یەکەم پوختەی مێژوو
25
/
ckb_bib
گۆرانیبێژەکان
1
داود و سەرکردەکانی سوپا هەندێک لە کوڕەکانی ئاساف و هێیمان و یەدوتونیان بۆ خزمەتی ڕاگەیاندنی پەیامی خودا تەرخان کرد، ئەم خزمەتەشیان بە قیسارە و ساز و سەنج دەکرد. لیستی تۆماری پیاوە ژەنیارەکان بەگوێرەی خزمەتەکەیان بەم جۆرە بوو:
2
لە کوڕەکانی ئاساف: زەکور، یوسف، نەتەنیاهۆ و ئەسەرئێلا. کوڕەکانی ئاساف لەژێر سەرپەرشتی ئاسافدا بوون کە لەبەردەستی پاشادا پەیامی خودایان ڕادەگەیاند.
3
لە یەدوتون، کوڕەکانی یەدوتون: گەدەلیاهو، چەری، یەشەعیا، شیمعی، حەشەڤیا و مەتیسیا، واتا شەش کەس لەژێر سەرپەرشتی یەدوتونی باوکیاندا بوون، کە بە قیسارەوە پەیامی خودای ڕادەگەیاند و سوپاس و ستایشی یەزدانی دەکرد.
4
لە هێیمان، کوڕەکانی هێیمان: بوقیاهو، مەتەنیا، عوزیێل، شوڤائێل، یەریمۆت، حەنەنیا، حەنانی، ئەلییاتا، گیدەلتی، ڕۆمەمتی عەزەر، یۆشبەقاشا، مەلۆتی، هۆتیر و مەحەزیۆت.
5
هەموو ئەمانە کوڕەکانی هێیمان بوون کە پەیامی خودای بە پاشا ڕادەگەیاند. خودا بەڵێنی پێدابوو کە ناوی بەرز بکاتەوە و چواردە کوڕ و سێ کچی پێدا.
6
هەموو ئەمانە لەژێر دەستی باوکیاندا بوون بۆ گۆرانی گوتن بۆ پەرستگای خودا بە سەنج و ساز و قیسارەش، بۆ خزمەتکردنی ماڵی خودا. ئاساف، یەدوتون و هێیمان لەژێر دەستی پاشادا بوون.
7
ژمارەی ئەمان و خزمەکانیان، کە فێری مۆسیقاژەندن بوون و شارەزا بوون لە مۆسیقاژەندن بۆ یەزدان، دوو سەد و هەشتا و هەشت کەس بوون.
8
جا تیروپشکیان کرد بۆ کار و ئەرکەکانیان، بچووک و گەورە وەک یەک، هەروەها قوتابی و مامۆستا وەک یەک.
9
تیروپشکی یەکەم کە هی ئاساف بوو، بۆ یوسف دەرچوو، خۆی و کوڕەکانی و براکانی؛ دووەم بۆ گەدەلیاهو، خۆی و براکانی و کوڕەکانی کە دوازدە بوون؛
10
سێیەم بۆ زەکور، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
11
چوارەم بۆ یەچری، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
12
پێنجەم بۆ نەتەنیاهۆ، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
13
شەشەم بۆ بوقیاهو، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
14
حەوتەم بۆ یەسەرێلا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
15
هەشتەم بۆ یەشەعیا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
16
نۆیەم بۆ مەتەنیا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
17
دەیەم بۆ شیمعی، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
18
یازدەیەم بۆ عەزەرئێل، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
19
دوازدەیەم بۆ حەشەڤیا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
20
سێزدەیەم بۆ شوڤائێل، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
21
چواردەیەم بۆ مەتیسیا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
22
پازدەیەم بۆ یەریمۆت، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
23
شازدەیەم بۆ حەنەنیا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
24
حەڤدەیەم بۆ یۆشبەقاشا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
25
هەژدەیەم بۆ حەنانی، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
26
نۆزدەیەم بۆ مەلۆتی، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
27
بیستەم بۆ ئەلییاتا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
28
بیست و یەکەم بۆ هۆتیر، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
29
بیست و دووەم بۆ گیدەلتی، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
30
بیست و سێیەم بۆ مەحەزیۆت، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
31
بیست و چوارەمیش بۆ ڕۆمەمتی عەزەر، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون.
Powered by Seed Bible API
expand_more
Search
All books
Old Testament
New Testament
chevron_left
Previous Chapter
Books
search
Search
explore
Discover
share
Share
chevron_right
Next Chapter