حزقیێل7ckb_bib

نزیکبوونەوەی کۆتایی

1هەروەها فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:2«ئەی کوڕی مرۆڤ، یەزدانی باڵادەست ئەمە بە خاکی ئیسرائیل دەفەرموێت:«”کۆتایی! کۆتاییەکە هات!هەر چوار لای خاکەکەی گرتەوە.3ئێستاش کۆتاییەکەت نزیک بووەتەوە،تووڕەییم بەسەرتدا دەبارێنم.بەگوێرەی ڕەفتارەکانت حوکمت بەسەردا دەدەم وسزای هەموو نەریتە قێزەونەکانت دەدەمەوە.4جا چاوەکانم بەزەیی پێتدا نایەتەوە ودەستم لێت ناپارێزم،بەڵکو سزای ڕەفتارەکانت دەدەم،سزای ئەو نەریتە قێزەونانەش دەدەم کە لەنێوتان دەکرێن.ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم.“
5«یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:«”بەڵایەک دێت!بەڵایەک لەمەوپێش لە وێنەی نەبووە!6کۆتاییەکە هات!کۆتاییەکە هات!ئاوڕی لێت دایەوە،ببینە، وا هات!7ئەی دانیشتووی خاکەکە نۆرە گەیشتە سەرت،کاتەکەی هات و ڕۆژەکە نزیک بووەتەوە،لەسەر چیاکان هاتوهەرایە،نەک هاواری خۆشی.8ئێستا بەم زووانە تووڕەیی خۆم بەسەر تۆدا دەبارێنم وهەڵچوونی خۆم هەڵدەڕێژم،بەپێی کردەوەکانت حوکمت بەسەردا دەدەم ولەسەر هەموو نەریتە قێزەونەکان سزات دەدەم.9جا چاوەکانم بەزەیی پێتدا نایەتەوە ودەستم لێت ناپارێزم،بەڵکو سزای ڕەفتارەکانت دەدەم،سزای ئەو نەریتە قێزەونانەش کە لەنێوتان دەکرێن.ئیتر دەزانن کە من یەزدانم لێتان دەدەم.
10«”ئەوەتا ڕۆژەکە!ئەوەتا هات!چەرخ سووڕایەوە،داردەست گوڵی کرد،لووتبەرزی چرۆی کرد!11ستەم بووە داردەستی خراپە،نە خۆیان و نە سامانیان ونە هاتوهەرایان دەمێنێت،شکۆیان نامێنێت.12کاتەکە هاتووە!ڕۆژەکە گەیشتووە!ئینجا نە کڕیار دڵخۆش دەبێت ونە فرۆشیار خەمبار دەبێت،چونکە تووڕەیی لەسەر هەموو خەڵکەکەیە.13فرۆشیار تەمەنی هەرچەند بێتفرۆشراو وەرناگرێتەوە،چونکە ئەو پەیامەی خودابۆ هەموو خەڵکەکەیە ناگەڕێتەوە،مرۆڤیش لەبەر تاوانەکەیناتوانێت دەست بە ژیانییەوە بگرێت.
14«”هەرچەندە فوو لە کەڕەنا بکەن وهەموو چەک و ئازووقەیەک ئامادە بکەن،بەڵام کەس ناچێتە جەنگ،چونکە تووڕەییم لەسەر هەموو خەڵکەکەیە.15شمشێر لە دەرەوە ودەرد و قاتوقڕیش لەناوەوە.ئەوەی لە دەشتودەرە بە شمشێر دەمرێت،ئەوەش لە شارە قاتوقڕی و دەرد دەیخوات.16ئەوانەی دەرباز دەبنهەڵدێن بۆ چیاکان ووەک کۆتری دۆڵەکان هەموویان دەگمێنن،هەریەکە و لەبەر تاوانەکەی خۆی.17هەموو دەستەکان شل دەبن وهەموو ئەژنۆکان دەبن بە ئاو.18جلوبەرگی گوش دەپۆشن وترس دایاندەگرێت.ڕیسوایی لەسەر ڕوخساریان دەبێت وسەریان دەڕووتێتەوە.
19«”زیوەکانیان فڕێدەدەنە سەر شەقامەکان وزێڕیان دەبێتە گڵاوی.زێڕ و زیویان ناتوانێتلە ڕۆژی تووڕەیی یەزدان فریایان بکەوێت.بەوانە تێر نابن و هەر برسی دەبن،چونکە ئەو شتانە بۆیان بوون بە کۆسپی تاوان.20بە خشڵە جوانەکانیشیان کە مایەی شانازی بوونلە دروستکردنی بتە گڵاوەکانیان بەکاریانهێنا،وێنەی قێزەونیان دروستکرد.لەبەر ئەوە بۆیان دەکەم بە مایەی گڵاوی.21دەیدەمە دەست بێگانەکان بۆ تاڵانی،هەروەها دەیدەمە بەدکارانی زەوی بۆ دزی،جا گڵاوی دەکەن.22ڕووی خۆم لێیان وەردەگێڕم وشوێنی بەنرخم گڵاو دەکەن،توندوتیژەکان دێنە ناویەوە،ئەوێ گڵاو دەکەن.
23«”زنجیر دروستبکە بۆ بەدیلگرتن!چونکە خاکەکە پڕ بووە لە تاوانی خوێنڕشتن،شارەکەش پڕ بووە لە ستەم.24جا دڕندەترینی نەتەوەکان دەهێنم ودەست بەسەر ماڵەکانیاندا دەگرن،شانازیکردنی بەهێزەکان لەناودەبەم،پیرۆزگاکانیان گڵاو دەبێت.25لە کاتی تۆقینیانداوای ئاشتی دەکەن و نییە.26بەڵا لەسەر بەڵا وهەواڵ لەسەر هەواڵ دێت،داوای بینین لە پێغەمبەر دەکەن،فێرکردن لەلای کاهین نامێنێت،ڕاوێژکردنیش لەلای پیران.27پاشا دەگریێت ومیر نائومێد دەبێت،دەستی گەلی خاکەکەش دەلەرزێت.بەگوێرەی ڕەفتاری خۆیان بەسەریاندا دەهێنمەوە وبەگوێرەی حوکمەکانی خۆیان حوکمیان بەسەردا دەدەم.ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.“»