حزقیێل19ckb_bib

لاوانەوەیەک بۆ میرانی ئیسرائیل

1«تۆش بۆ میرانی ئیسرائیل بلاوێنەوە و2بڵێ:«”دایکت چ شێرێک بوولەناو شێران!لەنێو جوانە شێران پاڵی دایەوە وبەچکەکانی خۆی بەخێو کرد.3یەکێک لە بەچکەکانی خۆی پێگەیاند،بوو بە شێرێکی بە توانا.فێری ڕاوکردنی نێچیر بوو،مرۆڤیشی خوارد.4کە نەتەوەکان هەواڵیان بیست،چاڵیان بۆ هەڵکەند و گرتیان،بۆ خاکی میسربە تەوق هێنایان.
5«”کاتێک دایکەکە بینی کە ئاواتەکەی نەهاتە دی،ئیتر ئومێد بڕ بوو،هات و یەکێکی دیکەی لە بەچکەکانی گرت وکردی بە شێرێکی بە توانا.6لەنێو شێران کەوتە هاتوچۆ،چونکە بووە شێرێکی بە توانا.فێری ڕاوکردنی نێچیر بوو،مرۆڤیشی خوارد.7قەڵاکانی ئەوانی تێکشکاندن وشارۆچکەکانی کاول کردن،خاکەکە و هەرچی تێیدایەلەبەر دەنگی نەڕەی تۆقین.8نەتەوەکان لە هەرێمەکانی دەوروبەریلە دژی کۆبوونەوە.تۆڕیان هەڵدایە سەری،ئەویش کەوتە چاڵەکەیانەوە.9بە تەوقەوە خستیانە ناو قەفەزەوە،هێنایانە لای پاشای بابل.بردیانە ناو زیندان،تاکو ئیتر لەسەر چیاکانی ئیسرائیلنەڕەی نەبیسترێت.
10«”دایکت وەک دار مێوێک بوو لە ڕەزەکەی تۆدا،کە لەدەم ئاو چێنرا.لەبەر زۆری ئاو،چڕ و بەردار بوو.11لقی بەهێزی هەبوو،کە گونجاوە بۆ داردەستی فەرمانڕەوایان.باڵای کرد و هەڵکشابەناو لقە پڕگەڵاکاندا،لە بەرزی و زۆری چڵەکانیدەرکەوت و بینرا.12بەڵام بە ڕق و قینەوە هەڵکێشرا وفڕێدرایە سەر زەوی.بای ڕۆژهەڵات لێیدا و وشکی کرد،بەرەکەی هەڵوەراند،لقە بەهێزەکانی وشک بوون وئاگر هەڵیانیلووشی.13ئێستا وا لە چۆڵەوانیدا چێنراوە،لە خاکێکی وشک و تینوودا.14لە یەکێک لە لقە گەورەکانییەوەئاگری گرت و بەرەکەی هەڵلووشی.ئێستا هیچ لقێکی بەهێزی نەماوەکە بۆ داردەستی فەرمانڕەوایان گونجاو بێت.“ئەمە لاوانەوەیە و لە کاتی شینگێڕان دەگوترێتەوە.»