ئیشایا1ckb_bib

1خودا لە ماوەی پاشایەتی عوزیا و یۆتام و ئاحاز و حەزقیای پاشایانی یەهودا، دەربارەی یەهودا و ئۆرشەلیم ئەم بینینانەی بۆ ئیشایای کوڕی ئامۆچ ئاشکرا کرد.

نەتەوەیەکی یاخی

2ئەی ئاسمان گوێ بگرە و ئەی زەوی گوێ شل بکە،چونکە یەزدان دەفەرموێت:«چەند کوڕێکم گەورە کرد و پێم گەیاندن،بەڵام ئەوان لێم یاخی بوون.3گا خاوەنەکەی خۆی دەناسێت وگوێدرێژیش ئاخوڕی خاوەنی خۆی،بەڵام ئیسرائیل من ناناسێت،گەلی من تێناگات.»
4قوڕبەسەر نەتەوەی گوناهبار،بەسەر ئەو گەلەی تاوانی قورسە،توخمی بەدکاران،کوڕانی گەندەڵین!وازیان لە یەزدان هێنا،بە سووکییەوە تەماشای خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلیان کرد،پشتیان لێی کرد.
5بۆچی دووبارە لێتان بدرێتەوە؟بۆچی بەردەوامن لە یاخیبوونتان؟تەواوی سەر نەخۆشە وهەموو دڵ بیمارە.6لە بنی پێ هەتا تەوقی سەرکوا تەندروستی تێیدا؟بەڵکو برین و شین و مۆر بوونەوەیە،لێدانی تەڕ و تازەکە نەگوشراوە و نەبەستراوە وبە ڕۆن نەرم نەکراوە.
7خاکەکەتان وێرانە،شارەکانتان سووتاوە،لەبەرچاوتان زەوییەکەتانبێگانەکان دەیخۆن،وێرانە وەک ئەوەی بێگانە هەڵاوگێڕی کردبێت.8سییۆنی کچ ماوەتەوە،وەک کۆخ لەناو ڕەزەمێودا،وەک کەپر لەناو بێستانی خەیاردا،وەک شارێکی ئابڵوقەدراو.9ئەگەر یەزدانی سوپاسالارکەمێک دەربازبووی بۆ نەهێشتباینایەوە،وەک سەدۆممان لێ دەهات،لە عەمۆرا دەچووین.
10گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن،ئەی فەرمانڕەوایانی سەدۆم!گوێ شل بکەن بۆ فێرکردنەکانی خودامان،ئەی گەلی عەمۆرا!11یەزدان دەفەرموێت:«بۆچیمە، زۆری قوربانییە سەربڕدراوەکانتان؟تێربووم لە قوربانی سووتاندنی بەرانەکان ولە چەوری دابەستەکان،دڵخۆش نیم بە خوێنی جوانەگا و بەرخ و تەگەکان .12کە دێن بۆ بینینی ڕووم،کێ داوای ئەمەی لێکردوون،کە پێ بنێنە ناو حەوشەکانم؟13چیتر پێشکەشکراوی دانەوێڵەی بێ کەڵک مەهێنن!بخوور قێزەونە بۆ من.سەرەمانگ و شەممە و بانگەوازی کۆبوونەوە،بەرگەی بۆنە ئایینییە خراپەکانتان ناگرم.14سەرەمانگ و جەژنەکانتانگیانم ڕقی لێیانە.بوون بە بارگرانی بۆم،لێیان بێزار بووم.15کە لە کاتی نزاکردندا دەستتان پان دەکەنەوە،چاوم لادەدەم لەسەرتان،تەنانەت ئەگەر نوێژیش زۆر بکەن،من گوێ ناگرم.«دەستتان بە خوێن سوور بووە!
16«خۆتان بشۆن، پاک ببنەوە.خراپەی کردەوەکانتانلەبەرچاوم لاببەن!وازبهێنن لە خراپەکاری،17فێری چاکە بن!بەدوای دادپەروەریدا بگەڕێن،ستەملێکراوان هانبدەن.دادوەری هەتیو بکەن،پارێزەری بۆ بێوەژن بکەن.»
18یەزدان دەفەرموێت:«ئێستا وەرن یەکلایی بکەینەوە.ئەگەر گوناهەکانتان سووری ئاڵ بێت،وەک بەفر سپی دەبێتەوە؛ئەگەر وەک قرمز سوور بێت،وەک خوری لێدێت.19ئەگەر قایل بن و گوێ بگرن،خێروبێری خاکەکە دەخۆن.20بەڵام ئەگەر قایل نەبن و یاخی بن،بە شمشێر دەخورێن،»چونکە دەمی یەزدان فەرمووی.
21«چۆن شارە دڵسۆزەکەبوو بە لەشفرۆش!پڕ دادوەری بوو،ڕاستودروستی تێیدا دەمایەوە،بەڵام ئێستا پیاوکوژان!22زیوت بوو بە خڵت وشەرابت ئاوی تێکراوە.23میرەکانت یاخین ودۆستی دزانن،هەموو حەزیان لە بەرتیلە ودوای پاداشت کەوتوون.دادوەری بۆ هەتیو ناکەن،سکاڵای بێوەژن ناگاتە لایان.»
24لەبەر ئەوە یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار،توانادارەکەی ئیسرائیل، دەفەرموێت:«ئای، من تووڕەییم بەسەر ناحەزانمدا دەڕێژم وتۆڵە لە دوژمنانم دەکەمەوە.25دژ بە تۆ دەستم درێژ دەکەم،بە تەواوەتی خڵتەکەت پاک دەکەمەوە،هەموو خڵت و پیسییەکەت لێ دەکەمەوە.26ڕابەرانت دەگەڕێنمەوە وەک یەکەم جار وڕاوێژکارانت وەک لە سەرەتا.پاش ئەمە پێت دەگوترێت”شاری ڕاستودروستی“،”شاری دڵسۆز“.»
27بە دادپەروەری سییۆن دەکڕدرێتەوە،تۆبەکارەکانیشی بە ڕاستودروستی.28بەڵام تێکشکانی یاخیبووان و گوناهباران پێکەوە دەبێت،وازهێنەران لە یەزدانیش دەفەوتێن.
29«شەرمەزار دەبن بەو دار بەڕووانەیئارەزووتان کرد،تەریق دەبنەوە بەو باخچانەیهەڵتانبژارد.30وەک دار بەڕووێکتان لێدێت کە گەڵاکانی وەریبێت ووەک باخچەیەک ئاوی نەبێت.31مرۆڤی بەهێز دەبێت بە پەڕۆ وئیشوکارەکەشی بە پریشکی ئاگر،جا هەردووکیان پێکەوە دەسووتێن وکەس نابێت بیانکوژێنێتەوە.»