دواوتاری موسا33ckb_bib

موسا داوای بەرەکەت دەکات بۆ هۆزەکان

1ئەوەش ئەو بەرەکەتەیە کە موسای پیاوی خودا بۆ نەوەی ئیسرائیلداوای کرد، بەر لە مردنی،2گوتی:«یەزدان لە سیناوە هات ولە سێعیرەوە بەسەریاندا هەڵهات،لە کێوی پارانەوە درەوشایەوە وهەزاران هەزار فریشتەی پیرۆزی لەگەڵ بوو،لە بنارەکانی باشوورەوە.3بێگومان ئەوە تۆی کە هەموو گەلانت خۆشدەوێت،هەموو پیرۆزەکان لەنێو دەستی تۆدان،ئەوان لەلای پێت کڕنۆش دەبەن،ڕێنمایی لە تۆ وەردەگرن.4موسا فەرمانی فێرکردنی پێداین،میراتە بۆ کۆمەڵی یاقوب.5لەنێو یەشوروون بوو بە پاشا،بە کۆبوونەوەی ڕابەرەکانی گەل،هۆزەکانی ئیسرائیل پێکەوە.
6«با نەوەی ڕەئوبێن بژیێت و نەمرێت،با پیاوەکانی کەم نەبن.»7سەبارەت بە نەوەی یەهودا ئەمەی گوت:«ئەی یەزدان، گوێ لە دەنگی یەهودا بگرە وبۆ لای گەلەکەی بیهێنە،دەستەکانی بەسە بۆی،ببە بە یارمەتیدەر لە دژی دوژمنانی!»8سەبارەت بە نەوەی لێڤی گوتی:«تومیم و ئوریمی تۆبۆ پیاوە خۆشەویستەکەتە،ئەوەی لە مەسا تاقیت کردەوە ولە مێرگی مەریبا خەباتت لەگەڵدا کرد.9ئەوەی سەبارەت بە دایک و باوکی گوتی،”ڕەچاوم نەکردوون،“دانی بە براکانیشیدا نەنا ومنداڵەکانیشی نەناسی،بەڵام چاودێری فەرمایشتەکانی تۆی کرد وپەیمانەکەی تۆی پاراست.10نەوەی یاقوب، فێری ڕاسپاردەکانت ونەوەی ئیسرائیلیش فێری تەوراتی تۆ دەکات،بۆنی بخوور دەخاتە بەردەمت وقوربانی سووتاندنی تەواو دەخاتە سەر قوربانگاکەت.11ئەی یەزدان، توانای شارەزایی بەرەکەتدار بکە وبە کرداری دەستی ڕازی بە،لە کەمەری بەرهەڵستکاران و ناحەزانی بدە،هەتا هەڵنەستنەوە.»12سەبارەت بە نەوەی بنیامین گوتی:«ئەو خۆشەویستی یەزدانە، بە ئاسوودەیی لەلای نیشتەجێ دەبێت،بە درێژایی ڕۆژ داڵدەی دەدات ویەزدان لەنێو هەردوو شانیدا نیشتەجێی دەکات.»13سەبارەت بە نەوەی یوسف گوتی:«با خاکەکەی لەلایەن یەزدانەوە بەرەکەتدار بێتبە شەونمی گرانبەهای ئاسمان،بە ئاوە قەتیسکراوەکانی خوارەوە،14بە بەهادارترین دیارییەکانی خۆر وبەهادارترین دیارییەکانی بەروبوومی مانگ،15بە بەهادارترین دیارییەکانی چیا دێرینەکان،بە بەسوودترین گردە هەتاهەتاییەکان،16بە بەهادارترین دیارییەکانی زەوی و پڕییەکەی،لەگەڵ ڕەزامەندی نیشتەجێی ناو دەوەنەکە ،با بەسەر سەری یوسفەوە بن،بەسەر تەپڵی سەری لە براکانی جیا کرایەوە.17نۆبەرەی گایەکەی شکۆمەندییە بۆی،قۆچەکانی قۆچی گای کێوین،بەوان قۆچ لە گەلان دەدات،پێکەوە هەتا ئەوپەڕی زەوی،ئەوان هەزاران هەزاری ئەفرایم وهەزارانی مەنەشەن.»18سەبارەت بە نەوەی زەبولون گوتی:«ئەی زەبولون بە کۆچکردنت دڵخۆش بە وتۆش ئەی یەساخار بە چادرەکانت،19گەلان بۆ چیا بانگ دەکەن،لەوێ قوربانی ڕاستودروستی سەردەبڕن،هەتا لە پڕی دەریا بمژن ولەو گەنجینەیەی لەژێر لم شاردراوەتەوە.»20سەبارەت بە نەوەی گاد گوتی:«بەرەکەتدارە ئەوەی سنووری خاکی گادی فراوان کرد!وەک شێرە مێ نیشتەجێ بوو،قۆڵی پارچەپارچە کرد لەگەڵ تەپڵی سەر،21باشترین خاکی بۆ خۆی دانا،بەشی فەرماندەی بۆ خۆی هەڵگرت،کاتێک سەرکردەکانی گەل کۆبوونەوە،دادوەری یەزدانی جێبەجێ کرد وحوکمەکانیشی سەبارەت بە ئیسرائیل.»22سەبارەت بە نەوەی دان گوتی:«دان بەچکە شێرە،لە باشان قەڵەمباز بەرەو پێش دەدات.»23سەبارەت بە نەوەی نەفتالی گوتی:«ئەی نەفتالی، تێر بە لە ڕەزامەندی وپڕ بە لە بەرەکەتی یەزدان،دەست بەسەر ڕۆژئاوا و باشووری خاکەکەتدا بگرە.»24سەبارەت بە نەوەی ئاشێر گوتی:«با ئاشێر لەنێو کوڕان بەرەکەتدار بێت،با لەلای براکانی پەسەند بێت،با پێی بکاتە ناو زەیت،25دەروازەکانت لە ئاسن و بڕۆنزن،بەگوێرەی درێژی تەمەنت هێزت پێ دەبەخشێت.»
26«خودای یەشوروون هاوتای نییە،سواری ئاسمان دەبێت بۆ یارمەتیدانت،هەروەها هەورەکان لە شکۆی خۆیدا.27خودای هەتاهەتایی پەناگاتە وباڵە هەمیشەییەکانیشی لە ژێرەوە.دوژمنی لەبەردەمت دەرکرد وفەرمووی: ”لەناو ببە!“28جا ئیسرائیل بە تەنها و بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبێت،جێنشینی یاقوب گیروگرفتی نابێت،لە خاکی دانەوێڵە و شەرابی نوێ دەبێت،ئاسمانەکەشی شەونم دەتکێنێت.29ئەی ئیسرائیل، خۆزگەت پێ دەخوازرێت،کێ وەک تۆیە،گەلێکی ڕزگار بوو لەلایەن یەزدانەوە؟قەڵغانی یارمەتی وشمشێری شکۆمەندیتە،جا دوژمنانت ملکەچیت بۆ دەنوێنن،تۆش نزرگەکانی سەر بەرزاییان پێشێل دەکەیت.»