ئامۆس5ckb_bib

لاوانەوە و بانگەوازی تۆبەکردن

1ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، گوێ لەم پەیامە بگرن، ئەم لاوانەوەیە کە من بەسەر ئێوەیدا هەڵدەدەم:2«ئیسرائیلی پاکیزە کەوت،جارێکی دیکە هەڵناستێتەوە،فڕێدرایە سەر خاکەکەی،کوا ئەوەی هەڵیدەستێنێتەوە؟»3سەبارەت بەمەش یەزدانی باڵادەست بەم جۆرە دەفەرموێت:«ئەو شارەی لە ماڵی ئیسرائیل هەزار سەرباز دەنێرێت،سەد سەربازی بۆ دەمێنێتەوە،ئەو شارۆچکەیەی سەد سەرباز دەنێرێت،دە سەربازی بۆ دەمێنێتەوە.»4لەبەر ئەوە یەزدان ئاوا بە بنەماڵەی ئیسرائیل دەفەرموێت:«ڕوو لە من بکەن و بژین،5ڕوو لە بێت‌ئێل مەکەن ومەچن بۆ گلگال وبۆ بیری شابەع مەپەڕنەوە،چونکە گلگال بە دیل گیراوی ڕاپێچ دەکرێت وبێت‌ئێل دەبێتە نەبوو6ڕوو لە یەزدان بکەن و بژین،ئەگینا وەک ئاگر پڕدەداتە بنەماڵەی یوسف،ئاگرەکەش دانیشتووانی بێت‌ئێل دەخوات وکەس ناتوانێت بیکوژێنێتەوە.
7ئەی ئەوانەی دادپەروەریتان کردە زەقنەبووت،ڕاستودروستیش بە زەویدا دەدەن!
8ئەوەی کەلووەکانی حەوتەوانە و ڕاوچی دروستکردووە،سێبەری مەرگ بۆ بەیان دەگۆڕێت وڕۆژ وەک شەو تاریک دەکات،ئاوی دەریا بانگ دەکات وبەسەر ڕووی زەویدا دەیڕێژێت،ناوی یەزدانە،9ئەوەی وێرانی بەسەر قەڵادا دەبارێنێت ووێرانی بەسەر شاری قەڵابەنددا دێت.
10ئەوان لە دادگا ڕقیان لە سەرزەنشتکار دەبێتەوە وقێزیان لە کەسی ڕاستگۆ دەبێتەوە.
11لەبەر ئەوەی ئێوە هەژار پێشێل دەکەن وبەشە گەنمی لێ دەستێنن،ئەوا ئەو کۆشکەی کە لە بەردی داتاشراو بنیاد نراوە،تێیاندا دانانیشن،ئەو ڕەزەمێوە بەردارەی چاندووتانە،لە شەرابەکەی ناخۆنەوە.12دەزانم یاخیبوونەکانتان زۆرن،گوناهەکانتان گەورەن.ستەمکارانی ڕاستودروست و بەرتیلخۆران،مافی هەژاران لە دادگادا دادەماڵن.13لەبەر ئەوە لەو کاتەدا کەسی وریا بێدەنگ دەبێت،چونکە کاتێکی خراپە.
14دوای چاکە بکەون نەک خراپە،بۆ ئەوەی بژین،جا وا دەبێت، یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار لەگەڵتاندا دەبێت،وەک خۆتان گوتتان.15ڕقتان لە خراپە بێتەوە و حەزتان لە چاکە بێت،دادپەروەری لە دادگادا بچەسپێنن،ڕەنگە یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالارلەگەڵ پاشماوەی یوسف میهرەبان بێت.16لەبەر ئەوە یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار، پەروەردگار ئەمە دەفەرموێت:«لە هەموو گۆڕەپانەکاندا شیوەن دەگێڕن ولە هەموو شەقامەکاندا دەڵێن: ”ئای! ئای!“جوتیارەکان بۆ گریان بانگ دەکەن وئەوانەی وەستای لاوانەوەشن بۆ شیوەن گێڕان.17لە هەموو ڕەزەمێوەکاندا شیوەن دەبێت،چونکە بە ناوەڕاستتدا تێدەپەڕم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

ڕۆژی یەزدان

18قوڕبەسەر ئەوانەی تامەزرۆیڕۆژی یەزدانن!بۆچی تامەزرۆی ڕۆژی یەزدانن؟ئەو ڕۆژە تاریکییە نەک ڕووناکی.19وەک پیاوێک لەبەردەم شێر هەڵبێت وتووشی ورچێک بێت،یان بێتە ماڵەوە و دەستی لەسەر دیوارەکە دابنێت ومار پێوەی بدات.20ئایا ڕۆژی یەزدان تاریک و بێ ڕووناکی نابێت؟ئایا ئەنگوستەچاو و بێ تروسکایی نابێت؟
21«ڕقم لە جەژنەکانتان دەبێتەوە و ڕەتیان دەکەمەوە،چێژ لە کۆڕەکانتان نابینم.22تەنانەت ئەگەر قوربانی سووتاندنەکان وپێشکەشکراوەکانی دانەوێڵەتان پێشکەش بکەن ڕازی نابم،ئاوڕ لە قوربانی هاوبەشی نادەمەوە، لە دابەستەکانتان.23ژاوەژاوی گۆرانییەکانتانم لێ دووربخەنەوە!گوێ لە ئاوازی سازەکانتان ناگرم.24لەبری ئەوە با دادپەروەری وەک زێ بڕوات وڕاستودروستیش وەک ڕووبارێکی هەمیشەیی.
25«ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئایا بۆ ماوەی چل ساڵ لە چۆڵەوانیقوربانی سەربڕاو و پێشکەشکراوتان بۆ هێنام؟26بەڵکو نزرگەی پاشای خۆتان،بنکەی بتەکانتان هەڵگرت،پەیکەرەکانتان بۆ کەیوان ، ئەستێرەی خوداوەندەکەتان،کە بۆ خۆتان دروستتان کرد.»27لەبەر ئەوە یەزدان کە ناوی خودای سوپاسالارە، دەفەرموێت:«من بۆ شوێنێک ڕاپێچتان دەکەم کە لە دیمەشق دوورترە.»