هۆشەع14ckb_bib

تۆبەکردن بۆ وەرگرتنی بەرەکەت

1ئەی ئیسرائیل، بۆ لای یەزدانی پەروەردگاری خۆتان بگەڕێنەوە،چونکە بە تاوانی خۆتان تێکشکان!2ئەم قسانە لەگەڵ خۆتان ببەن وبگەڕێنەوە لای یەزدان،پێی بڵێن:«لە هەموو تاوانێک خۆشبە وبە چاکەی خۆت وەرمانبگرە،بەروبوومی لێوەکانمان سوپاسکردنی تۆ دەبێت.3ئاشور ڕزگارمان ناکات.سواری ئەسپ نابین،جارێکی دیکە بە دەستکردەکانمان ناڵێین،”خوداوەندەکانمان،“چونکە لەلایەن تۆ هەتیو بەر بەزەیی دەکەوێت.»
4«من هەڵگەڕانەوەیان چاک دەکەمەوە،بە دڵفراوانییەوە ئەوانم خۆشدەوێت،چونکە تووڕەییم لەوان دامرکایەوە.5بۆ ئیسرائیل وەک شەونم دەبم،ئەویش وەک سەوسەن گوڵ دەکات ووەک دار ئورزی لوبنان ڕەگ دادەکوتێت،6چڵەکانی درێژ دەبنەوە،جوانییەکەی وەک دار زەیتوون دەبێت ووەکو دار ئورزی لوبنان بۆندار دەبێت.7نیشتەجێبووان لە سایەی سێبەرەکەی دەگەڕێنەوە.وەک دانەوێڵە دەژیێتەوە ووەک مێو دەگەشێتەوە.ناوبانگی وەک شەرابی لوبنان دەبێت.8ئەی ئەفرایم، لەمەولا چ پەیوەندییەکم بە بتەوە هەیە؟من وەڵام دەدەمەوە و چاودێریت دەکەم،من وەک دار سنەوبەرێکی سەوزم،بەروبوومەکەت لەلایەن منەوەیە.»
9کێ دانایە و لە ئەمانە تێدەگات؟کێ تێگەیشتووە و دەیانزانێت؟چونکە ڕێگاکانی یەزدان ڕاستن وڕاستودروستان پێیدا دەڕۆن،بەڵام یاخیبووەکان ساتمەی تێدا دەکەن و دەکەون.