یەکەم پوختەی مێژوو5ckb_bib
ڕەئوبێن
1ڕەئوبێن کوڕە نۆبەرەی ئیسرائیل بوو، بەڵام کاتێک کە پێخەفی باوکی گڵاوکرد، مافی نۆبەرایەتییەکەی درا بە نەوەی یوسفی کوڕی ئیسرائیل، ئیتر لە ڕەچەڵەکنامە بە نۆبەرە تۆمارنەکرا.2هەرچەندە یەهودا لە هەموو براکانی بەهێزتر بوو و پاشایەک لە پشتی ئەو دەرچوو، بەڵام نۆبەرایەتییەکە بۆ یوسف بوو.3کوڕەکانی ڕەئوبێنی کوڕە نۆبەرەی ئیسرائیل:حەنۆک، پەڵو، حەسرۆن و کەرمی.4نەوەکانی یۆئێل: شەمەعیا کوڕی یۆئێل، گۆگ کوڕی شەمەعیا، شیمعی کوڕی گۆگ،5میخا کوڕی شیمعی، ڕەئایا کوڕی میخا، بەعل کوڕی ڕەئایا،6بئێرە کوڕی بەعل. بئێرەش ئەو کەسە بوو کە تگلەت پلەسەری پاشای ئاشور ڕاپێچی کرد. بئێرە سەرۆکی ڕەئوبێنییەکان بوو.7خزمەکانیان بەگوێرەی خێڵەکانیان و بەپێی تۆمارکردنیان لە ڕەچەڵەکنامە: یەعیێلی سەرکردە، زەکەریا و8بەلەعی کوڕی عازازی کوڕی شەمەعی کوڕی یۆئێل.
لە عەرۆعێرەوە هەتا نیبۆ و بەعلمەعۆن نیشتەجێ بوون.9بەرەو ڕۆژهەڵاتیش هەتا دەهاتە بیابانی دەم ڕووباری فورات پەلیان هاویشت، چونکە ئاژەڵەکانیان لە خاکی گلعاددا زۆر ببوون.10لە سەردەمی پاشایەتی شاولدا، جەنگیان لە دژی هاجەرییەکان بەرپا کرد و بەزاندنیان و لە خێوەتەکانی هاجەرییەکان نیشتەجێ بوون لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی گلعاددا.