1وەک هاوکاری خودا لێتان دەپاڕێینەوە کە نیعمەتی خودا بێ سوود وەرمەگرن،2چونکە دەفەرموێ:﴿لە کاتی پەسەندیم گوێم لێگرتیت،لە ڕۆژی ڕزگاریدا یارمەتیم دایت.﴾ئەوەتا ئێستایە کاتی پەسەندی خودا و ئێستایە ڕۆژی ڕزگاری.
خۆسەلماندنی پۆڵس
3لە هیچ شتێکدا نابینە کۆسپ، نەوەک گلەیی بێتە سەر خزمەت،4بەڵکو لە هەموو شتێکدا وەک خزمەتکاری خودا خۆمان دەسەلمێنین: بە دانبەخۆداگرتنی زۆرمان، لە تەنگانە، ناخۆشی و لێقەومان،5لە لێدان و زیندان و ئاژاوە، ماندووبوون و شەونخونی و برسیێتی،6بە پاکی و زانیاری و ئارامگرتن و نیانی، بە ڕۆحی پیرۆز و خۆشەویستی بێ دووڕوویی،7لە قسەی ڕاستدا، لە هێزی خودا، بە چەکەکانی ڕاستودروستی لە دەستی ڕاست و چەپ،8بە شکۆ و سووکایەتی، ناوزڕاو و ناوبانگ، کە ڕاستگۆین و وەک فێڵباز دەبینرێین،9وەک نەناسراو بەڵام ناسراوین، وەک مردوو ئەوەتا زیندووین، وەک سزادراو بەڵام نەکوژراوین،10وەک خەمبار، بەڵام هەردەم دڵشادین، وەک هەژار بەڵام زۆران دەوڵەمەند دەکەین، وەک هیچمان نەبێت و هەرچەندە هەموو شتێکمان هەیە.11ئەی کۆرنسۆسییەکان، بە ڕاشکاوی قسەتان بۆ دەکەین و دڵمان فراوانە.12ئێمە هەست و سۆزی خۆمانتان لێ ناستێنین، بەڵکو ئێوە لە ئێمەی دەستێنن.13ئەمە ئاڵوگۆرکارییە، وەک بۆ منداڵانم دەدوێم، ئێوەش دڵتان بکەنەوە.پەرستگای خودای زیندوو
14لەگەڵ بێباوەڕان لەژێر یەک نیردامەبن، چونکە چ هەماهەنگییەک لەنێوان ڕاستودروستی و خراپەدا هەیە؟ یاخود چ هاوبەشییەکە لەنێوان تاریکی و ڕووناکیدا؟15چ ڕێککەوتنێک لەنێوان مەسیح و بەلیعالداهەیە؟ یان باوەڕدار چ پشکێکی لەگەڵ بێباوەڕدا هەیە؟16پەرستگای خوداش چ ڕێککەوتنێکی لەگەڵ بت هەیە؟ چونکە ئێمە پەرستگای خودای زیندووین، وەک خودا فەرموویەتی:﴿تێیاندا نیشتەجێ دەبم ولەگەڵیان دەڕۆم،دەبم بە خودای ئەوان وئەوانیش دەبن بە گەلی من.﴾17﴿یەزدان دەفەرموێ:لەبەر ئەوە لە ناوەڕاستیان بڕۆنە دەرەوە وبەجێیان بهێڵن.دەست لە هیچ شتێکی گڵاو مەدەن،ئینجا وەرتاندەگرمەوە.﴾18﴿یەزدانی هەرە بەتوانا ئەمە دەفەرموێت:من دەبمە باوکی ئێوە وئێوەش دەبنە کوڕ و کچی من.﴾