ئامۆس9ckb_bib

ڕووخاندنی ئیسرائیل

1پەروەردگارم بینی لەلای قوربانگاکەوە ڕاوەستابوو و فەرمووی:«لە سەری کۆڵەکەکان بدەهەتا بەردەرگاکان بلەرنەوە،بیانشکێنە بەسەر سەری هەموویاندا وئەوانەی لێیان ماونەتەوە بە شمشێر دەیانکوژم.کەسیان لێ هەڵنایەت وکەسیشیان لێ دەرباز نابێت.2ئەگەر بەرەو جیهانی مردووان هەڵبکۆڵن،لەوێوە دەستم دەیانگرێت؛ئەگەر بۆ ئاسمانیش سەربکەون،لەوێوە دایاندەگرمە خوارەوە؛3ئەگەر لە لووتکەی کارمەل خۆیان بشارنەوە،لەوێ بە شوێنیاندا دەگەڕێم و دەیانگرم؛ئەگەر لە بنی دەریا خۆیان لەبەرچاوم بشارنەوە،لەوێ فەرمان بە مار دەدەم و پێیانەوە دەدات.4ئەگەر لەپێش دوژمنەکانیانەوە ڕاپێچ کران،لەوێ فەرمان بە شمشێر دەدەم و دەیانکوژێت.«چاوەکانم دەبڕمە سەریانبۆ خراپە نەک بۆ چاکە.»
5یەزدانیش، پەروەردگاری سوپاسالار،ئەوەی دەست لە زەوی دەدات، زەوی دەتوێتەوە وهەموو دانیشتووانەکەی شیوەن دەگێڕن،هەموو خاکەکە وەک ڕووباری نیل هەڵدەکشێت،وەک ڕووباری میسر دادەکشێت.6ئەوەی لە ئاسمان کۆشکی خۆی بنیاد دەنێت ولە زەویش بناغەی خۆی دادەمەزرێنێت،ئەوەی بانگی ئاوی دەریا دەکات وبەسەر ڕووی زەویدا دەیڕژێنێت،ناوی یەزدانە.
7«ئەی نەوەی ئیسرائیل،ئایا ئێوە بۆ من وەک نەوەی کوشییەکان نین؟»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.«ئایا ئیسرائیلم لە خاکی میسرەوە نەهێنایە دەرەوە وفەلەستییەکان لە کریتەوە وئارامییەکان لە قییرەوە؟
8«بە دڵنیاییەوە چاوەکانی یەزدانی باڵادەستلەسەر پاشایەتییە گوناهبارەکەن.لەناوی دەبەم لەسەر ڕووی زەوی،بەڵام بنەماڵەی یاقوب بە تەواوی لەناو نابەم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.9«من فەرمان دەدەم ولەنێو هەموو نەتەوەکان بنەماڵەی ئیسرائیل لە بێژنگ دەدەم،وەک چۆن بە بێژنگ لە بێژنگ دەدرێتبێ ئەوەی دەنکێک بکەوێتە سەر زەوی.10هەموو گوناهبارانی گەلەکەمبە شمشێر دەکوژرێن،هەموو ئەوانەی دەڵێن:”بەڵا نزیک نابێتەوە و نایەتە ناومان.“

بنیادنانەوەی ئیسرائیل

11«لەو ڕۆژەدا چادرە ڕووخاوەکەی داودهەڵدەدەمەوە.شوورابەندە شکێنراوەکانی بنیاد دەنێمەوە،ڕووخاوییەکانی دروستدەکەمەوە،وەک ڕۆژانی ڕابردوو بنیادی دەنێمەوە،12تاکو ئەوەی دەبنە خاوەنی پاشماوەی نەتەوەی ئەدۆم وهەموو ئەو نەتەوانەی ناوی منیان هەڵگرتووە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، ئەوەی ئەم کردارانە ئەنجام دەدات.13یەزدان دەفەرموێت:«سەردەمێک دێت جوتیار بە سەپان دەگاتەوە وشێلەری ترێش بە چێنەری تۆو.چیاکان خۆشاوی ترێیان لێ دەتکێت وهەموو گردەکانیش لێیان دەچۆڕێتەوە.14ڕاپێچکراوانی ئیسرائیلی گەلەکەم دەگەڕێنمەوە.«شارە کاولکراوەکان بنیاد دەنێنەوە و تێیدا نیشتەجێ دەبن.ڕەزەمێو دەچێنن و شەرابەکەی دەخۆنەوە،باخ دەچێنن و لە بەرەکەی دەخۆن.15لە خاکەکەیاندا دەیانچێنم،هەرگیز لەو خاکەی کە پێم داون هەڵناکەنرێن.»یەزدانی پەروەردگارت دەفەرموێت.