هۆشەع13ckb_bib

تووڕەیی یەزدان لەسەر ئیسرائیل

1کاتێک ئەفرایم قسەی کرد، لەرزین پەیدابوو،ئەویش لە ئیسرائیلدا پایەدار بوو،بەڵام خۆی تاوانبار کرد بە پەرستنی بەعل و مرد.2ئێستا گوناهیان زیاتر و زیاتر دەکەن،لە زیوەکانیان بتی لەقاڵبدراو بۆ خۆیان دروستدەکەن،بتی دروستکراو بەپێی تێگەیشتنی خۆیان،هەمووی دەستکردی وەستایە.دەربارەیان دەڵێن:«ئەوانە مرۆڤ دەکەنە قوربانی،بتە گوێرەکەکان ماچ دەکەن!»3لەبەر ئەوە وەک هەوری بەیانییان دەبن ووەک ئەو شەونمەی بە زوویی دەڕوات،وەک پووشی جۆخین کە دەدرێت بەدەم باوە،وەک دووکەڵ لە کڵاوڕۆژنەوە .
4«بەڵام من یەزدانی پەروەردگارتم،ئەوەی لە خاکی میسر دەریهێنایت.جگە لە من دان بە هیچ خودایەکی دیکەدا نانێیت،جگە لە منیش هیچ خودایەک ڕزگارکەر نییە.5من لە چۆڵەوانیدا چاودێری تۆم کرد،لە زەوی تینووێتی.6کاتێک لە لەوەڕ تێربوون،کە تێربوون دڵیان بەفیز بوو،لەبەر ئەوە منیان لەیاد کرد.7جا وەک شێر دەبم بۆیان،وەک پڵنگ لەسەر ڕێگا خۆم مات دەکەم.8وەک ورچێکی جەرگسووتاو پەلاماریان دەدەم وپەردەی دڵیان دەدڕێنم.وەک شێرە مێ لەوێ دەیانخۆم،ئاژەڵی کێوی پارچەپارچەیان دەکەن.
9«ئەی ئیسرائیل، تۆ لەناوچوویت،چونکە تۆ لە دژی منیت، لە دژی یارمەتیدەری خۆتیت.10ئێستا کوا پاشاکەت؟تاکو لە هەموو شارۆچکەکانت ڕزگارت بکات،کوا ئەو فەرمانڕەوایانەی کە سەبارەت بەوان گوتت:”پاشا و میرم بدەرێ“؟11لە تووڕەییمدا پاشایەکم پێت دا ولە هەڵچوونمدا بردمەوە.12تاوانەکانی ئەفرایم ئەمبار کراون،گوناهەکانیشی تۆمارکراون.13ژانی منداڵبوون بەسەریدا دێت،بەڵام منداڵێکی نەفامە،چونکە لە کاتی خۆیدا نایەت ولە منداڵدان ناترازێتە خوارەوە.
14«لە دەست جیهانی مردووان خۆمیان بۆ بەخت دەکەم،لە مردن دەیانکڕمەوە.ئەی مردن، کوا دەردەکانت؟ئەی جیهانی مردووان، کوا وێرانکاریت؟«میهرەبانی لە چاوەکانم شاردراونەتەوە،15هەرچەندە لەناو براکانیدا بە بەروبووم بوو.بایەکی ڕۆژهەڵات دێت،بای یەزدان لە چۆڵەوانی هەڵدەکات،ئینجا کانییەکەی کوێردەبێتەوە وسەرچاوەکەی بێ ئاو دەبێت.گەنجینەی هەموو کەلوپەلە بەنرخەکانیتاڵان دەکرێت.16خەڵکی سامیرە تاوانبار دەکرێن،چونکە لە خودای خۆیان یاخی بوون،بە شمشێر دەکوژرێن ومنداڵەکانیان تێکدەشکێنرێن،سکی سکپڕان هەڵدەدڕێت.»