یەکەم پوختەی مێژوو3ckb_bib
کوڕەکانی داود
1ئەمانەش کوڕەکانی داودن کە لە حەبرۆن لەدایک بوون:ئەمنۆن کوڕی نۆبەرەی بوو کە لە ئەحینۆعەمی یەزرەعیلی بوو؛ دووەمیان دانیال کە لە ئەبیگایلی کارمەلی بوو؛2سێیەمیان ئەبشالۆمی کوڕی مەعکای کچی تەلمەی پاشای گەشوور، چوارەمیان ئەدۆنیای کوڕی حەگیس،3پێنجەمیان شەفەتیا کە لە ئەبیتەل بوو، شەشەمیان یەترعام کە لە عەگلای ژنی بوو.4داود لە حەبرۆن ئەم شەش منداڵەی بوو، لەوێش حەوت ساڵ و شەش مانگ پاشایەتی کرد.
داود سی و سێ ساڵیش لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد.5ئەم منداڵانەشی لە ئۆرشەلیم لەدایک بوون:
شەموع، شۆڤاڤ، ناتان و سلێمان هەر چواریان لە بەتشەبەعی کچی عەمیێلەوە بوون.6هەروەها ئیڤحار، ئەلیشوع، ئەلیفەلەت،7نۆگە، نەفەگ، یافیع،8ئەلیشاماع، ئەلیاداع و ئەلیفەلەت کە نۆ منداڵ بوون.9هەموو ئەمانە کوڕانی داود بوون، بێجگە لە کوڕانی کەنیزەکان و تاماری خوشکیان.