ئامۆس1ckb_bib
1ئەمە پەیامی ئامۆسە کە یەکێک بوو لە شوانەکانی شارۆچکەی تەقۆعە، دوو ساڵ پێش بوومەلەرزەکە لە سەردەمی عوزیای پاشای یەهودا و لە سەردەمی یارۆڤعامی کوڕی یەهۆئاشی پاشای ئیسرائیل، ئەم بینینەی دەربارەی ئیسرائیل بۆ ئاشکرا کرا.2گوتی:«یەزدان لە سییۆنەوە دەنەڕێنێت،لە ئۆرشەلیمەوە دەنگی دێت،لەوەڕگای شوانەکان شیوەن دەگێڕن ولووتکەی کارمەل وشک دەبێت.»