حەبەقوق1ckb_bib

1ئەو سروشەیکە بۆ حەبەقوقی پێغەمبەر هات.

سکاڵای حەبەقوق

2ئەی یەزدان، هەتا کەی هانات بۆ بهێنم وتۆش گوێ ناگریت؟هەتا کەی لە دەست ستەم هاوارت بۆ دەهێنم وتۆش ڕزگار ناکەیت؟3بۆ چی ناڕەواییم پیشان دەدەیت؟بۆ چی بەرگەی خراپە دەگریت؟وێرانکردن و ستەم لەبەردەممە،ناکۆکی و ڕکابەری سەرهەڵدەدات.4لەبەر ئەوە تەورات لەکارخراوە ودادپەروەری قەد سەرکەوتوو نابێت.خراپەکار گەمارۆی کەسی ڕاستودروستی دا،لەبەر ئەوە دادپەروەری دەشێوێنرێت.

وەڵامی یەزدان

5«تەماشای نەتەوەکان بکەن و سەرنج بدەن،بە تەواوی سەرسام بن،چونکە لە سەردەمی ئێوەدا کارێکی وا دەکەم،ئەگەر باس بکرێت باوەڕ ناکەن.6من بابلییەکان هەڵدەستێنمەوە،گەلێکی دڵڕەق و بە پەلە،بە فراوانی زەوی ڕێگای گرتووەتەبەر،بۆ داگیرکردنی ئەو نشینگانەی کە هی خۆی نییە.7تۆقێنەر و ترسێنەرە،خۆیان حوکم دادەنێن وشکۆی خۆیان دەسەپێنن.8ئەسپەکانیان لە پڵنگ بەتاوترن ولە گورگی ئێواران توندوتیژترن،سوارەکانی بە پڕتاویلە دوورەوە دێن،وەک هەڵۆیەکی بە پەلە بۆ خواردن دەفڕن.9هەموو بۆ ستەمکاری دێن،ئاپۆرەکەیان وەک بای ڕۆژهەڵات بەرەو پێش دەچێت،وەک لم دیل کۆدەکەنەوە.10گاڵتە بە پاشایان دەکەن ومیران دەکەنە گاڵتەجاڕ،بە هەموو شارێکی قەڵابەند پێدەکەنن،خۆڵ دەکەنە گرد و دەیگرن.11ئینجا وەک با هەڵدەکەن و دەڕۆن،تاوانبارن، هێزی خۆیان دەپەرستن.»

دووەم سکاڵای حەبەقوق

12ئەی یەزدان، ئایا تۆ لە ئەزەلەوە نیت؟خودای من، پیرۆزەکەم، تۆ هەرگیز نامریت.ئەی یەزدان، بابلییەکانت بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانت دانا،ئەی تاشەبەرد، ئەرکی سزادانت بەوان سپاردووە.13چاوەکانت لەوە پاکترن تەماشای خراپە بکەن،ناتوانیت بەرگەی خراپەکاری بگریت.کەواتە بۆچی بەرگەی ناپاکەکان دەگریت؟بۆچی بێدەنگ دەبیت کاتێک بەدکار کەسێکی لە خۆی ڕاستودروستتر قووت دەدات؟14مرۆڤ وەک ماسی دەریا لێدەکەیت،وەک بوونەوەری ئاوی کە فەرمانڕەوای نییە.15دوژمنی خراپەکار بە قولاپەکەی هەمووان سەردەخات،بە تۆڕەکەی ڕاویان دەکات،لەناو تۆڕەکەی کۆیان دەکاتەوە،لەبەر ئەوە شاد و دڵخۆشە.16هەر لەبەر ئەوەش قوربانی بۆ تۆڕەکەی سەردەبڕێت وبخووری بۆ دەسووتێنێت،چونکە بەهۆی تۆڕەکەیەوە خۆش ڕادەبوێرێت وخواردنەکەی چەورە.17هەتا کەی بەردەوام دەبێ لەوەی بە تۆڕەکەی ڕاو بکات،بە بێ بەزەیی نەتەوەکان لەناوببات؟