ئامۆس2ckb_bib
1یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«مۆئاب یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،لەبەر ئەوەی ئێسکەکانی پاشای ئەدۆمی سووتاندهەتا ئەوەی بووە گەچ،2هەر لەبەر ئەوە ئاگر دەنێرمە سەر مۆئاب،قەڵاکانی قەریۆت دەخوات.مۆئاب لەناو هاژەهاژ دەمرێت،لەنێو هاتوهاوار و دەنگی کەڕەنا.3فەرمانڕەوا لە ناوەڕاستیدا ڕیشەکێش دەکەم وهەموو کاربەدەستەکانی لەگەڵیدا دەکوژم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.4یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«یەهودا یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،لەبەر ئەوەی فێرکردنی یەزدانیان ڕەتکردەوە وفەرزەکانی ئەویان بەجێنەهێنا،چونکە درۆکانیان فریوی دانئەوەی باوکانیان دوایان کەوتن،5هەر لەبەر ئەوە ئاگر دەنێرمە سەر یەهودا،قەڵاکانی ئۆرشەلیم دەخوات.»