دەدات.بە داردەستی دەمی لە زەوی دەدات،بە بای لێوەکانی بەدکاران دەکوژێت.5ڕاستودروستی دەبێتە پشتێن ودڵسۆزیش دەبێتە کەمەربەند بە ناوقەدیەوە.
6گورگ لەگەڵ بەرخ نیشتەجێ دەبێت،پڵنگ لەگەڵ کارەبزن پاڵ دەداتەوە،گوێرەکە و بەچکە شێر و دابەستە پێکەوەن ومنداڵێکی بچووک بەڕێوەیان دەبات.7مانگا و ورچ پێکەوە دەلەوەڕێن،بێچووەکانیان پێکەوە پاڵ دەدەنەوە،شێر وەکو گا کا دەخوات.8کۆرپەی شیرەخۆرە لەسەر کونی ماری کۆبرا یاری دەکات،لەشیربڕاوە دەست دەباتە ناو کونی مارەوە.9خراپە و گەندەڵی ناکەن لە هەموو کێوی پیرۆزم،چونکە زەوی پڕ دەبێت لە ناسینی یەزدانهەروەک ئاو دەریا دادەپۆشێت.10لەو ڕۆژەدا ڕەگەکەی یەسا کە چەقاوە وەک ئاڵای گەلان، نەتەوەکان داوای ئەو دەکەن و شوێنی حەوانەوەی شکۆدار دەبێت.11لەو ڕۆژەدا پەروەردگار دووبارە دەستی درێژ دەکاتەوە بۆ کڕینەوەی پاشماوەی گەلەکەی خۆی، ئەوەی ماوەتەوە لە ئاشور، لە پاشایەتی باکووری میسر و پاشایەتی باشووری میسر، لە کوش، ئیلام، بابل، حەمات و لە دوورگەکانی دەریا.12ئاڵایەک بۆ نەتەوەکان بەرز دەکاتەوە ودوورخراوەکانی ئیسرائیل کۆدەکاتەوە،پەرتەوازەکانی یەهودا خڕدەکاتەوەلە هەر چوار لای زەوییەوە.13بەغیلی ئەفرایم نامێنێت وهەراسانی یەهوداش دەبڕدرێتەوە،ئەفرایم بەغیلی بە یەهودا نابات ویەهوداش ئەفرایم هەراسان ناکات.14پێکەوە ڕووەو دەریا بەلای زوورگەکان پەلاماری فەلەستییەکان دەدەن وخەڵکی ڕۆژهەڵات تاڵان دەکەن.ئەدۆم و مۆئاب ژێردەستەیان دەبن،عەمۆنییەکانیش گوێڕایەڵیان دەبن.15یەزدان کەنداوی دەریای میسرتێکوپێک دەدات،بە بایە سووتێنەرەکەیدەستی ڕادەوەشێنێت بەسەر فوراتدا،لێی دەدات و دەیکاتە حەوت جۆگەبە پێڵاوەوە بەناویدا دەڕۆن.16دەبێت بە ڕێگا بۆ پاشماوەی گەلەکەیئەوانەی لە ئاشور دەمێننەوەوەک ئەوەی بۆ ئیسرائیل بوولەو ڕۆژەی لە خاکی میسرەوە هاتنە دەرەوە.