یەکەم پاشایان4ckb_bib
کاربەدەست و بریکارەکانی سلێمان
1ئیتر سلێمان پاشایەتی هەموو ئیسرائیلی کرد.2ئەمانەش باڵاترین کاربەدەستانی ئەو بوون:عەزەریای کوڕی سادۆقی کاهین،3ئەلیحۆرەف و ئاحییا، دوو کوڕەکەی شیشا، خامەی نهێنیبوون، یەهۆشافاتی کوڕی ئەحیلود، تۆمارکار.4بەنایای کوڕی یەهۆیاداعیش سوپاسالار، سادۆق و ئەبیاتاریش هەردووکیان کاهین بوون.5عەزەریای کوڕی ناتان سەرۆکی بریکارەکان و زەڤودی کوڕی ناتان، کاهین و یاوەری پاشا بوون.6ئەحیشار سەرپەرشتیاری کۆشک، ئەدۆنیرامی کوڕی عەبدا سەرپەرشتیاری کاری بێگاری بوو.7هەروەها سلێمان دوازدە بریکاری لەسەر هەموو ئیسرائیل هەبوو، ئازووقەیان بۆ پاشا و ماڵەکەی دابین دەکرد و ساڵی مانگێک لەسەر هەریەکەیان بوو بۆ دابینکردنی ئازووقە.8ئەمانەش ناوەکانیانە:
بەنحور لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم.9بەندەقەر لە ماقەچ و شەعەلڤیم و بێتشەمەش و ئێلۆن بێتحانان.10بەنحەسەد لە ئەروبۆت، سۆکۆ و هەموو خاکی حێفەر سەر بە ئەو بوو.11بەنئەبیناداب لە هەموو بەرزاییەکانی دۆردا، تافەتی کچی سلێمانیش بووە ژنی.12بەعەنای کوڕی ئەحیلود، تەعنەک و مەگیدۆ و هەموو بێتشان ئەوەی لەتەنیشت چەرەتانە لە خوار یەزرەعیل، لە بێتشانەوە هەتا ئابێل مەحۆلا، هەتا ئەو بەری یۆقمەعام.13بەنگەڤەر لە ڕامۆتی گلعاد، ئاواییەکانی یائیری کوڕی مەنەشە، ئەوەی لە گلعادە سەر بە ئەو بوون، لەگەڵ ناوچەی ئەرگۆڤ ئەوەی لە باشانە، شەست شاری گەورەی شوورابەند کە شمشیرەیدەرگاکانی لە بڕۆنز دروستکرا بوون.14ئەحینادابی کوڕی عیدۆ لە مەحەنەیم بوو.15ئەحیمەعەچ لە نەفتالی، ئەویش باسمەتی کچی سلێمانی هێنا ببێتە ژنی.16بەعەنای کوڕی حوشەی لە ئاشێر و لە عالۆت بوو.17یەهۆشافاتی کوڕی پاروەح لە یەساخار بوو.18شیمعی کوڕی ئێلا لە بنیامین بوو.19گەڤەری کوڕی ئوری لە خاکی گلعاد، خاکی سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان و عۆگی پاشای باشان، تاکە بریکار بوو لەسەر ناوچەکە.