یەکەم پوختەی مێژوو26ckb_bib
دەرگاوانەکان
1بەشی دەرگاوانەکان بریتی بوون لە بنەماڵەی قۆرەح:لە قۆرەحییەکان: مەشەلەمیای کوڕی قۆرێ لە نەوەی ئاساف.2مەشەلەمیا چەند کوڕێکی هەبوو: زەکەریا نۆبەرە و یەدیعێل دووەم و زەڤەدیا سێیەم و یەسنیێل چوارەم و3ئیلام پێنجەم و یەهۆحانان شەشەم و ئەلیهۆعێینەی حەوتەم.4عوبێد ئەدۆمیش چەند کوڕێکی هەبوو، شەمەعیا نۆبەرە و یەهۆزاڤاد دووەم و یۆئاح سێیەم و ساکار چوارەم و نەتەنێل پێنجەم و5عەمیێل شەشەم و یەساخار حەوتەم و پەعولەتەی هەشتەم، چونکە خودا عوبێد ئەدۆمی بەرەکەتدار کردبوو.6شەمەعیای کوڕی عوبێد ئەدۆمیش چەند کوڕێکی هەبوو، کە ڕابەری بنەماڵەکەیان بوون، چونکە ئەوان پیاوی زۆر بە توانا بوون.7کوڕەکانی شەمەعیا: عۆسنی، ڕفائێل، عوبێد و ئەلزاڤاد؛ هەروەها ئەلیهو و سەمەکیاهوی خزمانی شەمەعیا لە پیاوانی بەهێز بوون.8هەموو ئەمانە نەوەی عوبێد ئەدۆم بوون؛ خۆیان و کوڕەکانیان و کەسەکانیان پیاوانی بەهێز و بە توانا بوون لە خزمەتەکەیان، شەست و دوو کەس لە نەوەی عوبێد ئەدۆم بوون.9مەشەلەمیا و کوڕ و کەسەکانی کە لە پیاوە بەهێزەکان بوون، هەژدە کەس بوون.10حۆسا کە لە نەوەی مەراری بوو، چەند کوڕێکی هەبوو: شیمری لەگەڵ ئەوەی نۆبەرەش نەبوو، بەڵام باوکی کردی بە پێشەنگی کوڕەکانی؛11حیلقیا دووەم بوو و تەڤەلیاهو سێیەم و زەکەریا چوارەم. هەموو کوڕ و کەسەکانی حۆسا سێزدە کەس بوون.12ئەم بەشی دەرگاوانانەش لەژێر سەرپەرشتی ڕابەرەکانیان ئەرکی خزمەتکردنیان لە پەرستگای یەزدان پێ سپێردرا، هەروەک کەسەکانیان.13جا تیروپشک بۆ هەموو دەروازەکان کرا، بۆ پیران وەک گەنجان بەگوێرەی بنەماڵەکانیان بەبێ جیاوازی.14تیروپشکی دەروازەی ڕۆژهەڵات بۆ شەلەمیاهو دەرچوو، بۆ زەکەریای کوڕیشی کە ڕاوێژکارێکی وریا بوو، تیروپشک کرا و دەروازەی باکووری بۆ دەرچوو.15تیروپشکی دەروازەی باشوور بۆ عوبێد ئەدۆم دەرچوو، تیروپشکی کۆگاکەش بۆ کوڕەکانی.16بۆ تیروپشکی دەروازەی ڕۆژئاوا و دەروازەی شەلەخەت لەسەر ئەو ڕێگایەی کە بەرەو ژوور دەبووەوە، بۆ شوپیم و حۆسا دەرچوو.
پاسەوان بەرامبەر بە پاسەوان بوو:17ڕۆژانە شەش لە لێڤییەکان لەلای ڕۆژهەڵات و چوار لەلای باکوور و چوار لەلای باشوور بوون، لەلای کۆگاکەش دوو دوو پاسەوانیێتییان دەکرد.18بۆ ڕێڕەوە سەر داپۆشراوکەی لای ڕۆژئاوا کە هەردوو لای بە کۆڵەکە گیرابوو، چوار لێڤی لەسەر ڕێگاکە و دووانیش لەناو ڕێڕەوەکە بوون.19ئەمانە بەشی دەرگاوانەکان بوون، لە نەوەی قۆرەحییەکان و لە نەوەی مەراری.