حزقیێل28ckb_bib

فەرمایشتێک سەبارەت بە پاشای سور

1فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:2«ئەی کوڕی مرۆڤ، بە سەرۆکی سور بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:«”لەبەر لەخۆباییبوونەکەت گوتت:’من خوداوەندێکم،لەسەر تەختی خوداوەندیێتی دادەنیشملەناو جەرگەی دەریاکان.‘بەڵام تۆ مرۆڤیت نەک خوداوەند،هەرچەندە وا بزانیت وەک خوداوەندێک دانایت.3ئایا تۆ لە دانیال داناتری؟هیچ نهێنییەک لێت ناشاردرێتەوە؟4بە دانایی و تێگەیشتنت سامانت بۆ خۆت دەست کەوت،زێڕ و زیوت لە گەنجینەکانت کۆکردەوە.5بەهۆی شارەزایی زۆرت لە بازرگانیسامانەکەتت زیاد کرد،جا لەبەر دەوڵەمەندییەکەتلەخۆبایی بوویت.6«”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:«”وا دەزانیت کە دانایت،کە دانایی خوداوەندت هەیە،7هەر لەبەر ئەوەش من بێگانە دەهێنمە سەرت،دڕندەترینی نەتەوەکان،شمشێرەکانیان هەڵدەکێشنە سەر جوانی و داناییەکەت،شکۆ درەوشاوەکەت دەبڕن.8لەناو جەرگەی دەریاکانبە مردنی خوێناوی دەمریت،شۆڕت دەکەنەوە ناو جیهانی مردووان.9ئایا لەبەردەم بکوژەکانتدەڵێیت: ’من خوداوەندم‘؟نەخێر، بەڵکو تۆ لەناو دەستی ئەوانە دایت کە دەتدەنە بەر شمشێر،تەنها مرۆڤیت، نەک خوداوەند.10بە مردنی خەتەنەنەکراوان دەمریت،بە دەستی بێگانان.من بەڵێنم دا، ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“»
11فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:12«ئەی کوڕی مرۆڤ، بۆ پاشای سور بلاوێنەوە و پێی بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:«”تۆ نموونەی تەواوەتی بوویت،پڕ لە دانایی و جوانی تەواو بوویت.13لە عەدەنی بەهەشتی خودا بوویت،هەموو بەردێکی گرانبەها تۆی دەڕازاندەوە:یاقووت ، یاقووتی زەرد، زمروود،زەبەرجەد، بەردی عاشقبەند، یەشب،یاقووتی شین، بەردە پیرۆزە و زمروودی سەوز.چواردەوری بەردە گرانبەهاکەت بە زێڕ نەخشێنرا بوو،لە ڕۆژی بەدیهێنانت ئامادە کران.14تۆ کەڕوبی دەستنیشانکراو بوویت بۆ پاسەوانی،ئەم ئەرکەم بە تۆ سپاردبوو.تۆ لەسەر کێوی پیرۆزی خودا بوویت،بەناو بەردە ئاگرینەکاندا هاتوچۆت دەکرد.15تۆ لە کردەوەکانت تەواو بوویت،لە ڕۆژی بەدیهێنانتەوەهەتا ئەو ڕۆژەی خراپەت تێدا بەدیکرا.16بەهۆی فراوانبوونی بازرگانییەکەت،پڕ بوویت لە ستەم وگوناهت کرد.لەبەر ئەوە ئەی کەڕوبی پاسەوان،وەک گڵاوییەک لە کێوی خوداوە فڕێمدایت،لەناو بەردە ئاگرینەکاندا دەرمکردیت.17لەبەر جوانییەکەت لەخۆبایی بوویت،لە پێناوی شکۆی خۆت داناییەکەتت بە گەندەڵی بەکارهێنا.لەبەر ئەوە فڕێمدایتە سەر زەوی،تۆم کرد بە دیمەنێک بۆ ئەوەی پاشایان تەماشات بکەن.18لەبەر زۆری تاوانەکانت و ناپاکیت لە بازرگانییەکەتپیرۆزگاکانی خۆتت گڵاوکرد.لەبەر ئەوە ئاگرێکم داگیرساند لە تۆوە دەرچوو،تۆی هەڵلووشی،دەتکەمە خۆڵەمێش لەسەر زەوی،لەبەرچاوی هەموو ئەوانەی سەیریان دەکردیت.19هەموو ئەوانەی لەنێو گەلان تۆیان ناسیواقیان لێت وڕدەمێنێت،چونکە بوویتە پەند وئیتر بۆ هەتاهەتایە نامێنیت.“»

فەرمایشتێک سەبارەت بە سەیدا

20فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:21«ئەی کوڕی مرۆڤ، ڕووی خۆت لە سەیدا بکە و پێشبینی لەسەر بکە،22بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:«”ئەی سەیدا، من لە دژی تۆم ولە ناوەڕاستی تۆدا شکۆمەندی خۆم دەردەخەم.کاتێک سزای ئەو دەدەم وپیرۆزی خۆم دەردەخەم،ئەو کاتە دەزانن کە من یەزدانم.23دەرد دەنێرمە سەری وخوێن بەناو کۆڵانەکانیدا دەڕوات.لە هەموو لایەکەوە شمشێر دێتە سەری و لە ناوەڕاستیدا کوژراوەکان دەکەون،کە لە هەموو لایەکەوە دێتە سەری،ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.24«”لەمەودوا ئەو گەلانەی کە لە دەوروبەری بنەماڵەی ئیسرائیلن، ئەوانەی سووکایەتییان پێ دەکەن بۆیان نابنە چقڵی چەقیو و دڕکی بە ئازار. ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانی باڵادەستم.25«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: کاتێک بنەماڵەی ئیسرائیل کۆدەکەمەوە، لەنێو ئەو گەلانەی کە بۆ ناویان پەرتەوازە بوون، لەبەرچاوی نەتەوەکان پیرۆزی خۆم لەنێویاندا دەردەخەم. ئیتر لە خاکەکەی خۆیاندا نیشتەجێ دەبن، ئەوەی دام بە یاقوبی بەندەی خۆم.26ئینجا بە ئاسوودەیی تێیدا نیشتەجێ دەبن و خانوو بنیاد دەنێن و ڕەز دەچێنن. کاتێک سزای هەموو ئەوانە دەدەم کە لە دەوروبەریان سووکایەتییان پێ کردن، بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبن. ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم، خودای ئەوانم.“»